قەزای لاچین
قەزای لاچین (بە ئازەربایجانی: Laçın rayonu)یەکێکە لە ٦٦ قەزای ئازەربایجان. دەکەوێتە ڕۆژاوای وڵاتەکە و سەر بە ھەرێمی ئابووری ڕۆژھەڵاتی زەنگەزوورە.[١] ئەم قەزایە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزاکانی کەلباجار، خوجەلی، شوشە، خۆجاڤەند، قوبادلی، و پارێزگای سیونیکی ئەرمینیا. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی لاچینە. تا ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ناوەکی قەزاکە ٧٨٦٠٠ کەس بووە[٢]
قەزای لاچین | |
---|---|
دامەزران | ٨ی ئابی ١٩٣٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | Laçın rayonu |
وڵات | ئازەربایجان |
پایتەخت | لاچین |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئازەربایجان |
پۆتانی شوێن | ٣٩°٣٨′٠″N ٤٦°٣٣′٠″E |
سەرۆک | Aqil Nəzərli |
دانیشتووان | ٧٨٬٦٠٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬١٦٤ مەتر |
زمانەکان | کوردیی باکووری |
ڕووبەر | ١٬٨٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 4100 |
وێبگە | http://lachin-ih.gov.az |
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل | 41 |
خاکی قەزاکە لە ساڵی ١٩٣٠ دامەزراوە و پێگەی قەزایەکی پێدراوە. قەزاکە لە ساڵی ١٩٩٢ تا کۆتایی ٢٠٢٠ لەلایەن کۆماری ئارتساخەوە داگیرکرابوو کە خۆبەناویان ناوە[٣] کاتێک قەزاکە گەڕێنرایەوە بۆ ئازەربایجان بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەستی قەرەباغی ٢٠٢٠ کە کۆتایی بە جەنگی قەرەباغی ٢٠٢٠ ھێنا[٤] بەشێکی بچووکی قەزاکە بە پایتەختەکەیەوە کە پێی دەوترێت کۆریدۆری لاچین لەلایەن ھێزێکی ئاشتیپارێزی ڕووسیاوە کۆنترۆڵ دەکرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Azərbaycan Respublikasında iqtisadi rayonların yeni bölgüsü haqqında Azərbaycan Respublikası Prezidentinin Fərmanı» Azərbaycan Prezidentinin Rəsmi internet səhifəsi». president.az.
- ^ «Population of Azerbaijan». stat.gov.az. State Statistics Committee. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The conflict over the Nagorno-Karabakh region dealt with by the OSCE Minsk Conference». لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Azerbaijani Forces Enter Third District Under Nagorno-Karabakh Truce». RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای لاچین تێدایە. |