ئامەدسپۆر

یانەی تۆپی پێی کوردی

ئامەدسپۆر (پێشتر: یانەی دیاربەکر)[١] یانەیەکی تۆپی پێیە لە خولی تۆپی پێی تورکیا یاری دەکات، بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئامەد و بەیانەی شارەکە دادەنرێت. لە ئێستادا یانەکە لە خوولی پلە دووی تورکیا یاری دەکات. یانەکە وەک یانەیەکی کوردی دەناسرێت،[٢] لەگەڵ ئەوەشدا چەند یاریزانێکی تورک لە یانەکە یاری دەکەن. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤، یانەکە بەشێوەی نافەرمی ناوی لە دیاربەکرەوە گۆڕی بۆ ئامەدسپۆر، واتە ناوە کوردییەکەیان ھەڵبژارد بۆ یانەکە، دواتر یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا گۆڕانکارییەکەی بە فەرمی ناساند.[٣] ئامەدسپۆر یانەیەکی بالەی هەیە تایبەت بە ژنان.[٤]

ئامەدسپۆر – Amed SK
ناوی تەواویانەی وەرزشیی ئامەد
دامەزراندن١٩٩٠
زەوییاریگای دیاربەکر، ئامەد
خولخوولی پلە دووەکانی تورکیا
٢٠١٩–٢٠٢٠١٦
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم

ناوبانگ و سزا دەستکاری

لە سەرەتای ٢٠١٦، ئامەدسپۆر توانی لەیانەی بۆرساسپۆر بباتەوە، بەمهۆیەوە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی لە جامی تورکیا.[٥] لە قۆناغی دواتر ڕووبەرووی یانەی فەنارباخچە بوویەوە. دوای بردنەوەیان لەیانەی بۆرساسپۆر ئەوا یانەکە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا سزادرا و ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی هاندەرەکانیان کرا بۆ یاری فەنارباخچە، هەروەها بەهۆی چەند توویتێکییەوە لەتوویتەر ئەوا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە دەنیز ناکی بۆ دوانزدە یاری سڕکرا و بڕی ٧٠ هەزار دۆلاریش سزادرا. دواتر پۆلیسیش هێرشی کردە سەر ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، کۆمپیوتەرەکانیان لێبردن بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە.[٦]

بەگوێرەی چاوپێکەوتنی نوێنەرانی یانەکە لەگەڵ ڕۆژنامەی دی زێتی ئەڵمانی، یانەکە تووشی هەڕەشە و زەحمەتی بۆتەوە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا و دەسەڵاتی تورکیاوە بەبۆنەی ئەوەی ناسنامەیەکی کوردانەی هەڵگرتووە.[٧] هاندەرانی یانەکە ناتوانن بانەر بەزمانی کوردی بهێننە ناو یاریگاوە، هەروەها ناتوانن لەو یارییانە ئامادەبن کە لەدەرەوەی یاریگای ئامەدسپۆر بەڕێودەچن.[٨][٩]

درێس دەستکاری

وەرز کۆمپانیا ڕەنگ
٢٠١٣ ئومبرۆ سوو - سەوز
٢٠١٣-٢٠١٦ لۆتۆ سوور-سەوز، سپی، ڕەش
٢٠١٦-٢١٠٧ نایکی[١٠] سپی، سوور، ڕەش
٢٠١٨-٢٠١٩ نایکی سوور-سەوز، سپی، سەوز، سوور

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Diyarbakır Büyükşehir BLD'nin adı değişti". ١٥ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Turkey Kurds: The bitter politics of the football pitch" (بە ئینگلیزی). 2019-05-14. Retrieved 2019-06-11.
  3. ^ "Turkish Football Federation fines Diyarbakır club for giving itself city's Kurdish name". Hürriyet Daily News.
  4. ^ "Kadın Voleybol – Amed SFK" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2019-02-09. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "Archived copy". Archived from the original on 2016-02-08. Retrieved 2016-02-09.{{cite web}}: CS1 maint: archived copy as title (link) ٨ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 9ی Augustی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  7. ^ Kurdischer Fußballklub: Fankultur im Ausnahmezustand، ماڵەری دی دەبلیوو، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ Lopez, Edgar (2019-02-05). "Fußball in der Türkei: "Unsere Spieler werden sogar von Balljungen bepöbelt"". Die Zeit (بە ئەڵمانی). ISSN 0044-2070. Retrieved 2019-02-09.
  9. ^ "Amedspor spielt wieder mit Fans". ANF News (بە ئەڵمانی). Retrieved 2019-03-09.
  10. ^ "Amed Store - Amed Spor Resmi Forma ve Aksesuar Satış Sitesi". amedstore.com.tr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-10-08. ١١ی ئابی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.