دەروازە:ئۆتۆمۆبیل
دەروازەی ئۆتۆمۆبیلئۆتۆمبیل یان ماشێن ( بە ئینگلیزی: Automobile) ئەو پێڕاگوێزەی کە چەرخی ھەیە و مۆتۆری خۆی ھەڵگرتووە ئۆتۆمبێل بەو ئامێرانه دەوترێ کە بە بێ یارمەتی و پەیوەندی بە ئامیرێکی دیکەوە و بە هێزی ماشێنی خۆی توانای ڕۆیشتنی هەبێ لەسەر چەند تایەیێک بڕوات. بەهۆی بەکارهێنانی وزە. ۆتۆمبێلەکان لە ئێستادا بۆ مەرامی گواستنەوە زۆۆرتر بەکاردەهێندرێت لەلایەن مرٶڤەکانەوە. لە ئۆتمۆبیلێکی ئاساییدا شەش شەرنشین دتوانن تێیدا دابنیشن. دەکرێ بە گشت ئەو ئامێرانه کە سەرچاوەی هێزیان هەیە و بۆخۆیان دەتوانن بڕۆن بوترێ ئۆتۆمبێل. (زیاتر…) [[Special:RandomInCategory/پۆل:دەروازەی ئۆتۆمۆبیل/وتارە پەیوەندیدارەکان| وتاری ھەڵبژێردراوتۆربۆچارج (بە ئینگلیزی: Turbocharger) پێکھاتەیەکی تۆرباینە کە بەکاردیت بۆ زیادکردنی چوستی و ھێزی مەکینە، ئەمەش بەھۆی زیادە ناردنی ھەوای پێویست بۆ ناو ژووری سوتاندن. گرنگی تۆربۆچارج لەوەیە کە پێویستی بە ھێزیکی دەرەکی نییە بۆ کارکردنی، بەڵکو تۆرباینەکە بەو ھەوایە کاردەکات کە لە مەکینەکەوە دەردەچێت (exhaust gases)، ئەمەش لەڕووی دارایی و ووزەوە نرخێکی زۆری ھەیە. بیرۆکەی کاردنی تۆربۆچارج ئەوەیە کە تۆرباینەکە ھەوای زیاتر بە پەستانێکی زیاتر (وەک لە پەستانی ھەوا) دەنێرێتە ژووری سوتاندن لەناو مەکینەکەدا، بەمەش بڕێکی زیاتر سووتەمەنی دەنێردرێتە ناو پستن لەئەنجامدا ھێزێکی زیاتر دروست دەبێت لە مەکینەکەدا. وێنەی ھەڵبژێردراوکۆمپانیای ھەڵبژێردراوتێسلا مۆتۆرز (بە ئینگلیزی: Tesla Motors) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی، کۆگای وزە و تەختەی وزەی خۆر کە لە پالۆ ئاڵتۆ لە کالیفۆرنیا دامەزراوە. تێسلا دانەمەزرێنراوە لەلایەن ئیلۆن مەسک، بەڵکو لەلایەن مارتن ئیبێرھارد و مارک تارپێننینگ دامەزراوە لە تەممووزی ٢٠٠٣. لە ٢٠٠٣ کۆمپانیاکەیان دامەزراندووە، کۆمپانیاکە تایبەتە بە ئۆتۆمۆبیلی کارەبایی و ئایۆنی-لیتیوم کۆگای وزەی پاتری و تەختەی وزەی خۆری نیشتەجێی (بەناوی دووەمی کۆمپانیا سۆلارسیتی). تێسلا بەرھەمی زیاتری لەخۆگرتووە لەوانەش کۆگای دیواری وزە و شەڵتە چارەی وزە، تەختەی وزەی خۆر و خشتی سەربانی خۆری. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوکارڵ فرێدریش بێنز (بە ئەڵمانی: Carl Friedrich Benz) (لەدایکبووی ۲٥ی تشرینی دووەم ۱۸٢٢ - کۆچی دوایی ٢ی نیسانی ۱۹۲۹) ئەندازیاریی ئۆتۆمۆبیل و داڕێژەری بزوێنی ماشێن بوو کە بەھۆی داھێنانی ئۆتۆمۆبیلی بەنزینی و بنیات نانی کۆمپانیای مێرسێدس بێنزی بەناوبانگە. ناوبراو لە مۆلبۆرگ لە کارلسرۆھە لە دایک بوو و لە لادنبۆرگ ماڵاوایی لە ژیان کردووە. پۆلەکان
ئایا دەزانی
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
دەروازە پەیوەندیدارەکانویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |