جوگرافیای ھیندستان

لە ڕووی جوگرافییەوە ھیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیاوە. دەکەوێتە باکووری ھێڵی یەکسانی نێوان ٨–٤' و '٣٧°٦' باکوور و ٦٨°٧' و '٩٧° ٢٥' ڕۆژھەڵاتی ھێلی درێژی. ھیندستان لە پلەی حەوتەمدایە لە جیھاندا لە ڕووی ڕووبەری گشتییەوە ٣٬٢٨٧٬٢٦٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١٬٢٦٩٬٢١٩ میل چوارگۆشە) ڕووبەری لە باکوورە بۆ باشووری ھیندستان ٣٢١٤ کم (١٩٩٧ میل) و لە ڕۆژھەلاتەوە بۆ ڕۆژاوا ٢٩٩٣ کم (١٨٦٠ میل) ڕووبەرەکەیەتی. سنووری وشکانی ١٥ھەزار و ١٠٦ کیلۆمەترە و ھێڵی کەناراوەکانی ٧٬٥١٧ ھەزار کم (٤٬٦٧١ میل).

زنجیرە چیای ھیمالایا نیمچە دورگەی ھیندی لە بانی تبت جیا دەکاتەوە

پلێتی جوگرافیای ھیندستان ٧٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروست بووە، دواتر بەرەبەرە بەھۆی ڕووداوە سروشتییەکانەوە فراوان و درێژتر بووەتەوە.[١][١][١] ھاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە سروشتیانەوە، زەریای ھیندی و زنجیرە چیاکانی ھیمالایا دروست بوون.[١] بەشی باشووری ھیندستان، بەسرووشتی ترین پێگەی جوگرافیی وڵاتەکە ماوەتەوە.[٢] ھیندستان قەراغی زەریای بە درێژایی ٧٬٥١٧ کیلۆمەتر ھەیە.[٣] نزیکەی ٤٣٪ لەو کەنارە ئاوییانە لمین، ھەروەھا ١١٪ بەردی ڕەقن.[٣] زۆرینەی ئەو ڕووبارانەی لە ھیمالایا ھەڵقووڵاون، لە نێویاندا ڕووباری گەنگ و براھماپوترا دەڕژێنە کەنداوی بەنگال.[٤][٥] ڕووبارە لاوەکییەکانیش وەک گۆداڤاری، مەھەندی. کاڤەری و کریشنا ڕۆڵیان ھەیە لە کەمکردنەوەی ڕوودانی لافاو، لە کۆتاییدا ئەوانیش دەڕژێنە کەنداوی بەنگال.[٦] ھەروەھا ڕووبارەکانی نارمادا و تاپتی دەڕژێنە دەریای عەرەبی.[٧]ئاووھەوای ھیندستان بەچڕی کەوتووەتە ژێر کاریگەری ھیمالایا و بیابانی تار، ھەردووکیان کاریگەری زۆریان لەسەر وەرزی ھاوین، زستان و بارانبارین ھەیە.[٨] چیاکانی ھیمالایا ڕێگری لەو شەپۆلی بایە دەکەن کە لە ئاسیای ناوەڕاست دێت، بەمەش وڵاتەکە گەرمتر دەکەنەوە.[٩][١٠] بیابانی تار ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە کۆکردنەوەی ھەور لە باشووری ڕۆژھەڵات بەمەش وایکردووە کە وەرزی ھاویندا بارانێکی چڕ ببارێت لەماوەی مانگەکانی حوزەیران بۆ تشرینی یەکەم.[٨] ھیندستان بێ بەش نەبووە لە گۆڕانەکانی ئاووھەوا، لە ماوەی ساڵانی ١٩٠١ بۆ ٢٠١٨، پلەی گەرمی ٠٫٧ سلیزی بەرزتر بووەتەوە.[١١]خاکی ھیندستان بەرەو وشکبوونەوە و بەبیابان بوون دەچێت.[١٢]

سەرچاوە سروشتییەکان دەستکاری

سەرچاوە کانزایییە سەرەکییەکانی ھیندستان بریتین لە خەڵوز (لە ڕووی یەدەگەوە پلەی چوارەمی لە جیھاندا ھەیە) ئاسن، مەنگەنیز، میکا، تیتانیۆم، کرۆمیت، گازی سروشتی، ئەڵماس، نەوتی خاو، بەردی قسڵ. یەدەگی نەوتی ھیندستان کە لە کەناراوەکانی مۆمبای لە مەھاراشترا و گوجارات و ڕۆژھەڵاتی ئەسام زیاتر لە ٢٥٪ پێداویستی ناوخۆیی دابین دەکات.

دابەشبوونە کارگێڕییەکان دەستکاری

ھیندستان وەک یەکێتییەکی فیدڕاڵی لە ٢٨ ویلایەت و ٨ ھەرێمی یەکگرتوو پێکدێت.[١٣] ھەموو ویلایەتەکان، لەپاڵ ھەرێمە یەکگرتووەکانی جامو و کەشمیر، پودوچێری و ھەرێمی پایتەختی نەتەوەیی دەلھی ئەنجومەنی یاسادانان و حکوومەتی خۆجێییان ھەیە. پێنج ھەرێمەکەی دیکەش ڕاستەوخۆ لەلایەن حکوومەتی ناوەندییەوە بەڕێوەدەبردرێن.[١٤][١٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Ali & Aitchison 2005.
  2. ^ Dikshit & Schwartzberg, p. ٨.
  3. ^ ئ ا Kumar et al. 2006.
  4. ^ Dikshit & Schwartzberg, p. 15.
  5. ^ Basu, Mahua; SJ, Xavier Savarimuthu (2017), Fundamentals of Environmental Studies, Cambridge University Press, p. 78, ISBN 978-1-316-87051-8
  6. ^ Dikshit & Schwartzberg, p. ١٦.
  7. ^ Dikshit & Schwartzberg, p. ١٧.
  8. ^ ئ ا Chang 1967, pp. ٣٩١–٣٩٤.
  9. ^ Posey 1994, p. 118.
  10. ^ Wolpert 2003, p. ٤.
  11. ^ Sharma, Vibha (15 June 2020). "Average temperature over India projected to rise by 4.4 degrees Celsius: Govt report on impact of climate change in country". Tribune India (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-11-30.
  12. ^ Gupta, Vivek; Jain, Manoj Kumar (2018). "Investigation of multi-model spatiotemporal mesoscale drought projections over India under climate change scenario". Journal of Hydrology (بە ئینگلیزی). 567: 489–509. Bibcode:2018JHyd..567..489G. doi:10.1016/j.jhydrol.2018.10.012. ISSN 0022-1694.
  13. ^ Library of Congress 2004.
  14. ^ Sharma 2007, p. 49.
  15. ^ "India". Commonwealth Local Government Forum. Archived from the original on 15 July 2019. Retrieved 7 September 2019.