بنیامین مارشەمعوون
بنیامین مارشەمعوونی نۆزدەیەم (١٨٨٧ – ٣ی ئازاری ١٩١٨) (بە سوریانی: ܡܪܝ ܒܢܝܡܝܢ ܫܡܥܘܢ ܥܣܪܝܢ ܘܩܕܡܝܐ) یان بنیامین XIX شەمعوون، و بە مارشەمعوون ناسراوە؛ وەک ١١٧یەمین کاسۆلیکۆس‒پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژھەڵات کاری کردووە.
مار بنیامین XIX شەمعوون | |
---|---|
پیرۆزی خۆر | |
کڵێسا | کڵێسای ڕۆژھەڵات |
Installed | ٣٠ی ئازاری ١٩٠٣ |
Term ended | ٣ ئازاری ١٩١٨ |
پاشینە | مار شەمعوون XX پاولۆس (١٩١٨‒١٩٢٠) |
Orders | |
پلە | کاسۆلیکۆس‒پاتریارک |
Personal details | |
لەدایکبوون | ١٨٨٧ ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی |
مردن | ٣ی ئازاری ١٩١٨ سەڵماس، ئێران | (٣٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئاشووری |
Denomination | مەسیح |
ژیان
دەستکاریلە ساڵی ١٨٨٧ لە گوندی قۆچانیس لە پارێزگای ھەکاری، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (ئێستا باکووری کوردستان) لەدایکبووە. باوکی ناوی ئێشای بوو، برای شەمعوونی شازدەیەم بوو، دایکی ناوی ئاسیات بوو، شەش خوشک و برای ھەبوو: ئیشایا، زایا، پاولۆس (کە شوێنی گرتەوە وەک پاتریارک)، داود، ھورمز، سوورما.[١]
لە یەکەمی ئازاری ١٩٠٣ لەلایەن مامی، پاتریارکی کاسۆلیکەوە، وەک میترۆپۆلیتانێک پیرۆز کرا، کە ئەویش لە ١٦ی ئازاری ١٩٠٣ کۆچی دوایی کرد. تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو کاتێک ئەو پۆستەی بەدەست ھێنا و بۆ ماوەی ١٥ ساڵ مایەوە.
کوژران
دەستکاریلە ٣ی ئازاری ١٩١٨ مارشەمعوون لەگەڵ ١٥٠ پاسەوانەکەی لەلایەن سمکۆی شکاک (ئیسماعیل ئاغا شکاک) سەرکردەی کورد، لە شارۆچکەی کوھناشەھر لە سەڵماس (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) لەژێر ئاڵاکەی خۆیدا کوژرا (بڕوانە کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان).[٢][٣]
وتەکانی
دەستکاری- «مەحاڵە من و گەلەکەم دوای بینینی ئەو ھەموو دڕندەییانەی کە لەلایەن حکومەتەکانەوە بەرامبەر گەلی ئاشووری کراوە، ڕادەست بین؛ براکەم یەکە، گەلەکەم زۆرە، پێم باشترە براکەم لەدەست بدەم بەڵام نەتەوەکەم ھەر بوونی ھەبێت».[٤]
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Shumanov، Vasily. «Mar Binyamin Shimmun». The Lighthouse.
- ^ «The Invitation of His Holiness the Patriarch Mar Binyamin».
- ^ Reforging a Forgotten History: Iraq and the Assyrians in the Twentieth Century by Sargon Donabed. Edinburgh University Press.
- ^ Mar Benyamin ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بنیامین مارشەمعوون تێدایە. |