شارستانی قوروە یان قەزای قوروە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناوەندەکەی شاری قوروەیە لە نێوان دوو شاری ھەمەدان و سنە دەکەوێتە ٨٧ کیلومتری خۆرھەڵاتی سنە و ٧٦ کیلومتری خۆراوای ھەمەدان. مەودای ھەتا تاران ٤٢٠ کیلومترە.[١]

شارستانی قوروە
شھرستان قروە
جێگەی لە پارێزگای کوردستاندا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای کوردستان
دەسەڵات
 • ڕاژۆرخەلیل فێلەکوری
ڕووبەر
 • شارستان٣٢٣٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٢٤٨ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
١٩١٥ مەتر (٦٬٢٨٣ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان١٤٠١٩٢
 • شاری
٧٨٢٧٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کەڵھوڕی و سۆرانیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە)
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن۰۸۷
وێبگەفەرمانداری قوروە

جوگرافیای ناوچەی قوروە

دەستکاری

شارستانی قوروە بە ڕوبەری ۲۹۳۰ کیلۆمەتری چوارگۆشە کەوتووتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای کوردستان و ھاوسنوورە لە گەڵ پارێزگاکانی ھەمەدان لە ڕۆژھەلات و کرماشان لە باشوور؛ و شارستان بیجاڕ لە باکوور و دێولان لە ڕۆژاوا.

شوێنی جوگرافی

دەستکاری
  پارێزگای هەمەدان(شارستان کەوڕەنگ) شارستانی بیجاڕ شارستانی دێولان  
پارێزگای هەمەدان(شارستانی بەهار) باکوور شارستانی دێولان
ڕۆژھەڵات    شارستانی قوروە    ڕۆژئاوا
باشوور
پارێزگای ھەمەدان(شارستانی سەداوا) پارێزگای کرماشان(شارستان سونگور) شارستانی دێولان

دابەشکرانی ئیداری

دەستکاری

ئەم شارستانە لەرووی ئیدارییەوە لەسەر چووار ناحیەدابەشکراوە کە بەنێوی بەخش (ناحیە)دەناسرێن.

1.ناحیەی ناوەندی ناوەندەکەی شاری قوروە

2.ناحیەی تەرواڵ (سرێش ئاوا) ناوەندەکی شارۆچکەی سرێشاوا

3.ناحیەی دڵوەران (دڵبەران) ناوەندەکەی شارۆچکەی دڵوەران

4.ناحیەی چەرداوڕۆ (چەرداوڕی) ناوندەکەی شارۆچکەی دزە

ناوەندی شارستان قوروە شاری قوروەیە. لە ٨٧ کیلومتری سنە و٧٩ کیلۆمەتری ھەمەدان. ٩٠کیلۆمەتری بیجاڕو٨٦ کیلۆمەتری سونقوڕ کولیایی و٣٢کیلۆمەتری دێولان دایە.

جوگرافیای سروشتی

دەستکاری

ئەم ناوچەیە زیاتر دەشتە و تەختایی بە بەرزایی دەگاتە ۱۹۱۵ متر لە ئاستی زەریاوە. لە لای باشووررەوە زنجیرە چیاکانی بەۆر وپەریشانە هەڵکەوتووە هەندێ لە بەرزترین لووتکەکانێ بریتین لە بەۆر بە بەرزایی ٣٢٥٠ مەتر لە ئاستی زەریاوەوە. پەریشان ٣١٦٢ مەتر و دەروازە ٣١٦٨ مەتر کە نۆ مانگ لە ساڵ بەفر لوتکەیان دادەپۆشێ.

لەلای رۆژ هەڵاتەوە دووایی زەنجیرە چیای ئەڵوەندە کەبەز ترین لوتکەکانی بریتین له دەربەند یان ئالماقوڵاخ ۲۹۹۸متر و کێوەڕەش بەبەرزایی ۲۳۸۰ مترە.

ھەندێک لە چیاکانی تر ناویان بەم جۆرەیە:

قەڵوەز /خەفارخان /شووانە کەچەڵ /سیناوەن /خرسەرێ /ھەفت سواران / کوڵە وا/پەنجەلی /باش /لووجاڕ /کووچک چەرمێگ /براێم عەتار /کێوەرەش /بێ خەیرە / شانەوەرە /نۊر وەسەر/وێسوو رەش/کوچک کونا/کەمەر زەرد/کێف باش

دەشتەکان یان ھامارەکان بە جۆرەی خوارەوەن:

دەشتی چەرداوڕی.

دەشتی گەز گەز.

دەشتی قوروە یان جنیان.

دەشتی گەنجی.لەیلاخ

کە بەرزایی ھەموویان لە ئا ستی زەریاوە زیاتر لە ١٨٠٠ مترە ھەر بەو ھۆیەش زستانی ساردە و ھاوینان فێنک. ڕێژەی بارانبارین لەم ناوچەیە دەگاتە ٣٨٠ میلیمتر لە ساڵ کەزیاتربەشێوازی بەفر لە وەرزی زستان وباران لە وەرزی پاییز و بەھارە.

ئاوەکانی ئەم شارستانە لە باشوور بەرەو باکوور دەڕوات

چۆمەکانی بریتین لە (چەم شوور) /(کوچکە ڕەشە) (تەڕوال) کەلە باکوور شارتانەوە دەچنە دەر و دەرژنە سپی ڕوو و زەریای کاسپین (خەزەر)

مێژووی ناوچە

دەستکاری

لە سەردەمی دەوڵەتانی ئاشوور و ماد (مەدیا) بەم مەلبەندە کیشاسوو گوتویانە کە ھێشتا شوێنەواری مێژویەکانی لە گوندی قەسڵان و باقی شوێنەکان ناوچەکە دیارە.

پاش ھێرشی عەرەب بوتە بەشێک لە جبال.

لە ڕابردوودا بەو ناوچە ودوروو پشتی گوتوویانە «ئەلی شوکور» کە لە سەردەمی (کڵۆڵ بەیگی ئەردەڵان) لە ساڵی ٦٢٩ کۆچی مانگی بووەتە بەشێک لە ئیمارەتی ئەردەڵان کە بەو ناوچەیە گوتویانە ئەسپەن ئاوا.

لە سەردەمی ئیمارەتی ئەمانوڵاخانی ئەردەڵان گوندی قەسڵان لە ٨ کیلومتری باکووری قوروە بۆ ماوەیک بوو بە ناوەندی ئیمارەتی ئەردەڵان.

ماوەیێکیش بەشێک بووە لە ئوستانی پێنجەم.

لە سالی ١٣٣٦ کۆچی ھەتاوی لەگەڵ ئیلاخ بوو بە فەرمانداری (قەزای) قوروە لە پارێزگای کوردستان کە لەم دواییدا لەیلاخ لە قوروە جیا بووتەوە و خۆی بووە بە قەزای دێولان (دێگۆڵان).

خەڵک و جەماوەر

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٦دا ١٩٦٩٧٢ کەس دانیشتووی ھەبووە. پاش ئەوەی کە ناحییەی لەیلاخ یان دێولان بوو بە قەزای جیاو لە قەزای قوروە ژمارە ی دانیشتووانی دابەزی کە بە پێی سەرژمێری لە سالی ٢٠١١ دا ١٣٦٩٦١ کەس دانیشتووی قەزای قوروە ن.

زمان و ئایین

دەستکاری

زۆربەی خەڵکی ناۆچەکە کوردن کە بە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی (زیاتر لە ڕۆژئاۆ) و کوردیی باشووری (زیاتر لە ڕۆژھەڵات) قەزاکە دەدۆێن. ھەروەھا خەڵکی شارۆچکەی قەلای ئەومەکی (قەلای عەبدوولمەلەکی) لە لای شاری قوروە بە شێوە زاراوەی ھەورامی دەدوێن.

زمانی تورکیش لە ھەندێک ناوچەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم شارستانە ڕەواجی ھەیە. وەکوو خەلکی شارووچکەکان سرێش ئاوا و دڵوەران یان دڵبەران و گوندەکانی مالووجە و بەھارلوو و داشکەسان وەچەند بنەمالەیک لە نێو شار.

خەڵکی قەزای قوروە موسڵمان و لەسەر دو مەزھەبی سوننەی (شافعی) و شیعەی ئیمامین. ھەر بەوھۆیەیش پێکەوە ژیانی باشیان ھەیە. بەجۆرێک کە ناتۆانی جیاۆازیکی ئەۆتو لە نێوان یاندا ببینی.

کەسایەتییە ناودارەکان

دەستکاری

ھەندێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی ناوچەی قوروە بریتین لە عەبدالباقی خان چەرداۆری لە گوندی سورچە لە ناوچەی چەرداوڕۆ کە لەسەردەمی مەشرووتە دژ بە دەوڵەت شەڕی کردووە. میرزادەی عێشقی کوری حاج ئەولقاسمی کوردستانی شاعێریکی سەردەمی ڕەزا شا. عەرەبعەلی شروە. نەقاشی ھاوچەرخ. ڕەزا ھدایەت نەقاش.

ئابوور

دەستکاری

ئابووری شارستانەکە زیاتر چاندن وکشتوکاڵە بەرھەمەکانی زیاتر گەنم، جۆ، پەتاتە، وێنجە، خەیار، تەماتە، کوولەکە و لوبیایە. ھەروەھا کانگای زۆری تێدایە وەکوو: زێڕ، ئانتیموان، ئاسن، سیلیس، بەردی مەڕمەڕ، کریستاڵ، چینی و گرانیت.

شۆێنە گەشتیارییەکان

دەستکاری

حەمامی قەسلان لە گوندی قەسڵان

تەپە یان گردی قەسلان

تەپەی وەینسار

تەپەمیری (تەپە مایی)

تەپەی پیرەژنە لە نزیک شاروچکەی دیزەج بە کوردی دزە

فەراد تەراش لە شارەدێ وەینسار

پردی فەراوا لە گوندی فەراوا

سەراوی قوروە لە باشووری شار

ناۆچەی کوێستانی بەور وپەریشان کە بۆ شاخەوانەکان جێگەیکی دڵ ڕفێنە.

ناوچەی پارێزراوی بەۆر وپەریشان.کە ژینگەی سروشتیە.هەندێک لە گیان لەبەرەکان وپەلەوەرەکان لێ دەژین.وەکوو گورگ،کەڵەکێفی،بەراز،رێوێ،سەمورە،هەڵو،داڵ،کەو،

کانی شاپەسەن لە داوینی چیای بەور کە لە ساڵی ١٠١٩ کۆچی شاعەباس سەفەوی بو شەڕ لەگەڵ ھەڵۆخان ئەردەلان لە دوواییشدا نادر شا ی ئەفشار وھەروەھا ناسرەدین شای قاجار ھاتوونەتە سەر ئەو کانییە. ھەر بەو ھۆیە شەوە بە شاپەسەن ناسراوە.

باوە گوڕگوڕ یان بابە گوڕگوڕ کە سەرچاوەیکی ئاوی گوگردییە و ئاتەشفشانیکی کۆنەووخامووشە بەجۆرێک ئاوی زەرد ڕەنگ تێکەلاوی گاز بە بونیکی ناخۆش کە ھۆکاری گوگردە لەزەوی دێتە دەرەوە بۆ ناخۆشی پێست باشە.

مەزارگەی ئیمام سەید جەلالەدین لە گوندی باوھ گوڕگوڕ

ھۆزوتایفەکان

دەستکاری

ھۆزە کوردەکان قوروە برێتین لە جاف/ شێخ ئیسماعیلی و کولیایی و چەرداوڕۆ یان بەواتای خۆمالی چەرداوڕی و گۆران تەمە رتۆزە/ پڕپێشە و وەرمەرزیار/بۆرکەیی/گەرووس. هەندێک تایفەی تورکیش لەو ناۆچانەی کە هاوسنوورن لە گەڵ هەمەدان نیشتە جین وەکووبەھارلوو/ خۆاوەنەلی (خوودابەندەلو).

دابەشی کارگێڕی

دەستکاری
ناوچە گوندەوار شارۆچکە
ناوچەی ناوەندی شارستانی قوروە گوندەواری پەنجە عەلی باشوور
گوندەواری پەنجە عەلی باکوور
گوندەواری بەور
قوروە
ناوچەی دڵوەران گوندەواری دڵوەران
گوندەواری مالوجە
دڵوەران
ناوچەی تەرواڵ گوندەواری قسڵان
گوندەواری لەک
گوندەواری ئەلوزاغاج
سرێشاوا
ناوچەی چەرداوڕۆ گوندەواری چەرداوڕۆی ڕۆژھەڵات
گوندەواری چەرداوڕۆی ڕۆژاوا
دزە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ بەختیاری, سەعی (1393 ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ٤٣. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

مێژووی ئەردەڵان نووسەر مەستوورە مێژوو وجوگرافیای کوردستان عەلی ئەکبەر وەقایع نگار