دەروازە:شەڕی نێوخۆیی
بەخێربێنشەڕی نێوخۆییشەڕی نێوخۆیی (بە ئینگلیزی: Civil War) شەڕێکە لە نێوان گرووپە ڕێکخراوەکان لەناو ھەمان دەوڵەت (یان وڵات). ئامانجی یەکێک لە لایەنەکان لەوانەیە کۆنترۆڵکردنی وڵات یان ناوچەیەک بێت، یان بەدەستھێنانی سەربەخۆیی بۆ ناوچەیەک، یان گۆڕینی سیاسەتەکانی حکوومەت. ئەم دەستەواژەیە وەرگێڕانی وشەبەوشەی دەستەواژەی لاتینی "bellum civile"یە کە بەکارھێنراوە بۆ ئاماژەدان بە شەڕە ناوخۆیییە جیاوازەکانی کۆماری ڕۆما لە سەدەی یەکەمی پێش زایین. زۆربەی شەڕە ناوخۆیییە ھاوچەرخەکان دەستتێوەردانی ھێزە دەرەکییەکانی تێدایە. بەگوێرەی پاتریک ئێم ڕیگان لە کتێبەکەیدا "شەڕە ناوخۆیییەکان و ھێزە بیانییەکان" (٢٠٠٠)، نزیکەی دوو لەسەر سێی ١٣٨ ململانێی ناوخۆیی لە نێوان کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم و ساڵی ٢٠٠٠ دەستتێوەردانی نێودەوڵەتی بەخۆیەوە بینیوە. زیاتر ببینە ... وتاری باشڕۆبێرت ئێدوارد لی (بە ئینگلیزی: Robert Edward Lee) سەرکردەیەکی گەورەی سەربازی ئەمریکا (١٩ی کانوونی دووەمی ١٨٠٧ - ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٠ی زایینی). لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا سەرکردایەتی سوپای کۆنفیدڕاڵی کردووە، و یەکێکە لە پاڵەوانە بەناوبانگەکانی نەتەوەی ئەمریکا. ڕۆبێرت ئێدوارد لی لە شاری ستراتفۆرد هۆڵ لە نزیک شاری مۆنترۆس لە ویلایەتی ڤێرجینیا لە ئەمریکا لەدایکبووە. کاتێک شەڕ لە نێوان ئەمریکا و مەکسیک لە ساڵی ١٨٤٦ هەڵگیرسا، سوپا ڕەوانەی ویلایەتی تەکساس کرد بۆ ئەوەی وەک یاریدەدەری ئەندازیار لە ژێر دەستی ژەنەڕاڵ جۆن ئی.وول ڕۆبێرت لی بە پێچەوانەی زۆرێک لە خەڵکی باشوورەوە، باوەڕی بە کۆیلایەتی نەبوو، هەروەها لەگەڵ جیابوونەوەش نەبوو، هەستی دەکرد کۆیلایەتی کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاغاکان و هەروەها کۆیلەکراوەکانیش هەیە. وێنەی ھەڵبژێردراووتاری پەیوەندیدارشەڕی ناوخۆی چیلیی ١٨٩١ بریتی بوو لە شەڕێک لەناو وڵاتی چیلیدا لەناو خودی جەماوەری ئەو وڵاتەدا کە دابەش ئەبوون بەسەر دوو بەشی دیاریکراو واتە ئەو لایەنەی کە پشتیوانی لە کۆنگرێس ئەکرد و ئەو لایەنەی کە داشداری لە سەرۆک کۆمار ئەکرد واتە لایەنگرییان لە جۆزێ مانۆوال بالماسید ئەکرد کە لە ماوەی نێوان ڕێکەوتی ١٦ی ئەیلوولی ١٨٩١ەوە تا ١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٩١ سەرۆک کۆمار بوو. شەڕەکە شەڕێک بوو لە نێوان سوپای چیلی لەگەڵ ھێزی دەریایی چیلی کە سوپا پشتیوانی لە سەرۆک کۆمار ئەکرد و ھێزی دەریاییش لایەنگری لە کۆنگرێس ئەکرد. ئەم شەڕ و پێکدادانە بە تێکشکانی سوپا و ھێزەکانی سەرۆک کۆمار کۆتایی پێھات و بەم جۆرە کۆنگرێس سەرکەوت و لە دەرئەنجامی ئەم شکستەدا سەرۆک کۆمار «بالماسیدا» ـش خۆکوژی کرد. لە مێژوونووسی وڵاتی چیلیدا ئەم شەڕە ئەبێتە نیشانەیەک بۆ دیاریکردنی کۆتایی ھاتنی سیستەمی کۆماری لیبرال و سەرھەڵدانی سیستەمی پەرلەمانی. زیاتر... شەڕی نێوخۆیی (بە ئینگلیزی: Civil War) فیلمێکی ھەستبزوێنی دیستۆپیایییە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە نووسین و دەرھێنانی ئەلێکس گارلاند. چیرۆکی فیلمەکە دوای ئەوە دێت کە تیمێکی ڕۆژنامەنووس لە شاری نیویۆرکەوە بۆ واشنتۆن دی سی لە کاتی شەڕێکی ناوخۆدا کە لە سەرانسەری ئەمریکا لە نێوان حکوومەتێکی فیدراڵی تاکڕەو و چەند کوتلەیەکی ناوچەییدا ڕوویدا. کاستی فیلمەکە بریتین لە کیرستن دانست و ڤاگنەر مۆرا و کایلی سپاینی و ستیڤن مەکینلی ھێندێرسۆن و سۆنۆیا میزونۆ و نیک ئۆفەرمان. وێنەگریی سەرەکی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا دەستی پێکرد، لە کۆتایی ساڵدا بەرھەمھێنان گواسترایەوە بۆ لەندەن. وتاری پەیوەندیدارشەڕی ناوخۆی لوبنان (بە عەرەبی: حرب أهلیة لبنانیة) شەڕێکی ناوخۆیی هەمە لایەنە لە لوبنان بوو کە لە ساڵی ١٩٧٥ تا ١٩٩٠ درێژەی هەبوو و نزیکەی ١٢٠ هەزار قوربانی لێکەوتەوە. تا ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٧٦ هەزار کەس ئاوارە بوون و لە ئەنجامی ئەم جەنگەدا ملیۆنێک کەس لوبنانیان بەجێهێشت. پێش جەنگ لوبنان وڵاتێکی فرە مەزهەبی بوو. زۆربەی سوننەکان و مەسیحییەکان لە شارە کەناراوەکان و شێعەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشوور و دۆڵی بیقاع لە ڕۆژهەڵات و دروزی و مەسیحی لە ناوچە شاخاوییەکان بە زۆری نیشتەجێ بوون. حکومەتی لوبنان لەلایەن نوخبەیەکی بەرچاوی مەسیحیە مارۆنییەوە بەڕێوەدەچوو. پەیوەندی نێوان سیاسەت و ئایین لە ماوەی فەرمانەکانی فەرەنسا بەسەر لوبناندا لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٤٣و پێکهاتەی پەرلەمان لە بەرژەوەندی باڵادەستی دانیشتوانی مەسیحیدا دامەزرا. پۆلەکانھەنووکە ٣٥ وتار لە دەروازەی شەڕی نێوخۆیی دا ھەیە.
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |