جەنگی جیھانیی دووەم

جەنگێکی جیھانیی (١٩٣٩–١٩٤٥)
(لە شەڕی جیھانیی دووەمەوە ڕەوانە کراوە)

جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتی بوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەممووزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەورووپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتاییی ھات بە خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشدار بوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.

شەڕی جیھانیی دووەم
بەپێی سووڕانی کاتژمێر؛ ھێزەکانی کومنولز لە بیابان، مەدەنییە چینییەکان ژاپۆنییەکان ئەیان نێژن، ھێزە سۆڤێتییەکان لە ماوەی ھێرشی زستاندا، فڕۆکە ژاپۆنییەکان لەسەر ھەڵگری فڕۆکەکان، سەربازە سۆڤێتییەکان کوشتار دەکەن لە بەرلین، ژێردەریایییەکی ئەڵمانی دەکەوێتە بەر ھێرش.
ڕێکەوت ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ تا ٢ی ئەیلوولی ١٩٤٥
ئەنجام سەرکەوتنی ھاوپەیمانان، دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرکەوتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت وەک دوو زلھێز، دامەزراندنی ھاوپەیمانی ناتۆ، و دەرکەوتنی شوێنی دەسەلات کە بووە ھۆی شەڕی سارد.
شەرکەرەکان
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
 شانشینی یەکگرتوو
 فەڕەنسا
یەکێتیی سۆڤیەت
شانشینی میسر
 تایوان
 چین
 پۆڵەندا
 کەنەدا
 ئوسترالیا
 نیوزیلاند
 نەرویژ
 دانمارک
 بەلجیکا
 ھۆلەند
 یۆنان
 فلیپین
ئەڵمانیای نازی
ئیمپراتۆری ئیتالیا
 ژاپۆن
 ڕۆمانیا
 بولگاریا
 مەجارستان
فەڕەنسای ڤیشی
زیانەکان
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ١٦، ٠٠٠، ٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤٥، ٠٠٠، ٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
٦١، ٠٠٠، ٠٠٠
کوژراوی سەربازی؛
زیاتر لە ٨، ٠٠٠، ٠٠٠
کوژراوی مەدەنی؛
زیاتر لە ٤، ٠٠٠، ٠٠٠
کۆی کوژراوەکان؛
١٢، ٠٠٠، ٠٠٠

جەنگی جیھانیی دووەم بە جەنگێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانیی ڕووبەری شەڕەکە و زۆریی شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی. زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشدار بوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون، و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون. نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئەڵمانییش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنیی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێتاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.

ڕووداوەکان دەستکاری

دەتوانرێت بووترێت جەنگەکە لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ بە ھێرشی ئەڵمانیا بۆ ھەر یەکێک لە پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، و ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەر ئەڵمانیادا لەلایەن فەڕەنسا و بەریتانیا و موستەعمەرەکانیان دەستی پێکرد. ئەڵمانیا دەستی کرد بە بنیاتنانی ئیمپڕاتۆرییەتێکی گەورە لە ئەورووپادا، لە ماوەکانی نێوان کۆتایییەکانی ١٩٣٩ و سەرەتاکانی ١٩٤١دا ئەڵمانیا لە ڕێگەی کۆمەڵێک ھەڵمەت و ھاوپەیمانییەوە توانیی دەست بگرێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ئەورووپادا. لە حوزەیرانی ١٩٤١ وڵاتەکانی تەوەر لە ئەورووپا ھەستان بە ھێرشی یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمەش گەورەترین کرداری شەڕە لە میژوودا، ئەم ھێرشە زۆربەی ھێزەکانی تەوەری بەکاربرد، و لە کانوونی یەکەمی ١٩٤١ ژاپۆن ھێرشی کردە سەر ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەمە ئەمریکا کێش کرایە ناو شەڕەکەوە. وڵاتەکانی تەوەر دەستیانکرد بە شکست خواردن لە ساڵی ١٩٤٢ لە دوای شکستی ژاپۆن لە کۆمەڵێک شەڕی دەریاییدا و شکانی ھێزەکانی تەوەری ئەورووپی لە باکووری ئەفریقا و ستالینگراد، لە ساڵی ١٩٤٣ و دوای چەند شکانێک کە بەسەر ئەڵماندا ھات لە ئەورووپای ڕۆژھەڵات و ڕاماڵینی وڵاتەکانی ھاوپەیمانی بۆ ئیتاڵیا و سەرکەوتنی ئەمریکی لە ئۆقیانووسی ھێمندا، تەوەر دەستیان بە کشانەوە کرد لە زۆربەی بەرەکانەوە. لە ساڵی ١٩٤٤ ھاوپەیمانەکان گەیشتنە فەڕەنسا و یەکێتیی سۆڤیەت توانیی ھەموو خاکەکانی بگێڕێتەوە کە ئەڵمان گرتبوویان. شەڕ لە ئەورووپادا کۆتاییی ھات بە دەستگرتنی ھێزەکانی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر بەرلین و خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج لەلایەن ئەڵمانەوە لە ٨ی ئایاری ١٩٤٥، و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەریایییە ژاپۆنییەکانیان شکاند و دوورگەکانی ژاپۆن کەوتنە ژێر ھەڕەشەوە.

پێشینە دەستکاری

لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە کە بە شکستهێنانی نەمسا، هەنگاریا و بولگاریا و ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و دەستەبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی بۆلشەڤیکەکان لە ساڵی ١٩١٧ لە ڕوسیا کە بووە هۆی دامەزراندنی یەکێتی سۆڤیەت.نەخشەی سیاسی ئەوروپا بە شێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕانکاری بە سەردا هاتبوو. لە ئەنجامدا دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی جەنگی جیهانی یەکەم،وەکو فەڕەنسا،نەمسا،بەلجیکا،ئیتاڵیا،ڕۆمانیا و یۆنان،خاکیان بە دەست هێنا لە سەر شکستی ئیمپراتۆرییەتی نەمسا-هەنگاریا،عوسمانی و ڕوسیا دەوڵەتی نوێ دروست بوون.

سەرەڕای هەستێکی لە ڕادەبەدەری ئاشتیخوازانە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەڵام بیروباوەڕی ناسیۆنالیزم لە چەن دەوڵەتێکی ئەوروپا سەریهەڵدابوو،بە تایبەتی لە ئەڵمانیا چونکە زیانی زۆری لە خاک و ئابوریدا بەرکەوتبوو،بە پێی پەیماننامەی ڤێرسای دیار بوو کە ئەڵمانیا کە لە سەدا ١٣ی خاکی ناوخۆی خۆی و هەموو موڵک و ماڵی وڵاتەکەی لە دەستدا، وە هەروەها سنورێک بۆ قەبارە و توانای هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە دانرا.[١]


ئەوروپا دەستکاری

١٩٣٩ دەستکاری

دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت بێلایەنی خۆی سەلماند(لە ڕێی پەیماننامەکەی ئەڵمانیا و یەکێتیی سۆڤیەت لە مانگی ئابی ١٩٣٩).ئەڵمانیا جەنگی جیهانی دووەمی دەست پێکرد بە هێرشکردنە سەر پۆڵەندا لە یەکی ئەیلولی ١٩٣٩ کاتژمێر ٤:٤٥خولەکی دەمەو بەیان کاتێک کەشتییەکی جەنگی ئەڵمانیا تەقە لە کۆگایەکی ترانزێتی سەربازی پۆڵەندی دەکات لە کەناری دەریای بەلتیک،وە هێرشەکەش لە لایەن پۆڵەنداوە بەرپەچ دەردرێتەوە [٢]. پێش کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی سوپای نازی بە سوپایەکی زۆرەوە سنووری باکور و باشوری پۆڵەند تێدەپەڕێنێت [٣]. هەر یەکە لە وڵاتان؛دانیمارک،سوید،ئیستۆنیا،فینلاند،لاتیڤیا،پورتوگال و نەوریج، دەستبەجێ بێلایەنی خۆیان ڕادەگەینن لەو کاتەدا[٤]. بەڵام بەڕیتانیا و فەڕەنسا داوایان لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد کە هێزەکانیان بکشێننەوە لە سنوری پۆڵەندا، و بەڕیتانیا هەر لەو کاتەدا هەڵمەتێکی دەستپێکرد کە تێیدا ١،٤٧٣،٠٠٠ منداڵ و بەساڵاچوو و خاوەن پێداویستی لە شارەکانەوە ڕاگواستران بۆ لادێکان لە پێناو سەلامەتییان [٥]. بەڕیتانیا و فەڕەنسا لە ٣ی مانگی ئەیلولدا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا ڕاگەیاند. لە کۆتاییدا پۆڵەندا کەوت و دابەشبوو لە نێوان یەکێتی سۆڤییەت و ئەڵمانیای نازی.

لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ئەو ساڵەدا سوپای سۆڤییەت هێرشی کردە سەر فینلاند.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kantowicz, Edward (1999). The rage of nations. pp. Pp.149. ISBN 978-0-8028-4455-2.. {{cite book}}: |pages= has extra text (help); Check |isbn= value: invalid character (help)
  2. ^ Kochanski, Halik (2012). The eagle unbowed. pp. P.59. ISBN 978-0-674-06814-8. {{cite book}}: |pages= has extra text (help)
  3. ^ Hart, Liddel (1970). History of second world war. pp. 28–29. ISBN 0-304-93564-6.
  4. ^ Crowe. 1993. ISBN 0-8133-0481-4.
  5. ^ Welshman. 2010. pp. 43–47. ISBN 978-0-19-957441-4.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری