سمکۆ
ئەم وتارە تیابووی کۆمەڵێک لە سەرچاوەیە, کەوا پەیوەندیدارەپێی یان بە بەستەرە دەرەکییەکانی ناو وتارەکە, بەڵام سەرچاوەکانی بە ناڕوونی دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ژێدەری کەمە بۆ دەقەکان. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (لەدایکبوو ١٨٨٧ – مردووی ١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.[١]
ئیسماعیل ئاغای شکاک | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٧ |
مەرگ | ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ |
ھۆکاری مەرگ | هەڵگەڕانەوەی شای ئێران |
شوێنی دۆزینەی تەرم | شنۆ |
شوێنی گۆڕ | شاری سنە، بەردەم گەڕەکی فەلاح |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
ژیان
دەستکاریسمکۆ ناوی ئیسماعیلە و کوڕی محەممەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی شکاکی گرتووەتە دەست و لەدوای شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی شەڕی یەکەمی جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی سیاسی بەشداری نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تبلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە شاری خۆی دابنیشێ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.
شۆڕشی سمکۆ
دەستکاریکە جەنگی جیھانیی یەکەم کۆتایی ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی سیاسی ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی یەکەیەکی کوردیدا ساڵی ١٩١٨ شۆڕشی بەرپاکرد و زۆر ناوچەی گرنگیی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢٢ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی ھێزەکانی حکوومەتی ئێران، سمکۆ ناچار بوو پاشەکشە بکات و پەنا بەرێت بە تورکیا. ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە باشووری کوردستان مایەوە. دواتر گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی ھات کە یازدە ساڵ درێژەی کێشابوو.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ C. Dahlman, "The Political Geography of Kurdistan", Eurasian Geography and Economics, pp. 271-299, No.4, Vol.43, 2002. p.283
- ^ ژیانی شەھید سمایل خانی شکاک-ماڵپەڕی قادرزادە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، سەردانی ٢٩-٧-٢٠١٠ [بەستەری مردوو]
ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سمکۆ تێدایە. |