سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران
(لە جیابوونەوەی کوردان لە ئێرانەوە ڕەوانە کراوە)
سەربەخۆییخوازیی کوردان لە ئێران یان جیابوونەوەی کوردستانی ڕۆژھەلات لە ئێران درێژخایەنترین کێشەی کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لەگەڵ حکوومەتی ئێستای ئێراندا. سەربەخۆییخوازیی کوردان لە سەرەتای دەرکەوتنی ڕەزا شاوە دەستی پێ کر و لە ١٩٤٣ ـدا بە شێوەیەکی جددی و ڕێکخراوەیییانە ھەنگاوی بۆ نرا. کاتێک کە پارتیییەکانی کۆمەڵە و حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) چالاکییەکانی خۆیانیان بۆ مەبەستی بەدەستھێنانی سەربەخۆیی دەست پێ کرد. یەکێتیی سۆڤیەت زۆر سەرنجی دەدا بۆ چالاکییە سەربەخۆویستانەکانی کوردان، لە ھەر چوار پارجەی کوردستاندا و بەمەبەست بوو کۆمارێکی بچووک بۆ کوردان لە وڵاتی خۆیدا دروست بکا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جدایی خواهی کرد ها از ایران»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٠ی ٤ی ٢٠١٨.