مەنبج یان مابوک (بە ئینگلیزی: Manbij) شارۆچکەیەکە سەر بە پارێگای حەلەبە، کەوتووەتە ڕۆژاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین، بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠٠٤ نزیکەی ١٠٠٬٠٠٠ کەسی تێدا دەژیت.[١] کەمینەکانی کورد،[٢] شەرکەسی و چیچانین. زۆرێک لە دانیشتووانەکەی سۆفیگەری و نەقشبەندیی پەیڕەو دەکەن.

مەنبج
بە عەرەبی: منبج
ناو بە زمانی فەرمیمنبج
وڵاتسووریا
پایتەختیManbij
دابەشکاریی کارگێڕیManbij Subdistrict
ناوچەی کاتیUTC+02:00، UTC+03:00
پۆتانی شوێن٣٦°٣٢′٠″N ٣٧°٥٧′٠″E
دانیشتووان٧٨٬٢٥٥
بەرزی لە ئاستی دەریا٤٦٥ مەتر
Map

ناونانی

دەستکاری

ناوی ئەم شارە لە تۆماری ئەسکەندەر بەزۆر شێوە کراوە، مادەکان ناویان بردوە بە (مابوک) بەواتای شاری تازە یان بووکی تازە (بووکی ئێمە) لای ئارامییەکان بە (Mnbg) ھاتووە کە بەواتای شوێنی بەھاران دێت، ئاشورییەکان ناوی (Nanpigi)یان لێناوە، دواتر یۆنانییەکان بە (Mabbogh) بانگیان کردوە، گریکییەکانیش بە (Ἱερόπολις)(شانۆی ھێڕاپۆلیس).

 
دراوی ئابد ھەدادس

ئارامییەکان ئەم شارەیان دروست کرد و ناویان نا (Mnbg) کە بەشێک بوو لە شانشینی ئەدینی، دواتر ئاشورییەکان لە ٨٥٦ پ. ز دەستیان بەسەرداگرت و لەلایان شا (شەلمانەسر) ناوی لیتا ئاشوری لێنرا و کۆشکی پاشایەتی لێ دروست کرد.

لەدوای ئاشورییەکان مادەکان دەستیان بەسەرداگرت و ناوی (مابوک)یان لێنا، پاشان فارسەکان دەستیان بەسەر داگرت، مەکدۆنییەکان دوای جەنگێکی سەخت و درێژ توانیان دەستی بەسەردابگرن، پاشان سەلوقییەکان ھاتن و حوکمی شارەکەیان کرد بەڵام دواتر فارسەکان دووبارە وەریان گرتەوە، لە ٥٣ پ. ز بۆیەکەم جار دراو لەم شارە چاپ کرا، لەسەدەی ھەشتەمی بەر لە زایین، لەلایان شا (تیلا) شای ئارامییەکانەوە،

کەش و ھەوا

دەستکاری

مابوک کەش و ھەوای دەریای ناوەڕاستی ھەیە، کە ھاوینی گەرم و وشکە و زستانی سارد و بەفراوییە، مابوک کەش و ھەوایەکی کیشوەری ھەیە ئەمیش بەھۆی بورانەکانی دەریای سپی ناوەڕاست، پلەی گەرما لەھاوین تا ٤٦ پلەی سەدی ھەڵدەکشێت، لە زستانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ دانیشتوانی مەنبج زۆرینەیان عەرەبن،ref>«In the small city of Manbij in Syria, we could see US and Turkish troops shooting at each other if tensions continue». The Independent. 2 March 2018. لە 29 December 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Menbiç krizi Türkmen aileleri böldü». Independent. لە 11 April 2022 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری