فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری دھۆک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکە فیلمی کوردی و بیانی نیشاندەدرێت و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەش خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشدەکرێت. فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە یادی یەڵماز گونەی، دەرھێنەی ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا و بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی جیھان دامەزراوە. تاکوو ئێستا ھەشت جار فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە کە دواینییان لە ١٥ ھەتا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ خەڵاتەکانی ھەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دھۆک دابەشدەکرێن. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
- ^ ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆک» بە«ئەزموون»ـەوە دەستی پێ کرد. سەحەری کوردی (لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |