ناسریە (بە عەرەبی: الناصرية‎) ناوەندی پارێزگای زیقار و شارێک لە عێراقە. ئەم شارە لەپەنا ڕووباری فورات و باشووری ڕۆژھەڵاتی بەغدا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی لە ساڵی ٢٠٠٣، نزیکەی ٥٦٠٬٠٠٠ کەس بووە و لەبەروەی بووەتە چوارەم شاری گەورەی عێراق.[٢] زۆرینەی دانیشتووانی ناسریە لە عەرەبەکان پێکدێن و ئەم شارە لەنەزەر مەزھەبەوە لە موسڵمان، مەندایی و جوولەکە پێکھاتووە،[٣] بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زۆربەی لە موسڵمانە شیعەکان پێکدێت.[٢]

ناسریە
الناصریة
ناوەندی شاری ناسریە
ناوەندی شاری ناسریە
وڵات عێراق
پارێزگازیقار
ڕووبەر
 • سەرجەم١٧٦٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٨٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٩ مەتر (٣٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٥٨٬،٤٠٠[١]
زمان و ئایین
 • زمانعەرەبی
 • ئایینئیسلام (شیعە)
ناوچەی کاتی
 • ھاوین (DST)

ناسریە لەکۆتایی سەدەی ١٩ و لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی سازکرا.[٤] لەوکاتەوە بووەتە ناوەندی گواستنەوە.[٢] ناسریە ناوەندی ناوچەیەکە کە خورما گرنگترین بەرھەمییەتی. پیشەی کووخی ئەم شارە، نەجاری، بەلەمسازی و زێوسازییە.[٥] لە مۆزەخانەی شاردا کۆمەڵێک لە ئاساری سۆمەر، بابل، عەباسی و ئاشوورییەکانی تێدایە. خرابووەکانی شارەکانی مێژوویی ئوور و لارسا لە نزیکایی ناسریە ھەڵکەوتوون.

پێشانگا

دەستکاری

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Major Cities citypopulation.de
  2. ^ ئ ا ب Mockaitis 2013, p. ٢٩١.
  3. ^ Field Museum of Natural History, 1940, p. 258.
  4. ^ Çetinsaya 2006, p. ٨٨.
  5. ^ Dabrowska & Hann 2008, p. ٢٦٨.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری