بەڕێز ڕۆبۆت (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

بەڕێز ڕۆبۆت (بە ئینگلیزی: Mr.Robot) زنجیرە درامایەکی ئەمەریکیە کە لەلایەن سام ئیسمەیلەوە درووستکراوە. ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکە لە ڕێکەوتی ٢٧ی مایۆی ٢٠١٥ پەخشکرا و بەشێوەی ئۆنڵاین بڵاوبوویەوە بەرلەوەی کەناڵی USA ئەمەریکی لە ڕێکەوتی ٢٤ ی تەمووزی ٢٠١٥ بەڕەسمی پەخشی بکات.

بەڕێز ڕۆبۆت
ھەروەھا ناسراوە بەMr.Robot
چەشندراما
تاوانکاری سەرھێل
تاسان
دانەرسام ئیسمەیل
ئەکتەرانڕامی مالیک
کریستیان سلەیتەر
کارلی چالکین
ماڕتن واڵستۆرم
وڵاتی بەرھەمھێنەرنەتەوە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان٢٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرسام ئیسمەیل
ستیڤ گۆلین
چاد ھامڵتن
شوێنەکانی تۆمارکردننیویۆڕک
وێنەگرتیم ئیڤس
ماوەی پەخش٤٤ - ٥٤ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەریونیڤێرساڵ
پەخش
تۆڕUSA
فۆرماتی وێنە720I
1080I
یەکەم نمایش لە٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥

چیڕۆک دەستکاری

زنجیرەکە باس لە ئێلیۆت ئۆڵدرسن دەکات، کە گەنجێکە دانیشتووی شاری نیویۆڕکە، کە وەک پارێزەری سیکیوریتیە لە کۆمپانیای (All Safe)دا و بەدەست نەخۆشی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێنێت، ئێلیۆت کارەکانی لەڕێگای ھاکردنەوە ئەنجامدەدا، دواتر لەڕێگای کەسێکی ئاژاوەگێڕی شاراوە بەناوی (مستەر ڕۆبۆت - بەڕێز ڕۆبۆت)ەوە دەبرێتەوە نێو گروپێکی ھاکەرانەوە بەناوی "Fsociety"ەوە کە ئامانجیان لەناوبردنی کۆمپانیای "E Corp"ە لەڕێگای ھێرشکردنە سەر ھەژمارە بانکیەکان و چەند سەرچاوەی تریان.

ئەکتەران و رۆڵەکانیان دەستکاری

  • ڕامی مالیک لەڕٶڵی ئێلیۆت ئۆڵدرسن، کە ئەندازیارێکی پاراستنی سەرھێلە لە کۆمپانیای (AllSafe) و لەژێرەوەشدا ھاکەرێکی یاسا سەپێنەرە، ئێلیۆت بەدەست نەخۆشی تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتیەوە دەناڵێت، کەئەمەش وایلێدەکات لەڕووی کۆمەلایەتیەوە باش نەبێت و دوور لە خەڵکی بژی.
  • کریستیان سلەیتەر لەڕۆڵی مستەر ڕۆبۆت، ئاژاوەگێڕێکی نادیارە کە ئێلیۆت ڕادەکێشێتە نێو گروپێکەوە بەناوی "Fscoiety".
  • کارلی چاکلین لەڕۆڵی دارلین، یەکێک لە ھاکەرەکانی "Fscoiety" و ھاوبەشی ئێلیۆتە.
  • ماڕتن واڵستۆرم لەڕۆڵی تایلەر وێلیک، کە جێگری سەرۆکی کۆمپانیای (Ecorp)ە.

ئەڵقەکان دەستکاری

تۆڕی USA ئەڵقەی یەکەمی زنجیرەکەی پەخشکرد و دواتر بەشێوەیەکی فەرمی لە دێسێمبەری ٢٠١٤ ئەوەی ڕاگەیاند کە زنجیرەکە ١٠ ئەڵقەیی، و دواتر لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ زنجیرەکە دەست بە پەخش کرد. و ئەوەش ڕاگەیاندرا کە وەرزی دووەمی زنجیرەکەش بەرھەم دێت و کەبەلایەنی کەمەوە ١٠ ئەڵقە دەبێت.