بەخێربێن


دەروازەی بۆڵیوود

ھەنووکە ١١٤ وتار لە دەروازەی بۆڵیوودا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

بۆڵیوود ناوێکی نافەرمییە لەلایەن مێدیاکانەوە بەکاردێت بۆ کارخانەی یان پیشەسازی فیلمە ھیندییەکان کە دەکەوێتەی ناوچەی مەننەت لە مۆمبای لە ھیندستان. زۆر جار بۆلیوود بە سینەمای ھیندستان دادەنرێت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ناوە تەنیا بۆ ئەو فیلمانەیە کە بە زمانی ھیندیین وە زۆرجار زمانی ئوردوویش بەکاردێت. وشەی بۆلیوود لەئەنجامی لێکدانی وشەی بۆمبای (ئەو ناوە بۆ شاری مۆمبای بەکاردەھات تاکوو ساڵی ١٩٩٦) و ھۆلیوود ھاتووە. زۆرینەی فیلمەکانی بۆلیوود یاخوود ھەمووی گۆرانی سەمای تێدای کە بەیەکەوەش تۆماردەکرێن و زۆرینەی گۆرانییەکانی بەشێوەی پلەی باک واتە لەلایەن گۆرانیبێژانی دی دەوترێت. وە ماوەی فیلمەکانی بۆلیوود زۆر درێژترن لە چاو فیلمەکانی ھۆلیوود بەجۆرێ ماوەی فیلمەکان درێژترن لە دوو کاتژمێر

وتاری ھەڵبژێردراو

ھیندستان (بە ئینگلیزی: India) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە.

مرۆڤ نزیکەی ٥٥ ھەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریقاوە ھاتە نیمچەکیشوەری ھیندی. مانەوەیان لەم ناوچەیە لە فۆرم و گرووپی جیاواز وایکرد ناوچەکە جیاواز دەرکەوێت، بەجۆرێک لەدوای ئەفریقا دووەم ناوچەیە کە زۆرترین ژمارەی جیاوازی جینی مرۆڤی لێ بێت. نزیکەی ٩٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، ژیان لە نیمچەکیشوەری ھیندی جێگیریی وەرگرت، لەم نێوانەدا دەرکەوتنی شارستانیی دۆڵی ئیندوس لە میلینیۆمی پێش زایینن ھەبوو. لە ١٢٠٠ ساڵ بەر لە زایین، زمانی سانسکریت بنچینەیەکی سەرەتایی دروست بوو، و دواتر لە باکووری ڕۆژاوای ھیندستان بڵاوبوویەوە. لە لایەکی دیکەوە زمانی ڕیجڤدا دەرکەوت کە بەکاردەھات بۆ تۆمارکردن و وێنەکردن لە ئایینی ھیندووئیزم لە ھیندستان. لە باکوور و ڕۆژاوای ھیند، زمانە دراڤیدییەکان چیتر نەمان

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

وێنەی خانمەکتەر پریانکا چۆپرا

وێنەی نایاب

وێنەی ئەکتەر ئەمیتاب باچان

وتار

سینەمای ھیندستان (بە ئینگلیزی: Cinema of India) پێکھاتووە لە فیلمە بەرھەمھێنراوەکان لە سەرانسەری وڵاتی ھیندستان، لەوانە کولتووری فیلمی ئاندرە پرەدێش، ئاسام، بیھار، گوجەرات، ھاریانا، جامو و کشمیر، جارخاند، کارناتاکا، مەھاراشترا، کێرالا، مانیپور، ئۆدیشا، پەینجاب، ڕاجستان، تامیل نادو، ئۆتار پرادێش و بەنگالی ڕۆژاوا. فیلمە ھیندییەکان بە ھاتنیان ھەموو باشووری ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گەورە و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوویان داگیرکرد.

سینەما لە ھیندستان بە شێوەیەکی خێرا ناوبانگێکی گشتی بەدەستھێنا بە شێوەیەک کە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠٠ فیلم بە زمانە جیاوازەکانی ھیندستان لەم سینەمایە بەرھەم دەھێنرێت. ئەم سینەمایە بینەرێکی نێودەوڵەتی بە زمانی جیاواز لە نێو کۆچبەرانی وڵاتانی وەک ئینگلتەرا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دۆزییەوە. ئەمیتاب باچان باوکی سینەمای ھیندستانە. خەڵاتی داداساحێب پاڵکی، بەناوبانگترین خەڵاتە لە سینەمای ھیندستان، کە لە ساڵی ١٩٦٩ەوە لەلایەن حکوومەتی ھیندستانەوە بۆ ڕێزلێنان لە ناوەکەی دەبەخشرێت بەھۆی چالاکییە ھونەرییەکانی تەمەنێکی درێژەوە.

زیاتر...

وتار

پەتان (بە ئینگلیزی: Pathaan) فیلمێکی سەرکێشی و ئەکشنی ھیندییە لە دەرھێنانی سیدارت ئاناند، کە شاروخ خان و دیپیکا پادوکۆن و جۆن ئەبرەھام ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ھیندستان نمایشکرا، ھاوکات لەگەڵ کۆتایی ھەفتەی ڕۆژی کۆماری ھیندستان، وەشانی دۆبلاژکراوی بە زمانەکانی تامیل و تێلووگووش بڵاوکرایەوە. دوای ئەوەی نیشتیمانەکەیان دەبێتە ئامانجی گرووپێکی تیرۆرستی تایبەت، دەزگای ھەواڵگری ھیند بریکار (پەتان) دەخاتە ئەرکەوە و ئەویش بە گرووپێکی خاوەن ئەزموون دەست بەکار دەبێتەوە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە شاری مومبای دەستیپێکرد. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١ وێنەگرتن گواسترایەوە بۆ دوبەی. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١، دوای ئەوەی ھەندێک لە ئەندامانی کاستی فیلمەکە تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ بوون، خشتەی داھاتووی فیلمەکە دواخرا. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وێنەگرتنی دەستیپێکردەوە.

زیاتر…

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان