بیجاڕ

شارێک لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان

بیجاڕ شارێکی کوردنشینی پارێزگای کوردستانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، ناوەندی شارستانی بیجاڕ و لە کۆنترین شارەکانی ئێرانە:

بیجاڕ
گەڕووس
Bîcar – Bijar
قاڵیی بیجاڕ
قاڵیی بیجاڕ
Map
وڵات ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاسنە
شارستانبیجاڕ
ناوچەناوەندی شارستانی بیجاڕ
بوون بەشارۆچکە١٩٣٧
دەسەڵات
 • شارەدارعەلی پاشازادە
ڕووبەر
 • سەرجەم٥٫٣٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٫٠٦٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٩٤٠ مەتر (٦٬٣٦٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٠٬٠١٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (گەڕووسی , سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٨٧

جوگرافیای سروشتی

دەستکاری

بیجاڕ ناوچەیەکی کوێستانییە. ١/٣ پانتای ئەم ناوچەیە کوێستانە. کەش و ھەوای ئەم ناوچەیە سارد و وشکە. بەرزی ئەم شارە ١، ٩٤٠ میتر لە ئاست دەریایە، کە دوای شاری کورد، دووھەمین شاری بەرزی ئێرانە. ٧٧٠ م لە تاران و ٤٢٥ م لە سنە بەرزترە.

بیجاڕ لە ڕۆژھەڵاتی باکوورەوە بە پارێزگای زەنگان و لە ڕۆژاوای باکوورەوە بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە پارێزگای ھەمەدان و لە ڕۆژاواوە بە ناوچەی دیواندەرە و سنە و لە باشوورەوە دەگاتەوە بە شاری قوروە.

کێوەکان

دەستکاری

کێوەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:

کێوەکانی ناوچەی بیجاڕ

شانشین| چنگ ئەڵماس | زڕنیخ | ھەمزەی عەرەو (حەمزە عەرەب)| شاھا | چلتەن | سەنگ پا |پەنجەلی | زاغە | نسار | سەرقەیسە| نەقارەکوت | بادامستان |

چەمەکان

دەستکاری

چەمەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:

ناوی چەم سەرچاوکە ڕێژگە
قەمچوقا کوێستانی چیچەکلوو ڕووباری قەزل ئوزون
قەزل ئوزون کوێستانی ساراڵ و چلچەمە دەریای خەزەر
چەمی کوە زن کوێستانی سەراو شارەک ڕووباری قەزل ئوزون
ئوزون دەرە کوێستانەکانی سوڵتان ئاوا و شیرکوشی ژوورگ ڕووباری تڵوار
چەم کوێستانەکانی موارەک باڵا و سەیدان دەرژێتە ڕووباری شەوەر و دوایی بە تڵوار کۆتایی دێت.

ناوچەی بیجار ژینگەیەکی بەپێزە کە دەکەوێتەN3600 تا N3612 بەری باکووری و E4725 تا E4753 درێژی ڕۆژھەڵاتەوە. پانتایییەکەی ٣١،٦١٢ ھێکتارە. ئەم ناوچەیە لە گرنگترین ژینگەکانی پارێزگای کوردستانە. بەھۆی کوێستانی بوون و کاریگەری شەپۆلە شێدارەکانەوە، ڕێژەیەکی باشی بەفر و باران دەیگرێت. لەم ژینگەدا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵی کێوی، پەلەوەر، خزۆک و ماسی دەژین؛ وەک: مەڕ و بەرانی ئەرمەنی، ئاسک، ورچ، بەراز، پشیلە کێوی (گورواسە)، کەروێشک و پەلەوەری جۆراوجۆر وەک: شاوە سوڵتانی، کەو، چوڕە و گیانداری ئاوژی وەک: سەگاو، بووکەماسی، سیاماسی و ھتد.

جوگرافیای مرۆڤی

دەستکاری

ژمارە، زمان و پێکھاتە

دەستکاری
  • ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی (٢٠١٢–١٣٩٠) ٥٢، ٢٨٣ کەس و ١٤، ٩٧٠ خێزانە. ژمارەی گوندنشینەکانی ناوچەی بیجاڕ ٤١، ٤٣١ کەسە.[١]
  • خەڵکی بیجاڕ بە زمانی کوردی، زاراوەی گەڕووسی و سۆرانی قسە دەکەن. لە بڕێ ناوچەدا، بە ڕێژەیەکی کەم، زمانی تورکیش ھەیەکە بە زمانی کوردیش دەتوانن قسە بکەن
  • شارستانی بیجاڕ، ٧شارەدێ و ٢٦٧ گوندی ھەیە.
  • زۆربەی خەڵکی شاری بیجاڕ، سوننە و شیعە
  • مێژوونووسان، مێژووی ئەم شارە بۆ ٣ھەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێننەوە.

ناودارانی بیجاڕ

دەستکاری
  • ئەمیر نیزامی گەڕووسی: سیاسەتوان، ئەدیب و خۆشنووسی سەردەمی قاجار
  • زوبەیدە خانم ئەمینە ئەقدەس: لە ھاوسەرانی ناسرەدین شای قاجار
  • فازڵ خان گەڕووسی: شاعیر و نووسەری دەرباری فەتحعەلی شا
  • ئیسمایل خانی ئاوەجیانی گەڕووسی: مونشی ناەرەدین شا
  • عەلیڕەزاخان گەڕووسی
  • میرزا حسێن عەلی گەڕووسی
  • شێخ عەبدولحسێن فازڵ گەڕووسی
  • شێخ عەبدولمەجید گەڕووسی
  • عەلی ئەوسەتی ئەنساری گەڕووسی
  • شێخ محەممەد نەبی شەریعەت
  • غوڵامعەلی بایەندۆر: سەرکردەی ھێزی دەریایی شاھەنشاھی ئێران
  • یەدوڵا بایەندۆر
  • عەلی ئەسغەر ئەمیرانی: ڕۆژنامەوان
  • نەسروڵا بەنی سەدر
  • عیزەتوڵا ڕیازی: یەکەمین پزیشکی پسپۆڕ لە پارێزگای کوردستان
  • عەبدوڵڵا ڕەمەزانزادە: سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
  • فەرھاد ئەسڵانی: شانۆکاری شانۆ و سینەما
  • سەعید ئاغاخانی: نووسەر، دەرھێنەر و شانۆکاری شانۆ و سینەما و تێلڤزیۆن
  • ئیحسان ھۆشمەند: چالاکی نەتەوەیی مەزھەبی، لێکۆڵەر
  • محەممەدعەلی کووشا: دەرسبێژی حەوزەی عیلمییەی قوم
  • جەمشید فەرەجوەند: وێنەگر
  • بەیتوڵا عەباسپوور: قارەمانی جیھانی وەرزش
  • مەحموود دینی
  • مەحموود شەھریاری: پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی ئێران

چێشت و خۆراکە خۆماڵییەکان

دەستکاری

خۆراکە خۆماڵییەکانی ناوچەی بیجاڕ بریتییە لە:

پیشەسازی

دەستکاری

پیشە دەستییەکان

دەستکاری

ناوچەی بیجاڕ لە پیشە دەستییەکاندا، بە تایبەت قاڵی(مافوورە) و بەڕە (گڵیم) ناوبانگی زۆری ھەیە، پیشەدەستییەکانی ئەم ناوچەیە بریتییە لە:

گەشتیاری

دەستکاری

شوێنەوارەکان

دەستکاری
  • قەڵای قەمچوقە
  • پردی سەڵواتاوا
  • یاسووکەند و ئیمامزا عەقیل
  • مزگت خەسراوای گەڕووس
  • تەپەی قەواسوور
  • ئووچە گونبەد
  • دنگز قەڵا
  • تەپەی سەراو گورگین
  • چاڵ تەپە
  • بورجی خشتی ئەشقون بابا
  • زیارەتگای ھەمزەی ڕۆ

زیارەتگای ساحیبەخاتوون

  • حەمامی یاسووکەند

شوێنی گەشتیاری

دەستکاری

گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ

دەستکاری
گەڕەکەکانی شاری بیجاڕ

سەراو| بورجگە | قڵەی ھەڵوایی | قڵەی تەخت | پشت قڵە| تازاوا | پشت بازاڕ | پای قەپان | مەحلەی مووسایییەکان | مەحلەچاڵ | یارمجە | مەحمووداوا | باغ سالاری | ئەڵماسییە | مەرزبان | ڕێخ سیا | فەرەحی | بادامستان | عەسگەراوا | فەرھەنگیان | کارمەندان | شارەکی مەھدییە | بولوار ئیمام | شارەک ئافتاو |

خوێندنگاکان

دەستکاری
  • زانکۆی ئەندازیاری و زانستی پایەی بیجاڕ
  • زانستگای ئازادی بیجاڕ
  • زانستگای پەیام نوور
  • پەیمانگەی عیلمی -کاربردی بیجاڕ

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری