فۆلکسڤاگن

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی ڤۆلکسواگن

فۆلکسواگن (بە ئەڵمانی: Volkswagen؛ IPA-de|ˈfɔlksˌvaːɡŋ̍) کورتکراوەی VWە. کۆمپانیایەکی گەورەی ئاڵمانی و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل و ماتۆڕی ئۆتۆمۆبێل بۆ چەندین ماڕکەی جیا جیا. کەلەلایەن (گرووپی فۆلکسواگنەوە) بەڕێوە دەبردرێت. ئەو کۆمپانیایە لە ٢٨/٥/١٩٣٧دا لەلایەن Martin Winterkorn و Ferdinand Piëchـەوە دامەزراوە بە پشتیوانی دیکتاتۆری گەورەی نازیەکان، هیتلەر. فۆلکسواگن لە ساڵی ٢٠٠٨دا دووهەمین کۆمپانیای گەورەی جیهان بوو لە دوای کۆمپانیی جەنەرال مۆتۆرس. لە ساڵی ٢٠١٠دا یەکەمین کۆمپانیای گەورەی جیهان بوو دوای ئەوەی سەرووی ٤ میلیۆن ئۆتۆمۆبێلی فرۆشت. وە لە ساڵی 2015 دوای هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی تۆیۆتای ژاپۆنی و کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕس ی ئەمریکی ، خاوەنی زۆرترین ڕێژەی فرۆشتن بوو لە ئۆتۆمبیلەکانی کە زیاتر بوون لە 9 ملیۆن ئۆتۆمبێل .

فۆلکسواگن (Volkswagen)
ئۆتۆمۆبێل
وڵاتئاڵمانیا
شارفۆلگسبۆرگ Wolfsburg
دامەزراوە لە٢٨ی نیسانی ١٩٣٧
دامەزراوە لە لایەنMartin Winterkorn و Ferdinand Piëch
وێبگەen.volkswagen.com/en.html www.vw.com
شوێنی خزمەتسەرانسەری جیهان

فرۆشەکان دەستکاری

Year Global Sales (in millions)[١]
2007 6.2
2008 6.3
2009 6.3
2010 7.2
2011 8.3
2012 9.3
2013 9.7

لۆگۆکان دەستکاری

 

مۆدێلەک دەستکاری

ناو وێنە جۆر
Up!   ئۆتۆمبیلی شار
Fox (South America)   ئۆتۆمبێلی بچووک
فۆلکسڤاگن پۆلۆ   ئۆتۆمبێلی بچووک
Beetle   ئۆتۆمبێلی خێزانی بچووک
Golf   ئۆتۆمبێلی خێزانی بچووک}
فۆلکسڤاگن جیتا   ئۆتۆمبێلی خێزانی بچووک
فۆلکسڤاگن پاسات   ئۆتۆمبێلی خێزانی گەورە
فۆلکسڤاگن سی سی   ئۆتۆمبێلی پتەوی پایەبەرز
Phaeton   ئۆتۆمبێلی نایاب
Eos   توانای گۆڕینی هەیە
Scirocco   ئۆتۆمبێلی وەرزشی پتەو
Golf +   MPV بچووک
Touran   پتەویMPV
Sharan   MPV گەورە
Tiguan   Small crossover SUV
Touareg   Large crossover SUV

پۆلين كردنى جيهانى دەستکاری

بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی فۆلکسواگن بەشێوەیەکی سەرکەوتویانە دەستیانکرد بەدرووستکردنی ئۆتۆمبێل، بە شێوەیەک کە تاووەک و ئێستا جەند مۆدێلێکی کۆمپانیاکە لە گشت مێژووی درووستکردنی ئۆتۆمبێل پڕفرۆشترین بوون. وە لە کاتی ئێستادا کۆمپانیاکە خاوەن دووەم گەورەترین بەرهەم هێنانی زۆۆری ئۆتۆمبێلە، وە وا جاوەڕوان دەکرێت کە کۆمپانیاکە تا ساڵی ٢٠١٨ بەرە پێشوەجونێکی باشی تێدا ڕووبدات.

زەرەمەندبوون دەستکاری

لە سێپتێمبەری ٢٠١٥دا، دەستهەڵات دارانی وڵاتی ئەمریکا ڕایانگەیان، کە بەشێکی ئۆتۆمبێلە نوێکانی کۆمپانیاکە لە گازێکی ژەهراوی لە بزوێنەرەکەوە دەر دەدات، ئەمە هاوکات بووە هۆی زەرەر گەیاندن بە پشکەکانی کۆمپانیاکە و رەخنەگرتن لە دەستهەڵاتدارانی وڵاتی ئاڵمانیا بەهۆی خۆ دزینەوە لە ڕاستییەکان.

ژێدەرەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Volkswagen's Historical unit sales ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Intellreports.com.