عەفرین

شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان

عەفرین (Efrîn,Afrîn) شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج (بە عەرەبی: جبل الاكراد) ھەڵکەوتووە.
٣٦٦ گوندی لە پانتایی ٢٫٠٣٣ کم لەخۆ گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٨٠ھەزار کەسە. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین پتر لە ٤٦٠ھەزار کەسە، کە لە ٧ناوچەدا جێگیر بوون.

عەفرین
بوکا کوردستانێ
شار
Afrin,south.jpg
وڵات ڕۆژاوای کوردستان
پارێزگاعەفرین
شارعەفرین
بەرزایی
٢٥٦ مەتر (٨٤٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨٠٬٠٠٠
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باکووری)
 • ئایینسوننی (شافعیئێزیدی، عەلەوی

جوگرافیادەستکاری

ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی کرمانج داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا ١٢٠٠ مەترە.
دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن.

ئاییندەستکاری

زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین. لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە ئێزیدی و عەلەویش نیشتەجێن.

پیشەسازی و گەشتیاریدەستکاری

پیشەسازی سەر بە پەروەرشی زەیتوون وەک: دەرھێنانی ڕۆنی زەیتوون و چێکردنی سابوونی زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی ھەیە.
شاری عەفرین لە سەرسەوزترین شارەکانی سووریایە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، ھەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری