یەکبوون (Yekbûn) ڕێکخراوێکی سیاسیی کوردی بوو لەلایەن کوردانی یەکێتیی سۆڤیەتەوە دامەزرا و ھەوڵی دەدا کولتوری کوردی بڵاوبکاتەوە و کوردستانێکی خۆبەڕێوەبەر لە یەکێتیی سۆڤیەتدا دابمەزرێنێت.

یەکبوون
ڕێبەرمحەممەد باباێڤ
دامەزرا لە١٩٨٩
ئایدۆلۆجیا

دوای پەرەسترۆیکا[ئ] لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، ھەوڵی سیاسەتوان و چالاکوانە کوردەکان و خواستی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردانی سۆڤیەت زیاتر دەرکەوتن.[١] کوردانی دانیشتووی ھەموو کۆمارەکانی یەکێتی سۆڤیەت یەکگرتوو بوون بۆ پێکھێنانی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ١٩٨٩ و کاریان کرد بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی کوردستانی سوور.[٢] دەسەڵاتدارانی سۆڤیەت پێزانینیان بۆ ئەم پێشنیارە ھەبوو، بەڵام بەھۆی یەکەمین شەڕی قەرەباخ و دەستێوەردانی تورکیا و ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت ڕێگری لە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمیی کوردی کرد.[٣][٤]

دەستپێشخەرییەکانی ئۆتۆنۆمی پێش یەکبوون دەستکاری

دوا بەدوای کۆچی دوایی جۆزێف ستالین لە ساڵی ١٩٥٣، کوردانی سۆڤیەت ڕۆڵی سەرەکییان ھەبوو لە پەرەپێدان و باسکردنی بیرۆکەکانیان بۆ چارەسەری ناوچەیی تایبەت بۆ پرسی کورد؛ سەرھەڵدانی دامودەزگا کوردییەکانی سۆڤیەت بە خێرایی زیادی کرد بەتایبەت لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی جۆرجیا. ئەمەش بەھۆی سیاسەتە نەرمەکانی دەسەڵاتدارانی یەکێتیی سۆڤیەت لەوکاتەدا کە دەیانویست سەرنجی ناوچەکە بۆ خۆیان ڕابکێشن.

داوای ئۆتۆنۆمی ھاوکات بوو لەگەڵ بارودۆخی جۆراوجۆری وڵاتەکەدا، وەک دوژمنایەت و ململانێی نێوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە یەکێتیی سۆڤیەتدا. لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٣ کۆمەڵێک لە کوردەکانی ئەرمەنستان داوای دووبارە دروستکردنەوەی ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمیان لە ئازەربایجان کرد، و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئازەربایجان، محەممەد ئەسکەندەرۆڤ وتووێژیان ئەنجامدا؛ داواکارییەکان بە ئاشکرا ڕەتکرانەوە و سەرەڕای ئەوەش بووە ھۆی نائارامی لە ئیدارەی ئازەربایجان. کوردانی سۆڤیەت دەبوو بە سیاسەتێکی ھاوسەنگ مامەڵە لەگەڵ ئەو مافە نەتەوەییانە بکەن کە لە ئیدارەی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بە دەستیان ھێنابوو.[٥][٦]

مێژوو دەستکاری

 
دانیشتووانی کورد لە کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٨٩ ██ ٥٠٫٠٠٠+ ██ ٢٥٫٠٠٠–٥٠٫٠٠٠ ██ ١٠٫٠٠٠–٢٥٫٠٠٠ ██ ١٠٠٠–١٠٫٠٠٠ ██ ١–١٠٠٠

پەرەسترۆیکا بووە ھۆی خێرابوونی لێکۆڵینەوەی مێژوویی و سەرھەڵدانی گفتوگۆی بنەڕەتی لەسەر پرسی نەتەوەیی لە نێو کوردەکان، ئەمەش لە چاو قۆناغەکانی پێشوو زۆر زیاتر پەرەی سەند. ئەم گفتوگۆیانە بیروڕای ھەندێک لە کوردەکانی سۆڤیەتی بەرامبەر یووری ئەندرۆپۆڤ گۆڕی، وایان بیرکردەوە ئەندرۆپۆڤ سەربەخۆیی بۆ کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوێت چ بگات بە خۆبەڕێوەبەری بۆ کورد لە چوارچێوەی یەکێتیی سۆڤیەتدا.

لەو ماوەیەدا چالاکانی کوردی سۆڤیەت دەستیان کرد بە ڕاکێشانی سەرنجی زیاتری لایەنەکانی تر بۆ پرسی کورد لە دەرەوەی یەکێتی سۆڤیەت. یەکێک لەو چالاکوانە کوردانەی سۆڤیەت محەممەد باباێڤ بوو.[٧]

لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٨٩ لە کۆبوونەوەیەکدا لە گوندێکی کۆماری کازاخستانی سۆڤیەتی بە سەرۆکایەتی محەممەد باباێڤ و مستەفاێڤ بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا، ئامانجەکانی ڕێکخراوی نوێی یەکبوون تاوتوێ کران.

لە ٢١ی ئایاری ١٩٨٩ یەکێتی کوردانیی یەکێتیی سۆڤیەت بە ناوی یەکبوون (Yek Sovyn) بە نوێنەرانی ٩ کۆمار لە کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا.[٨] ئەندامان پشتگیریان لە مافەکانی وەک یەکخستنی ڕێکخراوەیی کۆمەڵایەتی و ناوەندە ڕۆشنبیرییە کوردییەکان کرد بەمەبەستی ڕێگریکردن لە پاکتاوکردن و ڕاگواستنی کوردەکان و نەمانی کلتووری کوردی. ئامانجی بنیاتنانی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد لە خاکەکانی سەر کوردستانی سوور بەدی نەھات، سیاسییە کوردییەکان دەبوو دانوستان بۆ ناوچەیەکی دیکە بکەن بۆ پێدانی مافی خۆبەڕێوەبردن کوردی.[٩][١٠][١١]

یەکبوون مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری لە سەرجەم کۆمارەکان لە چوارچێوەی چالاکی نەتەوەیی وەرگرت و لە ١٩ی ئەیلوولی ١٩٩١ لە شاری ئالماتی پایتەختی کازاخستان لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستان دەستی بە چاپکردن کرد.[١٢]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ کۆمەڵێک چاکسازی ڕامیاری و ئابووری ڕیشەیی بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵانی ھەشتاکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Tishkov, Valery A. (1991). "The Soviet Empire before and after Perestroika". Theory and Society. 20 (5): 603–629. ISSN 0304-2421.
  2. ^ "Kurds". Minority Rights Group (بە ئینگلیزی). 2015-06-19. Retrieved 2023-12-09.
  3. ^ "Демоскоп Weekly - Приложение. Справочник статистических показателей". web.archive.org. 2019-07-04. Retrieved 2023-12-09.
  4. ^ "HETAWÎ KURD / YEKBÛN". Netewe (بە ھیندی). Retrieved 2023-12-09.
  5. ^ "كوردانی سۆڤیەت لە سوپای سووردا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا". www.rudaw.net. Retrieved 2023-12-09.
  6. ^ عثمان, دیدار. "کوردانی سۆڤیەت کێن؟". History Of Kurdistan. Retrieved 2023-12-09.
  7. ^ "The Kurdish Role in Russia's Middle East Power Play | The Washington Institute". www.washingtoninstitute.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.
  8. ^ https://www.nytimes.com/1991/06/02/opinion/l-soviet-kurds-face-loss-of-their-identity-867991.html
  9. ^ "Özerk Kızıl Kürdistan'a Türkiye nasıl engel oldu?". web.archive.org. 2019-12-18. Retrieved 2023-12-09.
  10. ^ "Özerk Kızıl Kürdistan'a Türkiye nasıl engel oldu?". web.archive.org. 2019-12-18. Retrieved 2023-12-09.
  11. ^ "Wayback Machine" (PDF). web.archive.org. Retrieved 2023-12-09.
  12. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "HETAWÎ KURD / YEKBÛN". Kurdipedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-09.