یەڵماز گونەی
یەڵماز گونەی (بە کوردیی باکووری: Yılmaz Güney؛ لەدایکبووی ١ی نیسانی ١٩٣٧ – مردووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤) دەرھێنەر، نووسەر، ڕۆماننووس و ئەکتەرێکی کوردیی زازا بوو.[١][٢][٣] یەڵماز گونەی بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی جیھانی لەو بوارەدا بەدەستھێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی فیستیڤاڵی کان بوو لە ١٩٨٢.[٤] فیلمەکانی ئەو بە زمانی تورکی بوون، بەخێرایی ناوێکی دیاری لە ناو سینەمای تورکیدا پەیدا کرد، ناوەڕۆکی کارەکانی ئەو پەیوەستبوون بە چینی کرێکاران لە تورکیا.
یەڵماز گونەی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی مایس ١٩٣٧ |
مەرگ | ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤ پاریس | (٤٧ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی پێر لاشێز |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | پاشای ناشیرین (بە تورکی Cirkin Kiral) |
پەروەردە | یاسا و ئابوری |
پیشە | سینەماکار، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٥٨ تا مردنی |
یەڵماز بەھۆی کارەکانییەوە تووشی کێشە بوویەوە لەبەرامبەر حکوومەتی تورکیا، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە فیلمەکانیدا کارەکتەری کورد، چاند و زمانی کوردی ھەبوون. لە ساڵی ١٩٧٤، ئەو دادگایی کرا لەسەر کەیسی کوشتنی دادوەر سەفا موتلوو بەڵام خۆی ئەوەی ڕەتکردەوە و وڵاتی جێھێشت،[٥] بەھۆی جێھێشتنیشەوە ئەوا وڵاتینامەی تورکیای لێسەندرایەوە.[٦][٧] ساڵێک پێش مردنی، لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ جگەر خوێن، ھەژار و کۆمەڵێک ئەدیبی دیکە ئینستیتیوتی کوردیی پاریسیان دامەزراند.[٨]
سەرەتای ژیان
دەستکارییەڵماز لە گوندی یەنیجە، لە پارێزگای ئادانا لە دایک بوو،[٩] ھەر لە ئەوێش گەورە بوو. باوکی خەڵکی شاری سێوەرەگ بوو، بەڵام دوای کوژرانی دوو برای ئەوا ڕووی لە گوندی یەنیجە کرد بوو.[١٠] دایکی ئەو زازا بوو، خەڵکی مووش بوو.[٦] دوای ھاوسەرگیرییەکەیان، دایک و باوکی یەڵماز وەک کرێکاری کارگەی لۆکە چوونەتە ئەدەنە. لە دەرەنجامی ئەوەدا، یەڵماز لە ماڵباتێکی چینی کرێکار ژیا، ئەو لە تەمەنی لاویدا کۆمەڵێک کاری کردووە لەوانە گەیەنێەری فیلم، لێخوڕی ئەسپ و عارەبانە ھەروەھا کورتەچیڕۆکنووسیی بۆ چەند گۆڤارێکی لۆکاڵیی کرد.[١١] یەکەم وتاری ئەو لە ئابی ١٩٥٥ بڵاوکرایەوە، دوای حەفتەیەک یەکەم شیعریشی بڵاوکرایەوە، ئەمەش لەوکاتە بوو کە ئەو خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بوو.[١٠] وتارەکانی تووشی دەرەدەسەریی و کێشەی کردن، بەتایبەت لە کورتە چیڕۆکەکانی کە دەربارەی کەسێک دەینووسی کە ئامانجی بەدیھێنانی جیھانێکی باشتری ھەبوو، کە ئەمەش وەک پڕووپاگەندە بۆ بیری کۆمۆنیستی لێکدرایەوە و ڕاپێچی دادگای کرد.[١٢] ئەم ئەزموونانە زەمینەسازی بۆ کارەکانی داھاتووی ئەویان کرد، ئەو کارانە بەگشتی تیشکی خستە سەر وێناکردنێکی واقیعیانەی چینە ژێردەستە و پەراوێزخراوەکانی خەڵکی تورکیا.
لە ساڵی ١٩٥٧، گونەی بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەشی یاسای لە زانکۆی ئەستەمبول خوێندی، بەڵام دواتر ھاتە ناو بواری سینەماوە، ئەمەش بەھۆی ئەو پاشخانەی کە لە ئەدەنەوە ھەیبوو. ئەوکاتەی لە ئەستەمبول بوو، گونەی چاوی کەوت بە یەشار کەمال، ناوبراو ڕۆڵی ھەبوو لە ناساندنی گونەی بە کۆمەڵێک لە سینەماکاران. دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوکرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵییەوە دەستی کرد بە کاری سینەما. بەھۆی کەسایەتی و ھەڵس و کەوتییەوە بە «پاشای ناشیرین» ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی «کۆمۆنیستانە». لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیکرد بە بەرھەمھێنانی فیلم.[٤]
پاش ئەوەی لە زیندان ڕایکرد ڕووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
دەرھێنراوەکانی
دەستکاری- ئەسپ ژن سیلاح (١٩٦٦)
- فیشەک کارم تێناکا (١٩٦٧)
- ناوم کەریمە (١٩٦٧)
- پیرە نوری (١٩٦٨)
- سەید خان (١٩٦٨)
- گورگە برسییەکان (١٩٦٩)
- پیاوێکی ناشیرین (١٩٦٩)
- ھیوا (١٩٧٠)
- ھەدەفی زیندوو (١٩٧٠)
- عوسمان پیادە (١٩٧٠)
- بابە (١٩٧١)
- عیبرەت (١٩٧١)
- قاچاخەکان (١٩٧١)
- بێ ھیواکان (١٩٧١)
- بکوژەکان (١٩٧١)
- سبەی دوا ڕۆژە (١٩٧١)
- ئازار (١٩٧١)
- شیوەن (١٩٧٢)
- ھاوڕێ (١٩٧٤)
- ئەندێشە (١٩٧٤)
- داماوەکان (١٩٧٥)
- ڕان (١٩٧٨)
- دوژمن - ئینگلیزی (١٩٧٩)
- ڕێگا (١٩٨٢)
- دیوار (١٩٨٣)
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Suad Joseph, Afsaneh Najmabadi, Encyclopedia of Women & Islamic Cultures: Family, law, and politics, Brill, 2005, ISBN 978-90-04-12818-7
- ^ Joost Jongerden, The settlement issue in Turkey : an analysis of spatial policies, modernity and war, Brill, 2007, ISBN 978-90-04-15557-2, p. 31.
- ^ Pope, Hugh and Nicole Pope, Turkey Unveiled: A History of Modern Turkey, (Overlook TP, 2000), 254.
- ^ ئ ا پەڕەی یڵماز گونەی لە IMDB. دواسەردان ٦/٤/٢٠١٥
- ^ «Lumpen değil centilmendi». Hürriyet. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ ئ ا "Ben Fransız vatandaşı oldum o olmadı" (interview with Güney's widow). Hürriyet / 5 March 2000
- ^ Pendleton، David. «Yilmaz Güney: From "Ugly King" to Poet of Despair». Harvard Film Archive. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Who is the Kurdish Institute ?». Institutkurde.org (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Heß، Michael Reinhard (2012). «Wer war Yilmaz Güney? Schlaglichter auf eine linke Macho-Ikone». Wiener Zeitschrift für die Kunde des Morgenlandes. 102: 55. ISSN 0084-0076. JSTOR 23862104 – via JSTOR.
- ^ ئ ا Silverman، Reuben (2015). Turkey's ever present past: Stories from Turkish Republican History. Libra. p. 106. ISBN 978-6059022477.
- ^ Silverman, Reuben (2015), p.107
- ^ Silverman, Reuben (2015). pp.107–108
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی تورکیا
- دەروازەی فیلم
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەڵماز گونەی تێدایە. |