شەڕی پاوە
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شەڕی پاوە شەڕێکە کە لە ١٤–١٩ی ئابی ١٩٧٩ ڕووی داوە. لەم شەڕە ھێزەکانی کۆمەڵە و دیموکرات چوونە پاوە و ھەوڵیان دا دەستی بەسەردا بگرن، لە بەرامبەر ھێزەکانی جەندرمە و سوپای پاسداران بەرگریان لە شارەکە کرد. بۆ بەھێزکردنی بەرگریی شارەکە، نزیکەی ٨٠ ھێزی سوپا بە فەرمانی عەلی ئەسغەر وەساڵی بۆ بەرگریکاران بەشداری کرد تا ١٨ی ئاب باڵادەستبوون لەگەڵ ھێزەکانی کورد دا بوو و توانییان نزیکەی ھەموو لایەک بەدەست بھینن. شارەکە جگە لە بارەگای جەندرمە و پاسەوانی سوپای پاسداران دوای ھەوڵەکانی فەلاحی فەرماندەی ھێزە وشکانییەکانی سوپا و مستەفا چەمران نوێنەری حکوومەتی کاتی بۆ پاراستنی شارەکە دواجار بە فەرمانی خومەینی ھەلیکۆپتەرە ئاسمانییەکان فەرمانیان گرد، ئەحمەد کێشوەری توانی شکست بە حزبەکان بھێنێ و گەمارۆی سەر پاوەیش بشکێنێ.[١]
سەرچاوەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی پاوە تێدایە. |