مالیک یاقۆ ئیسماعیل (١٢ی شوباتی ١٨٩٤–٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤) (بە سریانی: ܡܐܠܝܟ ܝܐܩܥ ܝܣܡܐܝܠ) سەرکردەیەکی ھۆزێکی ئاشووری بووە کە مالیک (سەرۆک)ی ھۆزی تیاری سەرەوە بووە و سەرکردەیەکی سەربازیی خۆبەخشە ئاشوورییەکان بووە.[١]

مالیک یاقۆی مەلیک ئیسماعیل
ܡܐܠܝܟ ܝܐܩܥ ܝܣܡܐܝܠ
لەدایکبوون١٢ی شوباتی ١٨٩٤
ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
مردن٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ (٧٩ ساڵ)
بەغداد، عێراق
دڵسۆزیھێزەکانی ئاشووری
ھێزە خۆبەخشە ئاشوورییەکان
ساڵانی خزمەت١٩١٤‒١٩٤١
پێکدادانەکان/جەنگەکان
ھاوسەر(ەکان)مریەم یووخانە

سەرەتای ژیان دەستکاری

مالیک یاقۆ ئیسماعیل لە ١٢ی شوباتی ١٨٩٤ لە گوندی چەمباعد تیاری، لە ھەکاری لەدایکبووە. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩١٤ لەگەڵ مریەم یووخانە ھاوسەرگیری دەکات، دواجار سێ منداڵیان بوو.[٢][٣]

بواری سەربازی دەستکاری

لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا وەک شەڕڤانێک بەشداری زۆر شەڕی کردووە، یەکەم شەڕیش کە وەک سەرۆکی گرووپێکی ٥٠ چەکداری کردوویەتی، دژی سمکۆی شکاک، سەرۆکی ھۆزی شکاکی کوردی بووە، دوای کوژرانی مارشەمعوون، بەشداری لە چەندین شەڕدا کردووە لە جەنگی جیھانی یەکەمدا.

پەڕتووکەکان دەستکاری

  • ئاشوورییەکان و دوو جەنگە جیھانییەکە

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Donabed, Sargon (2015-02-27), "Index", Index (بە ئینگلیزی), Edinburgh University Press, pp. 404–416, doi:10.1515/9780748686032-018/html?lang=en, ISBN 978-0-7486-8603-2, retrieved 2023-12-29
  2. ^ "مالك ياقو مالك اسماعيل". www.betnahrain.net. Retrieved 2022-06-09.
  3. ^ "Leaders & Heroes". www.tyareh.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.