ڕاپەڕینی ئەحمەد بارزانی

ڕاپەڕینی ئەحمەد بارزانی ئاماژەیە بۆ یەکەمین ڕاپەڕینە گەورەکانی بارزانی و سێیەم ڕاپەڕینی ناسیۆنالیزمی کوردی لە عێراقی مۆدێرن. ڕاپەڕین لە ساڵی ١٩٣١ دەستی پێکرد، دوای ئەوەی ئەحمەد بارزانی، یەکێک لە سەرکردە دیارە کوردییەکان، لە باشووری کوردستان سەرکەوتوو بوو لە یەکخستنی ژمارەیەک عەشیرەتی کوردی.[١] ئەحمەد بارزانی ژمارەیەک سەرکردەی کوردی تری خستە ناو ڕاپەڕینەکەوە، لەنێویاندا برا بچووکەکەی، مستەفا بارزانی، کە بووە یەکێک لە فەرماندە ناودارەکانی ئەم ڕاپەڕینە. سەرئەنجام ھێزەکانی بارزانی شکستیان ھێنا، ھێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی بەریتانیا، سەرکردەکانی بارزانیان ناچار بە پاشەکشە کرد.

ڕاپەڕینی ئەحمەد بارزانی

ڕێکەوت ١٩٣١‒١٩٣٢
شوێن باشووری کوردستان
ئەنجام بردنەوەی عێراق
شەڕکەرەکان
کوردستان ھۆزی بارزانییەکان عێراق عێراق
 شانشینی یەکگرتوو
ھێزەکانی ئاشووری
سەرکردەکان
کوردستان ئەحمەد بارزانی
کوردستان مستەفا بارزانی
عێراق فەیسەڵی یەکەم
شانشینی یەکگرتوو ئێدگار ڕاینی لودلاو‒ھاوت
مالیک یاقۆ

دواتر ئەحمەد بارزانی ناچار بوو بەرەو باکووری کوردستان ھەڵبێت و لەوێ دەستبەسەر کرا و ڕاگیرا، دواتر ڕەوانەی باشووری عێراق کرا. ھەرچەندە لە سەرەتادا ناکۆکییەکی عەشایەری بوو، بەڵام تێوەگلانی حکوومەتی عێراق بەبێ ئاگاداری، بووە ھۆی گەشەکردنی شێخ ئەحمەد و مەلا مستەفا بارزانی وەک سەرکردەی دیاری کورد. بەدرێژایی ئەم ململانێ سەرەتاییانە بارزانییەکان بەردەوام سەرکردایەتی و لێھاتوویی سەربازی خۆیان نیشان دەدا، دژایەتییەکی بەردەوامیان بۆ سەربازەکانی سوپای عێراقی نوێ دەکرد. ئەمە بەشێکە لە سەرھەڵدانی ناسیۆنالیزمی کوردی.

پشت ڕووداوەکان

دەستکاری

جوداخوازی سەرەتای کورد

دەستکاری

دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی ھاتنی پەیمان و ڕێککەوتنەکانی جەنگی جیھانی یەکەم، شێخ مەحموود بەرزنجی لە فەرماندەیی قادرییە سۆفییەکان، کاریگەرترین کەسایەتی باشووری کوردستان بوو،[٢] کرا بە پارێزگاری سەنجەقی پێشووی دھۆک. شێخ مەحموود سەرکردایەتی یەکەم ڕاپەڕینی کوردی کرد لە باشووری کوردستان (کوردستانی عێراق) کە لەژێر کۆنترۆڵی بەریتانیادا بوو لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩١٩. شێخ مەحموود بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی خۆی وەک سەرکردەیەکی کوردی‒ئایینی، لە ساڵی ١٩١٩دا داوای جیھادی لە دژی ئینگلیزەکان کرد و بەم شێوەیە پشتیوانی زۆرێک لە کوردانی بێ ئاگا لە «ناسیۆنالیزمی کوردی» بەدەست ھێنا.

شێخ ئەحمەد

دەستکاری

دوای لەسێدارەدانی شێخ عەبدولسەلام لە ساڵی ١٩١٤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە، برا تەمەن ١٨ ساڵەکەی بەناوی ئەحمەد بارزانی، بەرپرسیارێتی عەشیرەتەکەی گرتە ئەستۆ. ئەحمەد بارزانی ھاوشێوەی براکەی بەردەوام بوو لە حوکمڕانی و بوو بە دەسەڵاتدارێکی گرنگی ناوچەکە و نازناوی شێخی پێ درا. دەسەڵاتە ئایینییەکانی شێخ ئەحمەد دەبێتە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی.[٣]

ڕووداوەکانی ساڵی ١٩٣١

دەستکاری

ڕاپەڕین

دەستکاری
 
مەلا مستەفا بارزانی لە سەردەمی ڕاپەڕینی ١٩٣١‒٣٢

دەسەڵاتەکانی شێخ ئەحمەد دەبێتە ھۆی ئەوەی تا ساڵی ١٩٣١ ببێتە ئامانجی ھۆزە ڕکابەرەکانی، چەندین پێکدادان ھەبوو لە نێوان ھۆزەکانی سەرووی باشووری کوردستان، حکوومەتی نوێی عێراق کە تازە لەگەڵ بەریتانیا لەسەر سەربەخۆیی ڕێککەوتبوون، ھەوڵی لەناوبردنی عەشیرەتی بارزانیی دا. ململانێی نێوان بارزانییەکان و ھێزە عێراقییەکان لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٩٣١ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٣٢ بەردەوام بوو، فەرماندەی چەکدارانی بارزانی، برا بچووکەکەی شێخ ئەحمەد بوو، بە ناوی مەلا مستەفا بارزانی، لە بەرامبەر ھێزە عێراقییەکان (کە فەرماندەکانی بەریتانیا و ھێزی ئاسمانی شاھانەی بەریتانیا تەواوکەری بوون) وەستایەوە.

پەیوەندی بە ڕاپەڕینی ئارارات

دەستکاری

ئەحمەد بارزانی ناوەندی ناڕەزایی بەریتانیا و عێراق و تورکیا بوو، زۆر ھاوسۆزی بزووتنەوە کوردەکانی باکوور بوو، کە لەلایەن خۆیبوون سەرکردایەتی دەکرا (ڕێکخەرانی ڕاپەڕینی ئارارات). شێخ پێشوازی لە کوردێکی زۆری پارچەکانی تری کوردستان کرد، و لە بارزان شوێنی مانەوەیانی بۆ دابین دەکرد.[ژێدەر پێویستە]

ڕێککەوتنی کۆتایی

دەستکاری

تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٢ شێخ ئەحمەد بارزانی و براکانی و ھەندێک پیاوی تر، ناچار بوون داوای مافی پەنابەری لە تورکیا بکەن. ھەرچەندە شێخ ئەحمەد لە شوێنکەوتووانی جیاکرایەوە و ڕەوانەی ئەنقەرە کرا، بەڵام مەلا مستەفا و محەممەد سادق بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بەردەوام بوون لە شەڕی ھێزە عێراقییەکان پێش ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن. دوای سوێند خواردن بە پاشا فەیسەڵی یەکەمی عێراق، بارزانییەکان لە بەھاری ساڵی ١٩٣٣ ڕێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە بۆ بارزان، لەوێ بۆیان دەرکەوت ھێزەکانیان، تەقەمەنی و چەکەکانیان پاراستووە.

سەرئەنجام مەلا مستەفا لەگەڵ شێخ ئەحمەد بارزانی یەک دەگرنەوە، بەڵام بەھۆی ترسی عێراق لەو دووانە، حکوومەتی عێراق ھەردووکیانی دەستگیر کرد و ڕەوانەی مووسڵی کردن، لە ساڵی ١٩٣٣. ئەو دوو بارزانییە بە درێژایی ساڵانی ١٩٣٠ و سەرەتای چلەکان بۆ شارە جیاجیاکانی عێراق گوازرانەوە، ئەو شارانەی بۆی ڕاگوێزران: مووسڵ، بەغدا، ناسریە، کفری و پردێ، دواتریش بۆ سلێمانی. لەم نێوەندەدا، ئەو چەکدارە بارزانییانەی کە مابوونەوە، ڕووبەڕووی فشاری بەردەوامی گرتن یان کوشتن دەبوونەوە.[٤][٥]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ The Kurdish Minority Problem, p.11, Dec. 1948, ORE 71-48, CIA «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  2. ^ Eskander, S. (2000) "Britain's policy in Southern Kurdistan: The Formation and the Termination of the First Kurdish Government, 1918-1919" in British Journal of Middle Eastern Studies Vol.
  3. ^ Lortz, Michael G. "The Kurdish Warrior Tradition and the Importance of the Peshmerga" Error in webarchive template: Check |url= value. Empty., Willing to face Death: A History of Kurdish Military Forces - the Peshmerga - from the Ottoman Empire to Present-Day Iraq, 2005-10-28.
  4. ^ «Ahmed Barzani revolt». www.spectroom.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Sign the Petition». Change.org (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.