خوسرەو سینا(Khosro Sina)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ لە شاری مەھاباد، سیناریۆ (ھونەر) نوس و دەرھێنەری تەلەڤیزیۆن و شانۆیە.[١] دکتۆرای لێکۆڵینەوەی ھونەری لە بواری سینەما لە زانکۆی ھونەری تاران وەرگرتۆ. ئێستا یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانکۆی کوردستان (سنە).[٢]

خوسرەو سینا

لەدایکبوون (١٩٧١-٠٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
نەتەوەکورد
پەروەردەدکتۆرا
پیشەدەرھێنەری فیلم شانۆ. سیناریۆنووس.
چالاکبوون١٩٩٠ تاکوو ئێستا
ھاوسەرندا سەعیدی

خوێندن دەستکاری

  • بەکالۆریۆس لە دەرھێنانی شانۆ - زانکۆی تاران. ١٩٩١٫ تا ١٩٩٥٫
  • بەکالۆریۆس لە یاسا - زانکۆی پەیام نوور. ٢٠١٧٫ تا ٢٠١٩٫
  • بڕوانامەی ماستەر لە دەرھێنان و نواندن - زانکۆی ھونەری تاران. ١٩٩٧٫ تا ٢٠٠٠٫
  • دکتۆرا لە توێژینەوەی سینەما - زانکۆی ھونەری تاران. ٢٠١١٫ تا ٢٠١٦٫

چالاکی لە شانۆ دەستکاری

  • یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر لە شانۆگەری «بارام چووبین»، «فێڵەکانی سکاپان»، «پیاوی ژیر، پڵنگی شێت» لە دەرھێنانی قوتبەدین سادقی
  • ئەکتەر، لە شانۆگەری «ھەملێت» لە دەرھێنانی قوتبەدین سادقی
  • دەرھێنەری شانۆگەری «مەسیح ھەرگیز ناگریت» - خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی شانۆی ناوچەیی تەبرێز، ١٩٩٣
  • دەرھێنەری شانۆگەری «ئینسانم ئارە زوویە» - خەڵاتی باشترین دەرھێنەر لە فێستیڤاڵی ناوچەیی ورمێ، ١٩٩٤
  • دەرھێنەری و دیزاینی شانۆی «کوێر و شەل» لە نووسینی «دارماسنا پاتیراجا»، ١٩٩٥[٣]
  • دەرھێنەری و دیزاینی شانۆگەری «سیزیف و مەرگ» لە نووسینی «ڕۆبێرت مێرێل» وەرگێڕانی «ئەحمەد شاملو»، ١٩٩٦
  • دەرھێنەری شانۆی تەلەڤیزیۆنی «کراسی سپی» - زانکۆی تاران، ١٩٩٦
  • نووسین و دەرھێنانی شانۆگەری «سیحر» لە سێیەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شانۆی سنە لە ساڵی ٢٠١١ ڕێزی لێ گیرا
  • دراماتۆرگی شانۆگەری «خوێن باران» لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نیشتمانی شانۆی مانگ لە تاران، ٢٠١٣

سینەما و تیڤی دەستکاری

  • نووسەری سیناریۆی فیلمی ژانی گەل (فیلم) و بەشداریکردن لە خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٠٧[٤]
  • نووسینی سیناریۆی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «ژینگە» بۆ زاگرۆس تیڤی.
  • نووسینی سیناریۆی کورتە فیلمی (ڕچە، شەرم، ھیندێک دوورتر، ڕزگار بوون، دەروێشە کانی قادری) بۆ کۆمەڵەی سینەمای لاوانی ئێران
  • دەرھێنانی فیلمی دیکۆمێنتاریی «ڕاپۆرت» لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران ڕێزی لێ گیرا
  • دەرھێنانی ئەنیمەیشنی «یاری» وەرگری خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ناوچەیی ١٩٩٣
  • دەرھێنانی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «ئاغای بام»
  • دەرھێنانی زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «تۆ بلێی وا بی؟» زاگرۆس تیڤی[٥]
  • دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری «یەک ئومێد، یەک بەھار» لەلایەن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تارانەوە ڕێزی لێ گیرا.[٦]
  • دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری فیلمی «بە دوو باڵی سپی» تۆڕی جیھانی سەحەر
  • دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری فیلمی کۆمیدی «کووپە»
  • دیزاینەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی «پەنجەرەیەک ڕوو لە مانگ» لە دەرھێنانی عەبأس ڕافعی، کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
  • دیزاینەری زنجیرە تەلەڤیزیۆنی «ڕاوە دوو نانی نھێنی» لە دەرھێنانی حەسەن محەممەدزادە، کەناڵی یەکی تەلەڤیزیۆنی ئێران
  • ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی فیلمی «فڕین» - ١٩٨٨ لە دە ڕھێنانی عوسمان موکری، کەناڵی مەھاباد
  • یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بە ڕنامە دارێژی فیلمی «ژانی گەل»[٧]
  • یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بە ڕنامە دارێژی فیلمی «تەمبەڵی پاڵەوان» لە دەرھێنانی بێھرووز غەریبپوور[٨]
  • یەکەم یاریدەدەری دەرھێنەری فیلمی «ئۆتونازی» لە دەرھێنانی ڕەحمان ڕەزایی[٩]
  • یاریدەدەری دەرھێنەر و ڕاوێژکاری فیلمی «مشتێک چیمەن» کە بە ھاوبەشی ئێران و ئەڵمانیا بەرھەم ھێنراوە - ساڵی ٢٠٠٠ - کەناڵی ZDF[١٠]

دۆبلاژ دەستکاری

  • دوبلۆر یان بەڕێوەبەری دۆبلاژی زیاتر لە ٣٠ فیلم و زنجیرە بە زمانی کوردی بۆ تیڤی(١٩٩٦ تا ٢٠١١)

توێژینەوە دەستکاری

  • دامە زراندن و خولی ھونەر لە زانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)[١١]
  • بەڕێوەبەری بەشی ھونەر و تەلارسازی ناوەندی کوردستانناسی زانکۆی ئازادی سنە
  • ئەندامی گرووپی مێژوو و فەرھەنگ لە توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان[١٢]
  • خە لاتی توێژەری سەرەکی زانستگای ئازادی ئیسلامی ٢٠١٣
  • سکرتێری زانستی کۆنفرانسی ناسنامەی کورد و سینەما - ناوەندی توێژینگەی کوردستان ناسی ٢٠١٤ سنە[١٣]
  • باشترین توێژەری بەشی ھونەر و تەلارسازی زانکۆکانی پارێزگای کوردستان ٢٠١٤
  • نووسەری ھەڵبژێرراوی خەڵاتی کتێبی ساڵی پارێزگای کوردستان ٢٠١٨[١٤]

کتێبەکان دەستکاری

  • ھەزار خاڵ لە داھێنانی بینراودا، تاران: بڵاڤگەی ئایەندەگان، ٢٠١٣[١٥]
  • ھونەری بینین، تاران: بڵاڤگەی دانش، ٢٠١٣
  • شوناسی کولتووری و سینەمای کورد، بڵاڤگەی لۆگۆس. ٢٠١٨.[١٦]

ڕێنمایی دیزەرتەیشن و تێز دەستکاری

  • نوێنەرایەتی ڕەگەز لە دیزاینی پۆستەری فیلمەکانی دەرھێنەرانی ژنی ئێرانی لە ڕوانگەی سیمیۆتیکی کۆمەڵایەتیی وێنەکەوە.
  • شێوازی گێڕانەوە لە کۆمەڵە وێنەی بەڵگە نامەیی دا[١٧]
  • خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بنیاتنانی شوناس لە شانۆگەرییەکانی دوو نەوەی شانۆنامەنووسانی ئێرانی و بیانی
  • لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان فەلسەفە شیکار یەکان و فەلسەفە کیشوەر یەکان لە سینەمادا لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی نۆئێل کرۆل.
  • بەکارھێنانی کاریگەری ڕووناکی و بینراو لە شانۆی ماڵتی میدیادا لەسەر بنەمای تیۆرییەکانی جۆزێف ئۆسۆبۆدا[١٨]

بابەتەکان دەستکاری

  • شانۆی سەر شەقام، شانۆی پڕوپاگەندە و ئاژاوەی سیاسی - ڕۆژگار - ژمارە ١٨–١٩٩٥
  • شانۆی فەقیر - ژمارەی تایبەتی فێستیڤاڵی شانۆی خوێندکاران - ١٩٩٤
  • شیکاری بەیتی «سەیدە وان» (ئەدەبیاتی زارەکی کوردستان) - ڕامان ژمارە ٢٤٧–٢٠١٧[١٩]
  • توێژینەوەیەک لەسەر بناغە و پەرەسەندنی شانۆ و شانۆ گێری لە فەرھەنگ و فۆلکلۆر و ئەدەبی کوردستان - ٢٠٠٠
  • پێداچوونەوە بە نەریتە شانۆیی یەکان لە کوردستان (سەمای فۆلکلۆری) - گۆڤاری مەھاباد - ژمارە ١٠١– ٢٠٠٧[٢٠]
  • گرافیتی ھونەرێکی ناشیرینی جوانە! (کۆڕێ زانستی) - ٢٠٠٦
  • سیناریۆ، لە بەرھەمەکانی سینەمای پۆست مۆدێرن دا (وتاری ئەکادیمی) - ٢٠٠٧
  • مۆسیقای ڕەنگ لە بەرھەمەکانی واسیلی کاندینسکی - (وتارێ زانستی) - ٢٠٠٨
  • پەیوەندی نێوان کوێر ڕەنگی چاو لەگەڵ نەتەوە، شوێنی نیشتە جێبوون و بواری خوێندنی خوێندکارانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی، لقی سنە - پلانی توێژینەوە - ٢٠٠٨
  • مۆرفۆلۆجیی ھونەری چەمکی - (کۆڕێ زانستی) - ٢٠٠٨
  • چاوخشاندنێک بە شێوازە نوێیەکانی دەرھێنان لە شانۆی پۆست مۆدێرن - ٢٠١٠
  • شیکاری لە ئەدەبیاتی زارەکی کوردستان (کۆنفرانسی نیشتمانی دەرکەوتە فەرھەنگییەکانی پارێزگای کوردستان) - ٢٠١١
  • ڕێ و ڕەسم و ئەفسانە لە ئێران وکوردستان - ھەفتەنامەی سیروان - ژمارە ٧٠٤ تا ٧٠٧ ی - ٢٠١١
  • مۆرفۆلۆجیی سینەمای پۆست مۆدێرن - ھەفتانەی سیروان - ژمارە ٧١٠ لە - ٢٠١٣
  • کاری ھونەری لە ڕوانگەی واڵتەر بنیامینەوە؛ بە سەیرکردنی وتارێکی توێژینەوەی زانستی «کاری ھونەری لە سەردەمی بەرھەمھێنانەوەی ئامێردا[٢١]
  • لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەفسانەی «قوربانیدان» لە ڕێوڕەسمی کۆنی کوردستان - گۆڤاری «نمایش» - ژمارە ١٧٣–٢٠١٣[٢٢]
  • ڕێگاکانی خوێندنەوەی وێنە، لە ڕوانگەی نیشانە زانییەوە - (کۆڕێ زانستی) - کۆمەڵەی سینەمای گەنجان - ٢٠١٣
  • شیکردنەوەی سەرچاوەی ئەفسانەیی و پەرەسەندنی نمایشە ڕێ و ڕەسمییەکان لە کوردستان - فێستیڤاڵی شانۆی دیاربەکر - تورکیا - ٢٠١٤
  • خوێندنەوەیەکی پێکھاتەیی بۆ ئەدەبیاتی زارەکی کوردستان[٢٣]
  • ئەرکی تیۆرییە کۆمەڵناسییەکان لە شیکاری فیلمدا، توێژینەوەیەکی کەیس لە شیکاری فیلمی «کیسەڵەکان دەفڕن» - لێکۆڵینەوەی زانستی[٢٤]
  • شیکاری کۆمەڵایەتی پەرەسەندنی شەپۆلی نوێی سینەمای کوردی لەسەر بنەمای سینەمای نەتەوەیی ئێران - لێکۆڵینەوەی زانستی[٢٥]
  • شیکردنەوەی پێکھاتەکانی ناسنامە لە شانۆنامەی میر نوروزی لە ڕوانگەی تیۆری میخائیل بەختینەوە - لێکۆڵینەوەی زانستی[٢٦]
  • چاوێک لە مێژووی تۆمارکردنی کۆنترین وێنەکانی بەردەستی کورد[٢٧]
  • کاریگەرییە بچووکەکانی تەنیایی - (کۆ بەرگێک لە وێنەکانی جەمشید فەرجوەند فەردا)[٢٨]
  • تەنز و سازدانی شوناس و کۆنتراستی کولتووری لە نوێنەرایەتیکردنی میدیادا - (کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان)[٢٩]
  • نوێنەرایەتی ھەستی شوێن لە سینەمادا، توێژینەوەیەکی کەیسی فیلمی ئەڵماسەکان ئەبەدین (بابەتی ھاوبەش)
  • تەلارسازی و سینەما؛ نوێنەرایەتیکردنی شوێن لە فیلمە ترسناکەکاندا لەسەر بنەمای فیلمی ئە وانی تر (فیلمی ٢٠٠١)، دایک، کوایدان و سایکۆ (فیلمی ١٩٦٠) (بابەتی ھاوبەش)
  • شیکاری ناوەڕۆکی فیلمی (بەشداربوو لە تاوان) بەپێی تیۆری «مارک اوژھ» (بابەتی ھاوبەش)
  • لە ئەدەبیاتی زارەکی و مۆسیقای عەرەبی تا سینەمای بەرخۆدان (لەدایکبوونی ناسنامە لە سینەمای یەڵماز گونەی) - لێکۆڵینەوەی زانستی[٣٠]
  • بنیاتنانی شوناس لە ڕێگەی شوێنەوە لە بەرهەمی سینەماکارانی کورد دا - لێکۆڵینەوەی زانستی[٣١]
  • خوێندنەوەیەکی بەراوردکاری بۆ بنیاتنانی شوناس لە شانۆگەرییەکانی دوو نەوەی شانۆنامەنووسانی ئێرانی و بیانی)- لێکۆڵینەوەی زانستی [٣٢]


دادوەری بابەتەکان، فێستیڤاڵەکان دەستکاری

  • گۆڤارەکانی توێژینەوەی زانستی[٣٣]
  • کۆنفرانسی نەتەوەیی دەرکەوتە فەرھەنگییەکانی کوردستان
  • یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھەورامان[٣٤]
  • دادوەریکردن لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی و نیشتمانی فیلم و شانۆ (لە ناوخۆ و دەرەوە),[٣٥][٣٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ [١][بەستەری مردوو]لەدایکبووی ٣١ی تەممووز، سینەما و شانۆ و مۆسیقا).
  2. ^ [٢], Doctor of Art, Iran at University of Kurdistan.
  3. ^ [کور و افلیج (بازی در یک پرده)[بەستەری مردوو]
  4. ^ [٣]،IMDb.
  5. ^ [٤]Zagros TV - Dramai To Blei We Bet).
  6. ^ [٥] (فهرست فیلم‌های منتخب پانزدهمین جشنواره بین المللی فیلم تهران).
  7. ^ [٦][بەستەری مردوو](2007- Janî Gel[دابه‌زاندنی ویدئو]).
  8. ^ fa:تنبل قهرمان
  9. ^ fa:اتانازی (فیلم).
  10. ^ Eine Handvoll Gras (2000)
  11. ^ [٧] (دانشگاه آزاد اسلامی سنندج میزبان رشته نمایش می‌شود).
  12. ^ [٨] ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان).
  13. ^ [٩]سکرتێری زانستی کۆنفرانسی ناوچەیی ناسنامەی کورد و سینەما).
  14. ^ [١٠] ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.کتاب سال کردستان).
  15. ^ کتێب: خلاقیت تصویری و تجسمی،
  16. ^ کتێب ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، Cultural identity and Kurdish cinema.
  17. ^ [١١] (بۆته کتێب).
  18. ^ [Josef Svoboda]
  19. ^ [١٢] ([دابه‌زاندنی ده‌ق]).
  20. ^ [١٣] ([ماهنامه مهاباد]).
  21. ^ [١٤] ([کتاب ماه هنر تیر 1393 - شماره 190]).
  22. ^ [١٥]توێژینەوەی زانستی).
  23. ^ [١٦][بەستەری مردوو]لێکۆڵینەوەی زانستی).
  24. ^ [١٧]،ISSN 2383-0468.
  25. ^ [١٨]،ISSN 2008-5575.
  26. ^ [١٩], -ISSN 2645-3657.
  27. ^ [٢٠](Haje News).
  28. ^ [٢١] (شەبەنگی کوردستان).
  29. ^ [٢٢] (دفاعیات نورالدین خانزاد!).
  30. ^ [٢٣], ISSN 2645-3657.
  31. ^ گۆڤاری توێژینەوەی زانستی هونەرە نمایشییەکان و مۆسیقا ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ توێژینەوەی زانستی بۆ هونەرە جوانەکان
  33. ^ [٢٤]، لێژنهٔ زانستی.
  34. ^ [٢٥][بەستەری مردوو]، لێژنهٔ زانستی.
  35. ^ [٢٦]Duhok festival jury.
  36. ^ [٢٧] (هیات انتخاب و داوری فیلم‌نامه جشنواره ژیار).