فەیسەڵی یەکەم
فەیسەڵی یەکەم (لە دایکبووی:٢٠ی ئایاری ١٨٨٥ - مردووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣، لە تائیف لە سعودیە) یەکەم شای سووریا بوو لە ساڵی ١٩٢٠، یەکەم شای عێراق بوو لە ماوەی (١٩٢١ تاکوو ١٩٣٣).
فەیسەڵی یەکەم | |
---|---|
فيصل الأول | |
لەدایکبوون | ٢٠ی ئایاری ١٨٨٥، ٢٠ی ئایاری ١٨٨٣، ٢٠ی ئایاری ١٨٨٦ تایف، مەککە |
مەرگ | ٨ی ئەیلوولی ١٩٣٣ (٤٨ ساڵ ژیاوە) بێرن |
گۆڕ | Iraq Royal Cemetery |
پیشە | سیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی |
ھاوسەر | Huzaima bint Nasser |
مناڵ | عیززە کچی فەیسەڵ، ڕاجیحە کچی فەیسەڵ، Princess Rafia of Iraq، غازی یەکەم |
باوان | |
خێزان | عەلی بن حوسێن، عەبدوڵڵای یەکەم، زەید بن حوسێن |
خانەدان | ھاشمییەکان |
خەڵاتەکان |
|
پلە | پاشای عێراق |
ژیاننامە
دەستکاریشا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ھاشمی بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆحوسێن کوڕی عەلی و یەکەم شای عێراق و شای سووریا بووە، لە قوتابخانە فێری زمانی تورکی بووە و لە ژیانی لادێشەوە زمان پاراویی و ئازایەتی وەرگرتووە و مەشقی لەسەر ژیانی بیابان کردووە و فێری ئەسپ سواری و شەڕە شمشێر و شەڕە دەمانچە بووە.
لە ساڵی ١٨٩٦ لەسەر داوای عەبدالحمیدی دووەمی سوڵتانی عوسمانییەکان شا فەیسڵی یەکەم لەگەڵ باوکی ڕۆشتووە بۆ ئەستانەی پایتەختی عوسمانییەکان و ھەر لەوێش فێری زمانەکانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسی بووە، باوکیشی فێری خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزی کردووە.
لە ساڵی ١٩٠٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ حەزیمەی کچی مامیدا کردووە، لە ساڵی ١٩٠٩ باوکی فەیسەڵی یەکەم کراوە بە شەریفی مەککە، لە ساڵی ١٩١٦ بە پشتگیری بەریتانیا لەکاتی جەنگی کەنداوی یەکەم شۆڕشی لە دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕاگەیاندووە، کە توانی سوپای عوسمانی لە مەککە و مەدینە و تائیف و جەدە و یەنبع و عەقەبە دەربکەن.
لە ساڵی ١٩١٨ بەسەرکردایەتی شا فەیسەڵ ھێزەکانی سووپای عەرەبی چونە خاکی سووریاوە و دەستبەجێ سوپای عوسمانی سووریای بەجێھێشتوو و بەگەرمی لەلایەن میلەت و ھێزە سەربازییەکانەوە پێشوازی لە شا فەیسەڵ کراوە و تێکڕای گەڵ پشتگیری خۆیان بۆ ئەو شۆڕشە دەربڕی.
شا فەیسەڵیش دامەزراندنی حکوومەتێکی عەرەبی لە دیمەشق ڕاگەیاند، لە ٨ مارسی ساڵی ١٩٢٠ کۆنگرەی گشتی سووریا سەربەخۆیی سووریایی لەژێر ناونیشانی شانشینی سووریایی عەرەبی ڕاگەیاند و شازادە فەیسەڵیش کرا بە شای سووریا، بەڵام لە ڕۆژی ٢٤ ھەمان مانگ فەڕەنسا ھێرشی کردە سەر سووریا و دیمەشقیان داگیرکرد و شا فەیسەڵیش دیمەشقی بەجێھێشت و گەیشتە لەندەن و شانشینی سووریا کۆتایی پێھات.
لە دوای شۆڕشی ٢٠ لە عێراق لە دژی داگیرکاری بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٢٠ بەئامادەبوونی ونستۆن چرچڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆنگرەیەک لە قاھیرە سەبارەت بەبارودۆخی عێراق بەسترا و کۆنگرەکە ڕای گەیاند حکوومەتی بەریتانیا سیاسەتی خۆی لە عێراق لە داگیرکارەوە دەگۆڕێتەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی نیشتیمانی.
بەریتانیا ڕای گەیاند بەنیازی دامەزراندنی شانشینی عێراقە و فەیسەڵی کوڕی حسێنیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە شای عێراق و لە ١٦ یۆلیۆی ساڵی ١٩٢١ ئەلسێر بیرسی کۆکسی نوێنەری بەریتانیا ڕای گەیاند ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە شازادە فەیسەڵ لەژێر سایەی حکوومەتێکی دەستووری پەرلەمانتاری بکرێت بە شای عێراق و لەدوای ئەوەی لە ٩٦٪ دەنگەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بەدەستھێنا شازادە فەیسەڵ کرا بە شای عێراق.
مردن
دەستکاریشا فەیسڵی یەکەم کوڕی حوسێنی کوڕی عەلی ئەلھاشمی کە شای سووریا و عێراق بووە لە ١ ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٣ گەشتێکی کرد بۆ سویسڕا تاکو پشکنینی پزیشکی بۆ خۆی بکات بەڵام لە دوای ٧ ڕۆژ لە ٨ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٣٣ ڕاگەیەندرا کە بەھۆی وەستانی دڵەییەوە کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «فیصل الأول»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤.
- دەروازەی ئاسیا
- دەروازەی جەنگی جیھانیی یەکەم
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی عەرەبستانی سعوودی
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئوردن
- دەروازەی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی سووریا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەیسەڵی یەکەم تێدایە. |