دەروازە:ھیندستان
پێشەکی
![]() |
ھیندستان یان کۆماری ھیند (بە ئینگلیزی: India؛ بە ھیندی: [भारत] ھەڵە: {{Transliteration}}: transliteration text not Latin script (pos 1: भ) (یارمەتی)) وڵاتێکە لە باشووری ئاسیا، دووەم پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھانە. حەوتەمین گەورەوڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە و گەورەترین وڵاتی دیموکراسییە لە جیھان لەڕووی دانیشتووانەوە. لە باشوورەوە بە زەریای ھیندی لکاوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژاوا بە دەریای عەرەبییە. ھیندستان لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پاکستان، ھەروەھا ھەریەکە لە چین، نیپاڵ و بوتان دەکەونە باکوور؛ بەنگلادیش و میانماریش دەکەونە ڕۆژھەڵات، ھەروەھا ھیند لە زەریای ھیندییەوە دراوسێی سریلانکا و ماڵدیڤە. لەپاڵ ئەوانەش سنووری ئاویی ھاوبەشی لەگەڵ تایلەند و ئیندەنووسیا ھەیە. (تەواوی وتار...)
وتاری ھەڵبژێردراو

شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان. بە (پادشای بۆڵیوود) ناسراوە. خان تا ئێستا بەشداری زیاتر لە (٧٠) فیلمدا کردووە..
خان لە ساڵانی (٨٠)کاندا دەستی کرد بە کاری ھونەری و سەرەتا بە شانۆ و درامای تەلەفزیۆنی دەستیپێکرد. یەکەم فیلمی لە ساڵی ١٩٩٢ بە ناوی (دیوانا (فیلم)) (Deewana) بڵاو کردەوە. لە دوای ئەم فلیمەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە ھەرە بە ناوبانگەکانی وڵاتی ھیندستان ناوبانگی دەکرد بەھۆی لێھاتووی و جوانی نمایش کردنی لە فیلمەکانیدا. ھەروەھا خان بە یەکێک لە ھەرە ئەکتەرە گەورە و بە ناوبانگەکانی جیھان ئەژمار دەکرێت ، بە زیاتر لە ملیارێک ھەوادارەو و ھاندەرەوە لە جیھاندا. لە ساڵی ٢٠٠٨ دا (نیوس ویک) بە یەکێک لە (٥٠) کەسی زۆر بە توانای جیھان ھەڵیبژارد. (تەواوی وتار...)
ویلایەتێکی ھیندستان
ڕاجستان (بە ھیندی: राजस्थान) گەورەترین پارێزگای ھیندستانە کە وەکوو خاکی پادشاکان ناسراوە و لە کۆندا ڕاجپووتانای پێ دەوترا. (تەواوی وتار...)
ئایا دەزانیت؟
- کە ژمارەی ئایینەکان لە ھیندستان زیاتر لە ١٥٠٠ ئایینە و بەناوبانگترینیان ھیندۆزییە؟
جوگرافیای ھیندستان
لە ڕووی جوگرافییەوە ھیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیاوە. دەکەوێتە باکووری ھێڵی یەکسانی نێوان ٨–٤' و '٣٧°٦' باکوور و ٦٨°٧' و '٩٧° ٢٥' ڕۆژھەڵاتی ھێلی درێژی. ھیندستان لە پلەی حەوتەمدایە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەری گشتییەوە ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٬٢٦٩٬٢١٩ میل چوارگۆشە) ڕووبەری لە باکوورە بۆ باشووری ھیندستان ٣٢١٤ کم (١٩٩٧ میل) و لە ڕۆژھەلاتەوە بۆ ڕۆژاوا ٢٩٩٣ کم (١٨٦٠ میل) ڕووبەرەکەیەتی. سنووری وشکانی ١٥ھەزار و ١٠٦ کیلۆمەترە و ھێڵی کەناراوەکانی ٧٬٥١٧ ھەزار کم (٤٬٦٧١ میل). (تەواوی وتار...)
دەڤەر و شارەکانی ھیندستان
نیو دەلھی یان دەلهی نوێ (بە ئینگلیزی: New Delhi، بە ھیندی: नई दिल्ली، بە ئوردوو: نئی دلّی، بە Punjabi: ਨਵੀਂ ਦਿੱਲੀ) پایتەختی وڵاتی ھیندستانە. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ٢٩٤،٧٢٥ کەس بووە. (تەواوی وتار...)
وێنەیەک لەھیندستانەوە

دەنگی ھەڵبژێردراو
مێژووی ھیندستان
پۆلەکان
کەسایەتییە ھیندییەکان

موھانداس کەرمچاند گاندی (لەدایکبووی ٢ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٩ – ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) سیاسەتوان و ڕێبەرێکی ڕووحی ھیندی بووە. (تەواوی وتار...)
نەتەوەکانی ھیندستان
پانۆڕامای ھەڵبژێردراو

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
- پەرە بە وتارەکانی ناو پۆلی ھیندستان بدە.
- پەرە بە وتاری سەرەکی بدە.
- داڕێژەی {{دەروازە|ھیندستان}} بۆ ئەو وتارانە دابنێ کە پەیوەندییان بە ھیندستان ھەیە.
- بیرۆکەت ھەیە؟ ڕەخنەت ھەیە؟ وتارێکی پوخت پێشنیار دەکەیت؟ لێرە پێشنیاری بکە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی دەروازەکە.
دەروازە پەیوەندیدارەکان
پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا
ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
-
کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا -
میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی -
مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا -
ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد -
ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد -
ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد -
ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان -
ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد -
ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان -
ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون -
ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد -
ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگ و زاراوەنامە