مێرسێدس-بێنز
مێرسیدس بێنز بە ( ئینگلیزی:Mercedes-Benz) . ئەو کۆمپانیایە لەژێر ناوی Daimler AG درووستکراوە.ناوی Mercedes ناوێکی ئیسپانیە و چەند چیرۆکێکی ھەیە لەسەر بەناونانی ئەم ئۆتۆمبێلە . ئەو کۆمپانیایە ھەر لەسەراتی دامەزراندنیەوە ھەتاکو ئێستا بە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتوترین کۆمپانیا دادەنرێت کە لە داھێنان و پێشخستنی ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە یەکەمین کۆمپانیا بوو سیستەمی ABS دەمەزراند دەستێکی باڵای ھەبووە. مێرسێدس بێنز چەندین جۆر ئۆتۆمبێل و یان تڕێلە و ماتۆڕ (٢تەگەری)و ئۆتۆبووس . لەھەمانکاتدا خاوەنی ماڕکەی مەیباخ و Smart]ـە. ئەو بیرۆکەیە کە لە لایەن ھەردوو کارڵ بێنز و گۆتلیب دایملێرەوە لە ساڵی ١٨٨٦دا دامەزراو توانی دونیای ھاتووچۆ بگۆڕێت . بە فەرمی لە ساڵی ١٩٢٦دا کۆمپانیاکە کرایەوە. بەرھەمەکانی کۆمپانیاکە بە (ئۆتۆمبێلی گرابەھا - Luxulry car) دادەنرێن ئەویش بەھۆی بوونی کۆمەڵە تایبەتمەندی جیاواز تێیدا.
پیشەسازی | Manufacturing |
---|---|
دامەزرا | ١٨٨٦ |
دامەزرێنەر | کارل بێنز< br />گۆتلیب دایملێر |
بارەگا | شتوتگارت ، ئاڵمانیا |
بەردەستە لە | سەرانسری جیهان |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | دێتیر زیک (بەڕێوبەر) |
بەرھەمەکان | Automobiles بارهەڵگر باس بزوێنەری سووتانی ناوەکی |
خزمەتگوزارییەکان | Financial services |
بەشێکە لە | Daimler AG |
وێبگە | www |
ئەلبوومی بەرهەمەکان
دەستکاریبەرهەمە نوێکان
دەستکاری-
مێرسیدیس سی کڵاس.
-
مێرسیدیس ئێس کڵاس
-
مێرسیدیس ئەی کڵاس
-
مێرسیدیس ئی کڵاس
بەرهەمە کۆنەکان
دەستکاری-
مێرسیدیس سیمپلیکس بەرهەمی ساڵی ١٩٠٦
-
مێرسێدس لاستوێگن بەرهەمی ساڵی ١٩٣٢
-
مێرسێدس بێنز ٣٠٠
-
مێرسێدس بێنز ٥٠٠ بەرهەمی ساڵی ١٩٣٦
جۆری بارهەڵگر
دەستکاریبارهەڵگر
دەستکاریلە داهاتوو
دەستکاریکۆمپانیای مارسیدس بێنز ئاشکرای کردووە کە ئۆتۆمبێلەکانی داھاتوویان ھۆشمەند دەبێت بە تایبەتی بارھەلگرەکان و بۆ ئەمەش ڕێگری دەکەن لە رووداوەکانی ھاتو چۆ. ئەویش بە دانانی خزمەت گوزارییەکی نوێ بۆ بارھەڵگرەکانیان، ئەم خزمەتگوزاریە نوێیە ناوی مارسیدس فیوچەر تڕەک 2025 و تایبەت دەبێت بە ئۆتۆمبیلە بارھەڵگر و پاسەکان و بۆ ئەمەش پێش ئەوەی تووشی رووداوی ھاتوچۆ بێت ئەوا ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە دەوەستێت . خزمەتگوزاریەکەش لە ژێر ناونیشانی (شوفێری ڕێگا خێراکان و ئۆتۆمبیڵی ھۆشمەند)کۆمپانیای مارسیدس ئەو خزمەتگوزاریەی نمایش کرد. وەک کۆمپانیاکە ئاشکرای کردووە دەربارەی خزمەتگوزارییەکە، وەک ئاشکراکراووە لە ھەر ئەگەرێکدا کە شوفێرەکە لە ھۆش خۆی بچێت یاخود ئاگای لە ڕێگا نەمێنێت، ئەوا راستەوخۆ ئۆتۆمبیلەکە لە ماوەی 10 چرکەدا دەوەستێت . ھەروەھا ئاشکراکراوە لە کاتی بوونی ئۆتۆمبیل یان بەربەستی تر لەم بەردەم ئۆتۆمبیلەکەدا، ئەوا ئەم خزمەتگوزاریە وا لە ئۆتۆمبیلەکە دەکات کە لە شویِنی خۆی لابدات و بچِیتە لاکەی تر بەلام گەر شوێن نەبوو یاخود قەرەبالغ بوو ئەوا راستەخۆ دەیوەستێنێت. کۆمپانیای مارسیدس ئاماژەی بەوە داوە کە ئامانجی کۆمپانیاکەیان تەنھا خزمەتکردنە و ئەم خزمەتگوزاریە نوێیەش ریگری دەکات لە کەم کردنەوەی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە سەرانسەری جیھاندا. وا بریارە لە سەرەتای سالی 2025 ئەم خزمەتگوزاریە بۆ ئۆتۆمبیلەکانی کۆمپانیای مارسیدس فەراھەم بکریت .
سەرچاوەکان
دەستکاری- ویکیپیدیای ئینگلیزی.
- ماڵپەڕی تێک ئای.
پەراوێزەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێرسێدس-بێنز تێدایە. |