ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەکێکە لە دامەزراوە فەرمیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پارێزگای دھۆک، ناوەندی ئەم ئیدارەیە شاری زاخۆیە.[٢]
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ | |
---|---|
ئیدارە | |
بە عەرەبی: الإدارة المستقلة لزاخو بە ئینگلیزی: Independent Administration of Zakho | |
سەرەوە: دیمەنی زاخۆ پێچەوانەی میللی کاتژمێر پردی دەلال • کڵێسای مارگۆرگیسی شەھید • بازاڕی زاخۆ • یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ خوارەوە: پەیکەری ئەیاز زاخۆیی | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
مەڵبەند | زاخۆ |
ژمارەی قەزاکان | ١ |
ژمارەی ناحیەکان | ٤ |
بوون بە ئیدارە | ٢٠٢١ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی ئیدارە | گوھدار شێخۆ |
بەرزایی | ٤٥٠ مەتر (١٬٤٨٠ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (بادینانی)، عەرەبی و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە)، مەسیحی و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناو
دەستکاریناوی ئەم ئیدارەیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە، کە شاری زاخۆیە.
- ھەندێک لە زمانناسان پیان وایە زاخۆ واتای ھێز و تواناییە و بە ناوی چیای "زاخ"ەوە ناونراوە.
- ھەندێکی تر پێیان وایە کە سەرکردەی زەینەفۆن بە ناوی "زاخاریۆس" بەو ناوچەیە تێپەڕ بووە و بۆیە ئەو ناوچەیە ناونراوە "زاخا" بەپێی تێپەڕبوونی کات ناوەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و بووە بە "زاخۆ"،
- بۆچوونێکی تریش ھەیە کە زمانناسان خستوویانەتەڕوو ئەویش ئەوەیە کە ڕەچەڵەکی ناوی زاخۆ دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئارامی سوریانی "زاخۆسا/زاخوثا" کە واتای "سەرکەوتن"ە.
- ناوی زاخۆ، یان زاخۆتا، لە زمانی سوریانیدا، بە واتای سەرکەوتن دێت، کە دەشێت ھێمایەک بووبێت بۆ زاڵ بوونیان بەسەر ئیسرائیلییەکان. ھەروەک ڕێژەیەکی بەرزی دانیشتوانی زاخۆ، تا سەرەتاکانی دروست کردنی دەوڵەتی عێراقیش، ھەر جوو بوون. گوایا ناوەکە لە (زاخۆتا)ی ئارامییەوە ھاتووە، بە واتای (سەرکەوتن). واتا شوێنەکە دەبێت مەیدانی سەرکەوتنی لەشکرێک بووبێت، بە سەر دوژمنانیدا. یان ئاشوورییەکان، وەک سوکایەتی کردن بە دیلە جووەکانی ژێر دەستەیان، ئەم ناوەیان لە شوێنی بە زۆر نیشتەجێ کردنیان ناوە.[٣]
جوگرافیا
دەستکاریئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ھاوسنوورە لەگەڵ:
- لە باکوورەوە پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان.
- لە باشوورەوە پارێزگای دھۆک و پارێزگای نەینەوا.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە پارێزگای دھۆک.
- لە ڕۆژاواوە پارێزگای حەسیچە لە ڕۆژاوای کوردستان و پارێزگای شرنەخ لە باکووری کوردستان.[٤]
مێژوو
دەستکاریئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ یەکێکە لە دامەزراوە فەرمیەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێک ھاتووە لە یەک قەزا و سێ ناحیە لە رێکەوتی ٢٠/٩/٢٠٢١ بە بریاڕی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٠٧)، فەرمانی ھێنانە کایەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەرچوو.[٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە 2018-09-13 ھێنراوە.
- ^ https://gov.krd/dmi/activities/news-and-press-releases/2022/april/%D8%B3%DB%95%D8%B1%D9%BE%DB%95%D8%B1%D8%B4%D8%AA%DB%8C%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%A6%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%95%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%DB%95%D8%AE%DB%86%DB%8C-%D8%B2%D8%A7%D8%AE%DB%86-%DA%86%DB%95%D9%86%D8%AF%DB%8C%D9%86-%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%D8%B3%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%8C%DA%98%DB%8C-%D8%AC%DB%8E%D8%A8%DB%95%D8%AC%DB%8E-%D8%AF%DB%95%DA%A9%D8%B1%DB%8E%D9%86/
- ^ جەمال بابان. «أصول أسماء المدن و المواقع العراقیة؛ الجزء الاول» (PDF) (بە عەرەبی). لە ٢٠-٢-٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ https://www.openstreetmap.org/#map=10/36.9367/42.7897
- ^ https://soran.gov.krd/2959/derbare/#