شەڕی ناوخۆی چیلیی ١٨٩١

شەڕی ناوخۆی چیلیی ١٨٩١ بریتی بوو لە شەڕێک لەناو وڵاتی چیلیدا لەناو خودی جەماوەری ئەو وڵاتەدا کە دابەش ئەبوون بەسەر دوو بەشی دیاریکراو واتە ئەو لایەنەی کە پشتیوانی لە کۆنگرێس ئەکرد و ئەو لایەنەی کە داشداری لە سەرۆک کۆمار ئەکرد واتە لایەنگرییان لە جۆزێ مانۆوال بالماسید ئەکرد کە لە ماوەی نێوان ڕێکەوتی ١٦ی ئەیلوولی ١٨٩١ەوە تا ١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٩١ سەرۆک کۆمار بوو. شەڕەکە شەڕێک بوو لە نێوان سوپای چیلی لەگەڵ ھێزی دەریایی چیلی کە سوپا پشتیوانی لە سەرۆک کۆمار ئەکرد و ھێزی دەریاییش لایەنگری لە کۆنگرێس ئەکرد. ئەم شەڕ و پێکدادانە بە تێکشکانی سوپا و ھێزەکانی سەرۆک کۆمار کۆتایی پێھات و بەم جۆرە کۆنگرێس سەرکەوت و لە دەرئەنجامی ئەم شکستەدا سەرۆک کۆمار «بالماسیدا» ـش خۆکوژی کرد. لە مێژوونووسی وڵاتی چیلیدا ئەم شەڕە ئەبێتە نیشانەیەک بۆ دیاریکردنی کۆتایی ھاتنی سیستەمی کۆماری لیبرال و سەرھەڵدانی سیستەمی پەرلەمانی.

تابلۆیەک لە شەری ناوخۆی چیلی، ١٨٩١

سەرچاوەکان دەستکاری