ڕامی مالیک
ڕامی سەعید مالیک (ئینگلیزی: /rɑːmi
لەدایکبوون | ڕامی سەید مالیک ١٢ی ئایاری ١٩٨١ لۆس ئانجلس، کالیفۆڕنیا ویلایەتە یەکگرتووەکان |
---|---|
نەتەوە | ئەمریکی |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٤–تا ئێستا |
سەرەتای کاری ھونەریی بە ڕۆڵی پشتگیریکارانە دەستپێکردووە، لەنێویاندا سیتکەمی کەناڵی فۆکس، وۆر ئات ھۆم (٢٠٠٥-٢٠٠٧)، چکۆلە زنجیرەی دە پاسیفیک (٢٠١٠)، و سیانە فیلمی شەوێک لە مۆزەخانە (٢٠٠٦-٢٠١٤). وا بڕیاریشە، ڕۆڵی خراپەکاری سەرەکی لە ٢٥ەمین فیلمی جەیمس بۆند ببینێ.
لە ٢٠١٨دا، ڕامی ڕۆڵی ھونەرمەندی ناودار فرێدی مێرکوری بەرجەستە کرد لە فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی، کە توانی ھەریەکە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، گۆڵدن گڵۆب، سکرین گیڵد و بافتا بۆ باشترین ئەکتەری ساڵ بباتەوە. ڕامی یەکەم ئەکتەری بە ڕەچەڵەک میسڕییە کە بتوانێ خەڵاتی ئۆسکار بباتەوە.[٣] گۆڤاری تایم ناوی ڕامی خستە نێو کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ساڵی ٢٠١٨.
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریمالیک لە خێزانێکی مەسیحییە قبتییەکان لەدایکبووە. بەھۆی جیاوازیکردن بەرامبەر مەسیحییە قبتییەکان، خێزانەکەی بەرەو ئەمریکا کۆچیان کردووە. ڕامی لە لۆس ئانجلیس، کالیفۆرنیادا، لە خێزانی پەنابەری میسڕیدا لەدایکبووە. بەشی شانۆی لە زانکۆی ئیڤانسڤیل لە ئیندیانا تەواوکردووە.
ژیانی کەسی
دەستکاریمالیک ھەمیشە دووپاتی کردووەتەوە کەوا شانازییە بۆی کەوا خەڵکی میسڕە. ھەروەھا توانای قسەکردنی بە زمانی عەرەبی ھەیە. دیارترین وتەی دەربارەی میسڕ لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری GQدا بوو کەوا میسڕییەکان ستایشی قسەکانی ڕامیان کرد.
من میسڕییەکی تەواوم. بە گوێگرتن لە گۆرانییەکانی ئوم کەلسوم گەورەبووم. عومەر شەریفم یەکجار خۆشدەویست. ھەست بە ئەو پەیوەندییە بەھێزە دەکەم کەوا لەگەڵ خەڵکی ئەوێدا ھەمە. دەزانم من لە جێگایەکی دوورەوە ژیانم بەڕێکردووە، بەڵام ھەست بە تێکەڵی خۆم لەگەڵ وڵاتەکەم دەکەم.
مالیک لە وتەیەکی بۆ گۆڤاری GQ، تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر، مالیک ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لە خێزانێکی پەنابەری میسڕییەوە ھاتووە، خۆشحاڵە کە مێژوویەک بۆ خۆی دەنووسێتەوە.[٤] ھەروەھا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە فیلمێکی میسڕی دەربڕیوە.
مالیک لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی بۆھیمیەن ڕاپسدی لەگەڵ خانمەکتەر لوسی بۆینتن کەوتە پەیوەندی خۆشەویستییەوە، تەنانەت لەکاتی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکارەکەشی سوپاسێکی تایبەتی لوسی کرد.
دوای ئەوەی مالیک لە ڕۆڵی شەڕانگێزی ٢٥ەمین فیلمی جەیمس بۆنددا دیارکرا، داوای لە دەرھێنەری فیلمەکە (کاری فوکاناگا) کردبوو کەوا بەھیچ شێوەیەک نابێت کەسایەتییەکەی بە ھیچ ئایدۆلۆژیا و ئاینێکەوە پەیوەندیدار بکرێ، چونکە پێی وایە ئەمە بێڕێزییە بەرامبەر پیرۆزییەکانی خەڵکی تر.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «'Bohemian Rhapsody' Interview w/ Rami Malek, Lucy Boynton & More». HBO. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Our First Cover Star: Rami Malek». GQ Middle East. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Oscars 2019: Rami Malek becomes the first Egyptian to win Best Actor». The National. February 25, 2019. لە ڕەسەنەکە لە February 25, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە February 25, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|dead-url=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ «Egyptian & Proud: 6 times Rami Malek embraced his roots». StepFeed. ٣ی ئازاری ٢٠١٩. لە ٨ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Rami Malek Wouldn't Have Signed on to Bond 25 If His Terrorist Character Was a Harmful Stereotype». themarysue. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩. لە ٨ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕامی مالیک تێدایە. |