قەزای کەڵبەجار (بە ئازەربایجان: Kəlbəcər rayonu)یەکێکە لە ٦٦ قەزای ئازەربایجان.[١] دەکەوێتە ڕۆژاوای وڵاتەکە و سەر بە ھەرێمی ئابووری ڕۆژھەڵاتی زەنگەزوورە.[٢] ئەم قەزایە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزاکانی لاچین، خوجەلی، ئاگدەم، تارتار، گۆرانبۆی، گۆیگۆل و دەشکەسانی ئازەربایجان، ھەروەھا پارێزگاکانی گەغارکونیک و ڤایۆتس دزۆر لە ئەرمینیا. پایتەخت و گەورەترین شاری کەڵبەجارە. پێشتر قەزایێکی کوردنیشین بووە، تا ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ناوەکی قەزاکە ٩٤ ھەزار و ١٠٠ کەس بووە[٣][٤]

قەزای کەڵبەجار
بە ئازەربایجانی: Kəlbəcər rayonu
دامەزران٨ی ئابی ١٩٣٠
ناو بە زمانی فەرمیKəlbəcər rayonu
وڵاتئازەربایجان
پایتەختکەڵبەجار
دابەشکاریی کارگێڕیئازەربایجان
پۆتانی شوێن٤٠°٦′٢٤″N ٤٦°٢′١٨″E
سەرۆکAzər Qocayev
دانیشتووان٤٣٬٧١٣
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٩٦١ مەتر
زمانەکانکوردیی باکووری
ڕووبەر٣٬٠٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستەAZ 3200
وێبگەhttp://kelbecer-ih.gov.az/az
کۆدی تەلەفۆن237
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل32
Map

شوێنەوارە کولتوورییەکان

دەستکاری

قەزاکە نزیکەی ٧٥٠ شوێنەواری کولتووری ئەرمەنی ھەیە، کە خانەقا، کڵێسا، کەنیسە، قەڵا، خاچکار و نووسراوەکان لەخۆدەگرن.[٥] ناسراوترینیان خانەقاکانی دادیڤانک و گەندەسارە.[٥][ڕوونکردنەوە پێویستە]

ئابوری

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٢٢دا، وێستگەی بچووکی کارەبای ئاوی کەلباجار-١ بە توانای ٤٫٤ مێگاوات خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Azərbaycanın regionları» (بە ئازەربایجانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «Azərbaycan Respublikasında iqtisadi rayonların yeni bölgüsü haqqında Azərbaycan Respublikası Prezidentinin Fərmanı» Azərbaycan Prezidentinin Rəsmi internet səhifəsi». president.az.
  3. ^ «Population of Azerbaijan». stat.gov.az. State Statistics Committee. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ Административное деление АССР. Б.: Издание АзУНХУ. 1933. pp. 41–42.
  5. ^ ئ ا Robert H. Hewsen, Armenia: A Historical Atlas. The University of Chicago Press, 2001, pp. 40, 101–102, 264–265.
  6. ^ «President Ilham Aliyev attended opening of "Kalbajar-1" Small Hydroelectric Power Station VIDEO». azertag.az (بە ئینگلیزی). 2022. لە 6 August 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)