خەڵاتەکانی ئۆسکار
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
خەڵاتی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Academy Award) ئەو خەڵاتەیە کە ئامانجی ستایشکردن و ڕێزلێنانە لەدەستکەوتە ھونەری و تەکنیکیەکانی بواری فیلمسازی. خەڵاتەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای ھونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکیەوە دابیندەکرێت، بەدەنگی ئەندامانی ھەمان ڕێکخراوەوە براوەی خەڵاتەکە دیاری دەکرێت. خەڵاتەکە دابەشکراوەتە سەر چەندین بەشی جیاواز, و براوەی ھەر بەشێک خەڵاتێکی زێڕینی بەناوی "خەڵاتی ئەکادیمی بۆ ستایشی لێھاتوویی" پێدەدرێت، یاخود بە نازناوەکەی "خەڵاتی ئۆسکار".
خەڵاتەکانی ئۆسکار | |
---|---|
۹٤ەمین بۆنەی خەڵاتەکانی ئۆسکار | |
خەڵات دەبەخشرێت بۆ | دەستکەوتی سینەمایی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پێشکەشکار | ئەکادیمیای ھونەری و زانستی وێنەی جوڵاو |
یەکەم خەڵات لە | ١٦ی ئایاری ١٩٢٩ |
وێبگەی ڕەسمی | oscar |
دیار ترین ئەو کەسانەی خەڵاتی ئۆسکاریان وەر گرتووە
١-برێند فرەسەر - باشترین ئەکتەری ساڵ
٢-میشێل یۆو - باشترین خانمە ئەکتەری ساڵ
٣-فیلمی ئاڤاتار
٤-تۆپ گەن ماڤێریک - باشترین دەنگ
٥-دانیەڵ کوان و دانیەڵ شاینرت- باشترین دەرهێنەران
مێژووی خەڵاتەکە
دەستکاریخەڵاتەکە لە بنچینەدا لەلایەن جۆرج ستانلیەوە نەخشێندراوە، لەسەر بنەمای نەخشە وینەی سێدریک گیبنس. یەکەم مەڕاسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە ساڵی ١٩٢٩ بوو.[١] یەکەم بۆنەی خەڵاتەکە کەوا لەسەر ڕادیۆ گواسترابێتەوە لەساڵی ١٩٣٠ بوو، و ساڵی ١٩٥٣ بۆ یەکەمجار لەسەر تەلەڤزیۆن پەخشکرا. خەڵاتەکە کۆنترین خەڵاتی بوارەکەی خۆیەتی و لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیھاندا بینەری ھەیە.[٢] بۆ بوارەکانی تری ھونەر، تەواوی خەڵاتەکان لە بیرۆکەی ئۆسکارەوە وەرگیراون؛ خەڵاتی ئێمی بۆ تەلەڤزیۆن، تۆنی بۆ شانۆ و گڕامی بۆ میوزیک و گۆرانی.
خەڵاتەکانی ئۆسکار ھەمیشە بە بوونی خانەخوێیەک بەڕێوەدەچن (جگە لە ساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠١٩). بۆب ھۆپ تا ئێستا زۆرترین جار خانەخوێی مەڕاسیمەکە بووە.
بەشەکانی خەڵاتەکە
دەستکاری- باشترین فیلمی ساڵ: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین دەرھێنەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین خانمە ئاکتەر: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
- باشترین خانمە ئاکتەری پشتگیریکار: لەوەتەی ١٩٣٦
- باشترین فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ٢٠٠١
- باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیتد: لەوەتەی ١٩٣٠/٣١
- باشترین سینەماتۆگرافی: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ: لەوەتەی ١٩٤٨
- باشترین دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤٣
- باشترین کورتە دۆکیومێنتاری: لەوەتەی ١٩٤١
- باشترین دەستکاری فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
- باشترین فیلمی بیانی:[٣] لەوەتەی ١٩٤٧
- باشترین کورتە فیلم: لەوەتەی ١٩٣١/٣٢
- باشترین مکیاج و ڕازاندنەوە: لەوەتەی ١٩٨١
- باشترین مۆسیقای فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
- باشترین گۆرانی فیلم: لەوەتەی ١٩٣٤
- باشترین دیزانی بەرھەمھێنان: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین دەستکاری دەنگ: لەوەتەی ١٩٦٣
- باشترین تێکەڵکردنی دەنگ: لەوەتەی ١٩٢٩/٣٠
- باشترین کاریگەریە ڤیدیۆیەکان: لەوەتەی ١٩٣٩
- باشترین سیناریۆی وەرگیراو: لەوەتەی ١٩٢٧/٢٨
- باشترین سیناریۆی ڕەسەن: لەوەتەی ١٩٤٠
خاوەن ڕیکۆردەکان
دەستکاری- زۆرترین خەڵات لەلایەن تاکە فیلمێکەوە لە ساڵێکدا بردرابێتەوە:
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١١ خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
- بێن-ھەڕ (١٩٥٩) – ئەوکات ١٥ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٢یان پاڵێورا.
- تایتانیک (١٩٩٧) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١٤یان پاڵێورا.
- گەورە ئەنگوستیلەکە: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) – ١٧ بەش لە ئۆسکار ھەبوو - فیلمەکە بۆ ١١یان پاڵێورا.
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١١ خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
- زۆرترین پاڵاوتن لەلایەن فیلمێکەوە
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١٤ پاڵاوتنیان ھەبێت:
- ھەمووشتێک دەربارەی ئیڤ(١٩٥٠) – ٦ دانەیان بردەوە
- تایتانیک (١٩٩٧) – ١١ دانەیان بردەوە
- لا لا لاند (٢٠١٦) – ٦ دانەیان بردەوە
- تەنھا سێ فیلم توانیویانە ١٤ پاڵاوتنیان ھەبێت:
- گەورەترین ڕاماڵینی خەڵات:
- شای مستیلەکان: گەڕانەوەی پاشاکە (٢٠٠٣) ھەر ١١ خەڵاتی بردەوە کە بۆی پاڵێوراوبوو:باشترین فیلم، دەرھێنەر, سیناریۆیوەرگیراوە، مۆسیقایڕەسەن، گۆرانی ڕەسەن، تێکەڵردنیدەنگ، دەرھێنانیھونەری، مکیاج، جلوبەرگ، دەستکاری فیلم، و کاریگەریە ڤیدیۆییەکان.
- براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن پیاوێکەوە:
- واڵت دیزنی - ٢٢ جار.
- براوەی زۆرترین خەڵات لەلایەن ژنێکەوە:
- ئێدیت ھێد - ٨ جار بۆ نەخشاندنی جلوبەر
- نواندن
- کاترین ھێپبەڕن لە خانمە ئاکتەران - ٤ جار
- واڵتەر برێنەن - جاک نیکڵسن- دانیێل دەی لێویس- ٣ جار
- دەرھێنان
- جۆن فۆڕد- ٤ جار
- سینەماتۆگرافی
- بەرزترین ژمارەی بردنەوە چوار جارە
- جۆسێف ڕوتەربێرگ , لە ١٩٣٨, ١٩٤٢, ١٩٥٦, و ١٩٥٨
- لیۆن شامۆی, لە ١٩٤٢, ١٩٤٤, ١٩٤٥, و ١٩٦٣
- بەرزترین ژمارەی بردنەوە چوار جارە
- ئەو وڵاتەی زۆرترین بردنەوەی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
- وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٣٢ پاڵاوتن - ١٤ی بردۆتەوە
- ئەو وڵاتەی زۆرترین پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ھەیە
- وڵاتی ئیتاڵیا کە لە کۆی ٤٠ پاڵاوتن - ٢٣ی بردۆتەوە
- زۆرترین بردنەوەی لەلایەن فیلمە بیانیەکانەوە:
- تەنھا دوو فیلمی بیانی توانیویانە چوار خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
- فانی و ئالێکساندەر (١٩٨٢)خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، باشترین سینەماتۆگرافی, باشترین دەرھێنان, و باشترین نەخشاندنی جلوبەرگ بردەوە.
- Crouching Tiger, Hidden Dragon (٢٠٠٠)خەڵاتەکانی باشترین فیلمی بیانی، باشترین دەرھێنان, باشترین مۆسیقایڕەسەن، و باشترین سینەماتۆگرافی بردەوە.
- ئەو سێ فیلمەی کە توانیویانە پێنچ خەڵاتە سەرەکیەکە (باشترین ئاکتەر، خانمە ئاکتەر، دەرھێنەر، سیناریۆ، فیلم) لە ساڵێکدا ببەنەوە:
- It Happened One Night (١٩٣٤)
- One Flew Over the Cuckoo's Nest (١٩٧٥)
- The Silence of the Lambs (١٩٩١)
- تەنھا دوو فیلمی بیانی توانیویانە چوار خەڵاتی ئۆسکار ببەنەوە:
براوەکانی ئێستا
دەستکاری-
ڕامی مالیک - باشترین ئاکتەر
-
ئۆلڤیە کۆلمن - باشترین خانمە ئاکتەر
-
مەھێرشڵا ئاڵی - باشترین ئاکتەری پشتگیریکار
-
ڕێجینە کینگ- باشترین خانمە ئاکتەری پشتگیریکار
-
ئالفۆنزۆ کوارۆن - باشترین دەرھێنەر
-
پیتەر فارێلی - باشترین سیناریۆی ڕەسەن
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «About the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە April 7, 2007 ئەرشیڤ کراوە. لە April 13, 2007 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ «History of the Academy Awards». Academy of Motion Picture Arts and Sciences. لە ڕەسەنەکە لە July 6, 2010 ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|archivedate=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Oscars amend a few rules but not for Netflix». Washington Post. April 24, 2019. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 24 April 2019 ھێنراوە.
{{cite web}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
- دەروازەی بۆڵیوود
- دەروازەی وڵاتەکان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەڵاتەکانی ئۆسکار تێدایە. |