بێکەس (فیلم)
فیلمێکی سینەمایی کوردییە
بێکەس فیلمێکی کۆمیدیی درامیی کوردییە و لەلایەن کارزان قادر کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کراوە، و فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٢ وەشێندرا.[١][٢] فیلمەکە باسی دوو برای پێڵاوبۆیاخکەر دەکات بەناوی دانا و زانا کە دەست دەکەن بە گەشتکردن بۆ ئەمریکا بە کەرەکەیان، کە ناوی مایکڵ جاکسۆنە.
بێکەس | |
---|---|
دەرھێنەر | کارزان قادر |
بەرھەمھێنەر | ساندرا ھارمس |
نووسەر | کارزان قادر |
ئەکتەران | زەمەند تەھا، سەروەر فازڵ |
مۆسیقا | Juhana Lehtiniemi |
وێنەگری سینەمایی | Johan Holmqvist |
مۆنتاژ | Michal Leszczylowski, سبەستیان ڕینگلەر |
بڵاوکردنەوە | گولف فیلم |
دەرچوون | ٢٠١٢ |
ماوەی فیلم | ٩٧ خولەک |
وڵات | سوێد فینلاند عێراق |
زمان | کوردی |
تێچوون | ٢٬٠٠٠٬٠٠٠ یۆرۆ (بە نزیکی) |
پەخشکردنەکان
دەستکاریبێکەس پەخشکردنی دەستپێکی لە فێستیڤاڵی فیلمی دوبەی لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ کرا.[٣] لە دواییدا لە شەشەم فێستیڤاڵی فیلمی نێنەتەوەییی بەنگالۆر لە بەنگالور لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ پەخش کرا.[٤][٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Bekas». لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Rotten Tomatoes». لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Dubai International Film Festival 2012». لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ «Kurdish film Bekas to kick off Biffes». لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Khajane، Muralidhara (26 December 2013). «Bangalore film festival launch today». The Hindu. Chennai, India. لە 26 December 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی)