مانۆ خەلیل

بەرهەمهێنەرێک و وێنەگرێکی سینەمای کوردی


مانۆ خەلیل (بە کوردیی باکووری: Mano Xelîl، بە ئینگلیزی: Mano Khalil) دەرھێنەر، سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەر و وێنەگرێکی سینەمایی کوردی نیشتەجێی سویسە.[١] ئابی ساڵی ٢٠٢١ گۆڤاری سویس ئینفۆ (swissinfo)، مانۆ خەلیلی بە سامانێکی نەتەوەیی پیناسە کرد کە لە ڕێگەی فیلمەکانییەوە خەڵات و شانازییەکەی زۆری بە نەسیب سویس و فەرھەنگەکەی کردووە.[٢]

مانۆ خەلیل
لەدایکبوون١٩٦٤
نیشتەجێیسویس
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەر
سیناریۆنووس
بەرھەمھێنەر
وێنەگری سینەمایی

ژیان دەستکاری

مانۆ لە ساڵی ١٩٨١ەوە تا ساڵی ١٩٨٦ لە زانکۆی دیمەشق مێژوو و یاسای خوێندووە. دوای ئەوە، ساڵی ١٩٨٧ چووەتە چێکۆسلۆڤاکیا و لەوێش وێژە و فیلمسازی خوێندووە. لە ١٩٩٠ەوە تا ١٩٩٥ سەرەتا وەکوو دەرھێنەرێکی سەربەخۆ لە چێکۆسلۆڤاکیا و دواتر لە تەلەڤیزیۆنی سلۆڤاکیا کاری کردووە. مانۆ خەلیل لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لە سویس دەژیت و سەربەخۆ خەریکی چالاکییەکانییەتی.[٣]

فیلمەکان دەستکاری

  • My God (١٩٩٠)، کورتەفیلمی ٢٠ خولەکی بۆ تەلەڤیزیۆنی چێکۆسلۆڤاکیا
  • The place where god sleeps (١٩٩٢)، بەڵگەفیلمی ٣٠ خولەکی بۆ تەلەڤیزیۆنی چێکۆسلۆڤاکیا
  • Kino-ocko (Kino eye) (١٩٩٥)، بەڵگەفیلمی ٢٠ خولەکی بۆ تەلەڤیزیۆنی سلۆڤاکیا
  • Triumph of Iron (١٩٩٩)، کورتەفیلمی ٣٠ خولەکی
  • Colorful dreams (٢٠٠٣)، فیلمی درێژی ٥٢ خولەکی، بەرھەمی ھاوبەش لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (SF)ی سویس
  • Al-Anfal, in the name of Allah, Baath and Saddam (٢٠٠٥)
  • David der Tolhildan (٢٠٠٧)، بەڵگەفیلمی ٥٤ خولەکی، بەرھەمی ھاوبەش لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (SF) , (TSR) و (TSI)ی سویس
  • My Prison, my Home (٢٠٠٩)، بەڵگەفیلمی ٣٣ خولەکی
  • Our Garden of Eden (٢٠١٠)، بەڵگەفیلمی ٩٧ خولەکی، بەرھەمی ھاوبەش لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی (SF),(TSR) و (TSI)ی سویس و (3 Sat)ی ئەڵمان
  • Der Imker مێشەوان (٢٠١٣)، بەڵگەفیلمی ١٠٥ خولەکی
  • Die Schwalbe (٢٠١٦)، فیلمی درێژی ١٠٣ خولەکی
  • Hafis & Mara (٢٠١٨)، بەڵگەفیلمی ٨٨ خولەکی
  • Neighbours (٢٠٢١)، فیلمی درێژی ١٢٤ خولەکی

خەڵاتەکان دەستکاری

بەربژێر دەستکاری

  • Die Schwalbe (٢٠١٦)، بەربژێری باشترین فیلمی درێژ لە خەڵاتی فیلمی بێرن (Bern)
  • Der Imker (٢٠١٤)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی سویس
  • Der Imker (٢٠١٣)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی بێرن
  • Our Garden of Eden (٢٠١٢)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی بێرنیز Bernese
  • Our Garden of Eden (٢٠١١)، بەربژێری باشترین بەڵگەفیلم لە خەڵاتی فیلمی سویس
  • Triumph of Iron (٢٠٠٠)، بەربژێری باشترین کورتەفیلم لە خەڵاتی فیلمی سویس

براوە دەستکاری

  • Hafis & Mara (٢٠١٨)، خەڵاتی ڕێزگرتنی شاری فڕیستات، نەمسا
  • Die Schwalbe (٢٠١٧)، خەڵاتی باشترین فیلمی کوردستان، فێستیڤاڵێ فیلمی ھەولێر
  • Die Schwalbe (٢٠١٦)، خەڵاتی شاری دھۆک، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
  • Die Schwalbe (٢٠١٦)، خەڵاتی دادوەران، فێستیڤاڵێ فیلمی بۆڵزانۆ
  • Die Schwalbe (٢٠١٦)، ئاماژەی تایبەت، فێستیڤاڵێ فیلمی دادوەرانی بۆڵزانۆ
  • Die Schwalbe (٢٠١٦)، خەڵاتی دادوەرانی Microcosmos، فێستیڤاڵێ فیلمی لێزینیا
  • Der Imker (٢٠١٤)، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم، فێستیڤاڵێ فیلمی بۆڵزانۆ
  • Der Imker (٢٠١٣)، فێستیڤاڵێ فیلمی لێزینیا
  • Der Imker (٢٠١٣)، باشترین بەڵگەفیلمی کوردی، فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
  • Der Imker (٢٠١٣)، خەڵاتی بینەران
  • Der Imker (٢٠١٣)، خەڵاتی دۆیچ
  • Der Imker (٢٠١٣)، خەڵاتی de Soleure
  • Our Garden of Eden (٢٠١١)، خەڵاتی میدیاکانی ئەورووپایی، باشترین فیلمی بروکسێل
  • Our Garden of Eden (٢٠١١)، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم، بیرنێر فیلمپرێس
  • خەڵاتی گەشەپێدانی سیناریۆ
  • The place where god sleeps (١٩٩٣)، خەڵاتی باشترین فیلم بە زمانی ئەڵمانی، ئاوکسبۆرگ
  • The place where god sleeps (١٩٩٣)، خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی مێرسێدس-بێنز، ئاوکسبۆرگ

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Staff, Guardian. "Mano Khalil: Refugees are like you – they have children, they cry, they laugh". the Guardian (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ Arabic, SWI swissinfo ch. "Kurdish film director finds safety – and success – in Switzerland". SWI swissinfo.ch (بە ئینگلیزی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "Seite wird gerade bearbeitet". mano.page4.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری