واگنەر مانیسوبا دی مۆرا (لەدایکبووی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٧٦) ئەکتەرێکی بەڕازیلیە. واگنەر لە وڵاتی بەڕازیل یەکێکە لە ناسراوترین ئەکتەرەکان و بەهۆی ڕۆڵی کاپتن ڕۆبێرت ناسکیمنتۆ لە لە هەردوو بەشەکەی فیلمی (Elite Squad)ەوە بەناوبانگ بووە.هەروەها سەرنجی ڕەخنەگرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا کاتێ لەفیلمی (Elysium)دا ڕۆڵی "سپایدەر"ی بینی لەپاڵ ئەکتەر مات دەیمن.واگنەر لەئێستا بەشدارە لە زنجیرەی نارکۆس و تیایدا ڕۆڵی پاشای ماددە هۆشبەرەکان پابلۆ ئیسکۆبار دەبینێ و لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە باشترین بەرجەستەکردنی ڕۆڵی پابلۆ ئیسکۆبار دادەنرێ.واگنەر بۆ یەکەمجار لەژیانی پیشەگەریدا پاڵێوراو کرا بۆ خەلاتی باشترین ئەکتەری گۆڵدن گڵۆب بۆ رۆلی پابلۆ ئێسکۆبار لەزنجیرەی نارکۆسدا.[١]

واگنەر لەساڵی ٢٠١٣.

سەرچاوەکان دەستکاری