قەزای تارتار (بە ئازەربایجانی: Tərtər rayonu)یەکێکە لە ٦٦ قەزای ئازەربایجان.[١] دەکەوێتە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە و سەر بە ھەرێمی ئابوری قەرەباغە. قەزاکە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزاکانی کەلبەجار، گۆرانبۆی، یەولاخ، بەردە، و ئاگدام. پایتەخت و گەورەترین شارەکەی تارتارە. تا ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی دانیشتووانی ناوەکی قەزاکە ١٠٤٧٠٠ کەس بووە.[٢]

نەخشەی ئازەربایجان کە قەزای تارتار نیشان دەدات

مێژوو دەستکاری

قەزاکە فراوانتر کرا بۆ ئەوەی بەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای مەرداکێرت لە ئۆبلاستی خۆسەری ناگۆرنۆ-قەرەباغ بگرێتەوە دوای ھەڵوەشاندنەوەی، بەڵام تەنھا بەشێکی کەمی لەژێر کۆنترۆڵی ئازەربایجان مایەوە دوای جەنگی یەکەمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ.[٣] ئازەربایجان لە شەڕی ناگۆرنۆ قەرەباغ لە ساڵی ٢٠٢٠ گوندەکانی تالیش و مەداغیز لە تارتاری کۆنترۆڵکردەوە و باقی قەزاکەش خرایە ژێر کۆنترۆڵی ئاشتیپارێزانی ڕووسیا.[٤]

بەشێک لە ئاوارەکانی ئازەربایجانی لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ و ناوچە داگیرکراوەکانی دەوروبەری دوای شەڕی یەکەمی قەرەباغ گواسترانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی چادر لەو قەزایە. ئێستا زۆربەیان لە خانووی نوێدا دەژین کە لەلایەن حکوومەتەوە دروستکراون.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Azərbaycanın regionları" (بە تورکیی ئازەربایجانی). Archived from the original on 2009-11-14.
  2. ^ "Population of Azerbaijan". stat.gov.az. State Statistics Committee. Retrieved 22 February 2021.
  3. ^ "İnzibati-ərazi vahidləri" (PDF). preslib.az. Retrieved 28 February 2021.
  4. ^ "Azerbaijan forces take control of seven villages near Nagorno-Karabakh - president". TASS. Retrieved 2020-10-22.
  5. ^ "Azerbaijan: Life on the Frontlines". 2007-07-05. Retrieved 2010-10-07.