پاوە
پاوە شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە. بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان، شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛ بۆیە پاوە، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شێوە بیناسازیە، لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا، وەک پاوە، وایە. ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە. ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی «پاو» وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە کوردن و بە زاراوەکانی سۆرانی و ھەورامی، دەئاخاوێنن؛ پاوە، تاساڵی ١٣٣٤ ھەتاوی.[١][٢]
پاوە | |
---|---|
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | کرماشان |
شارستان | پاوە |
بەرزایی | ١٥٣٠ مەتر (٥٬٠٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ٢٣،٢٤٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (ھەورامی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٣٢ |
پێشانگا
دەستکاری-
پەیکەرەی مەولەوی لە مەیانێک لە شاری پاوە.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پاوە تێدایە. |