ئامەد

شارێک لە تورکیا

ئامەد یان دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Amed)[١] یەکێک لە گەورەترین و میژووییترین شارەکانی باکووری کوردستان و کوردستانی گەورەیە. ئامەد ھەمووکات ناوەندی ناسیۆنالیزمی لە ناو کوردەکانی باکووردا بووە. ھەروەھا ئەم شارە ناوەندی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٨٤ بەو لاوەیە.

ئامەد
Amed
دیاربەکر
شار
Diyarbakir
چەند دیمەنێکی شاری ئامەد
چەند دیمەنێکی شاری ئامەد
وڵات کوردستان
ناوچەئاناتۆلیای باشووری ڕۆژھەڵات
پارێزگائامەد
بەرزایی٦٧٥ مەتر (٢٬٢١٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٨)
 • سەرجەم١٬٧٢٣٬٣٩٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (باکووری)
 • ئایینئیسلام (سوننە)
ناوچەی کاتی
پۆستاڵ کۆد٢١x xxx
کۆدی تەلەفۆن٤١٢ ٠٠٩٠
وێبگەwww.diyarbakir.gov.tr

لەبەرئەوەی بەشێوەی دیفاکتۆ ئامەد وەک پایتەختی کوردستان دەبینرێت، ئەوا زۆرجار شارەکە بووەتە مەیدانی ململانێ و پێکدادانی سەربازی.[٢][٣]

مێژوودەستکاری

مێژووی دێریندەستکاری

ئەو ناوچەیەی کە شاری ئامەدی لە ئێستادا دەگرێتەوە ئەوا مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین.

ناودەستکاری

ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە ھاتووە. تا ئێستا تورکیا دەیەوێت لەناوی ببات، ناوی دیاربەکریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ھاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، کە خێڵی (بەنی بەکر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویە دا.[٤]

دانیشتوواندەستکاری

دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠١٨، زیاتر لە ١،٧٠٠،٠٠٠ کەس بووە کە هەموویان کوردن و بە زمانی کوردی قسه دەکەن. ھەروەھا زۆربەی خەڵکی ئەم شارە موسڵمانی سوننین.[٥]

قەڵای ئامەددەستکاری

 
قەڵای ئامەد

قەڵای ئامەد یان قەڵای دیاربەکر (بە کوردیی باکووری: Sûra Amedê، بە تورکی: Diyarbakır Kalesi) قەڵایەکی مێژوویییە، کە دەکەوێتە ناوچەی سوور لە ئامەد، باکووری کوردستان، تورکیا.[٦] ساڵی ٢٠٠٠، یوونێسکۆ قەڵاکەی لەلیستێکی نافەرمی دانا.[٧] لە ساڵی ٢٠٠٥، بەفەرمی بووە یەکێک لەشوێنەوارەکانی میراتی جیھانیی یوونێسکۆ لەپاڵ باخچەکانی ھەوسەل، بەپێی سەرچاوەکانی یوونێسکۆ مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٨٨، لەسەردەمی دەوڵەتی ڕۆمی کۆن و فەرمانڕەوای کۆسەنتینی دووەم دروستکراوە.[٨]

دیوارەکانی قەڵاکە، لەدوای دیواری چین بەرزترین و درێژترین دیواری بەدوای یەکەوەن لەئاستی جیھان.[٩][١٠] قەڵاکە چەند دەروازەیەکی ھەیە، سەرەکییەکەیان ناوی چیا (Dağ)، دەروازەی ئورفە، دەروازەی ماردین و دەروازەی نوێ (Yeni).[١١]

وەرزشدەستکاری

ئامەدسپۆر یەکێک لە گرنگترین یانەیەکی تۆپی پێی ئەم شارەیە کە لە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا و ئێستا لە خولی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئامەد و بەیانەی شارەکە دادەنرێت.[١٢]

 
لۆگۆی ئامەدسپۆر

پێشانگادەستکاری

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Avcýkýran, Dr. Adem (ed.). "Kürtçe Anamnez, Anamneza bi Kurmancî" (PDF). Tirsik. p. 55. Retrieved 17 December 2019.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢ی تەممووزی ٢٠٢٠. Retrieved ٧ی ئایاری ٢٠٢١. Check date values in: |access-date=, |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (help)
  3. ^ https://www.nytimes.com/2016/12/24/world/europe/an-aleppo-like-landscape-in-a-kurdish-redoubt-of-turkey.html
  4. ^ بڕوانە مێژووی ئیسلام / (أطلس تأریخ اسلام) لاپەڕە ١٢٩
  5. ^ Metin Heper; Sabri Sayari (7 May 2013). The Routledge Handbook of Modern Turkey. Routledge. p. 247. ISBN 978-1-136-30964-9. It was thus only in recent times that Diyarbakır, the unofficial capital of Turkey's Kurdish area, became a predominantly Kurdish town.
  6. ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" Archived ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین..
  7. ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" Archived ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین..
  8. ^ "Diyarbakır Fortress and Hevsel Gardens Cultural Landscape". یوونێسکۆ. Archived from the original on ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩. Retrieved ٧ی تەممووزی ٢٠١٩.. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  9. ^ "Diyarbakır Surları" Archived 2015-05-23 لە وەیبەک مەشین..
  10. ^ "Surlar" Archived ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨, لە وەیبەک مەشین..
  11. ^ "Diyarbakır Kalesi ve Surları (Diyarbakır)" Archived ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥, لە وەیبەک مەشین..
  12. ^ "Turkish court acquits German footballer Naki in Kurdish case". BBC. 8 November 2016.