بەھمەن سەڵاح
بەھمەن سەڵاح (لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان) فیلمساز و شێوەکارێکی کوردە. خاوەنی چەندین کورتە فیلم و کاری ھونەرییە لە بواری شێوەکاری دا، کورتە فیلمەکانی بەشداری چەندین فیستیڤاڵیان کردوە و براوەی چەندین خەڵاتە.
بەھمەن سەڵاح | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی ڕێبەندانی ١٩٩٤ (تەمەن ٢٩ ساڵ) |
نەتەوە | کورد |
پیشە | فیلمساز |
چالاکبوون | ٢٠١١ تاکوو ئێستا |
وێبگە | https://www.imdb.com/name/nm8437046/ |
بەھۆی بارودۆخی جەنگ ەوە لە نێوان عێراق و ئێران دا، ساڵی ١٩٨٧خێزانی بەھمەن لە باشوری کوردستان بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئاوارە دەبن و ساڵانێکی زۆر لەوێ دەمێننەوە و بەھمەن لە شاری مەریوان لە ساڵی ١٩٩٤ چاوی بە دونیا ھەڵدێنێت، لەوێ ژیانی منداڵی بە سەر دەبات لە نێو نەھامەتی و باورودۆخی خراپی ژیان ساڵانی منداڵی خۆی تێدەپەڕێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس خۆی و خێزانەکەی دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان لەو کاتەوە تا ئێستا لە شاری سلێمانی دەژین.[٢]
دەستپێکی خوێندنی بەھمەن لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی بە زمانی فارسی خوێند، و پاش گەڕانەوەیان بۆ باشوری کوردستان قۆناغی ناوەندی تەواو کرد، پاشان حەز و خولیایی بۆ ھونەر پەیدا دەبێت بۆیە دەڕواتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و پاشان زانکۆی سلێمانی و لە بواری ھونەری شێوەکارییدا خوێندن تەواو دەکات.[٤]
بەدەر لە کاری شێوەکاری بەھمەن وەک فیلمسازێک لە ساڵانی سەرەتای پەیمانگایەوە دەست بە ئەزموون کردن دەکات و تا ئێستە بەردەوامە
سەرەتا بە کاری وێنەگری سینەمایی دەست پێدەکات و کاری وێنەگری بۆ چەند کورتە فیلمێک دەکات پاشان وەک دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی دەست دەکات بە دروستکردنی کورتە فیلمەکانی خۆی و توانیوێتی چەند کورتە فیلمێک بەرھەم بھێنێت و بەشداری چەندین فیستیڤاڵە نێوخۆیی و جیھانییەکان بکات و براوەی چەندین خەڵات ببێت.
ئەزموونی کاری میدییای
دەستکاریدەستپێکی کارکردنی بەھمەن لە بواری میدیا دا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ وەک دەرھێنەر و کامیرامان لە کەناڵی فاڵکۆن دەست بە کار دەبێت تا ساڵی ٢٠١٩ دواتر دەڕواتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو و لەوێ بەردەوامی بە کاری میدیایی خۆی دەدات تا ساڵی ٢٠٢١ و لە ئێستادا لە ناوەندێکی کلتوری و ھونەری دەست بە کارە.
فیلم | ساڵ | تێبینی | بەشداری فیستیڤاڵ | خەڵات | پێگە |
---|---|---|---|---|---|
خەونێکی ونبوو[٧] | ٢٠١٦ | کورتە فیلم[٨] | ٥ فیستیڤاڵ | ١ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی |
کات و بوون | ٢٠١٧ | کورتە فیلم | ٣ فیستیڤاڵ | ١ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی |
سەمای پەڕۆکان[٧][٩] | ٢٠١٧ | کورتە فیلم[١٠] | ٣ فیستیڤاڵ | ٢ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس و وێنەگری سینەمایی |
گەڕانەوە[١١] | ٢٠٢٢ | کورتە فیلم | ٤ فیستیڤاڵ (بەردەوامە) | ٢ | دەرھێنەر و سیناریۆنووس |
دیلی شەترەنج | ٢٠١٥ | کورتە فیلم | وێنەگری سینەمایی[١٢] | ||
ڕاستییە ونبوەکان | ٢٠١٧ | کورتە فیلم | ٦ فیستیڤاڵ | وێنەگری سینەمایی | |
گوڵەکان ناگەشێنەوە[١٣] | ٢٠٢٠ | فیلمی درێژ | وێنەگری سینەمایی | ||
بە تەنھا لەگەڵ تۆ | ٢٠٢١ | فیلمی کورت | وێنەگری سینەمایی | ||
لاپەڕە ڕەشەکان | ٢٠٢٣ | بەڵگە فیلم | مۆنتێر |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب Cinema Star | Bahman Salah Biography (Kurdish) (بە ئینگلیزی)، لە 2023-02-09 ھێنراوە
- ^ «Bahman Salah - گهڕانی Google». www.google.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ s.r.o، Vývoj software. «Irácký graffiti umělec Bahman Salah: Jsem dobrý běžec!». HATE FREE CULTURE (بە چێکی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «U zdi v Sulejmánii. Český graffiťák učil malovat iráckého kolegu». iDNES.cz (بە چێکی). ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Bahman Salah». IMDb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «e-TALENTA». www.e-talenta.eu. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Profile - | Viddsee». www.viddsee.com (بە ئینگلیزی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ KurdFilm. «KurdFilm | کوردفیلم - The Lost Dream (2016)». kfilmone.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Rwanga Awards 2018». Rwanga Foundation (بە ئینگلیزی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ KurdFilm. «KurdFilm | کوردفیلم - Dance Of Cloths (2017)». kfilmone.com (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Return (2022) (Cine.com) (بە ئیسپانی)، لە 2023-02-09 ھێنراوە
- ^ «Ches Prisoner by Srwsht Abarash | Photography director Bahman Salah was born in Iran in 1994 and studied fine arts in Iraq. You can find out more about him http://bit.ly/1Pm0U20 -... | By Chess in Pictures | Facebook». www.facebook.com. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی)|سەردێڕ=
- ^ میدیا، گوڵان. «لوقمان غەریب: سیناریۆی گوڵەكان ناگەشێنەوە واقعییە و لە هەناوی سەدان چیرۆکی کارەساتبار وەرگیراوە». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریبەھمەن سەڵاح لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
بەھمەن سەڵاح لە لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتی سینەماکارەکانی جیھان