وێنەگرتنی سینەمایی

وێنەگرتنی سینەمایی یان سینەماتۆگرافی ھونەر یان زانستێکە، کە بەھۆی ڕووناکییەوە یان تیشکدانی کارۆموگناتیسی دیکەوە تۆماردەکرێت کە نزیکە لە وێنەگری ئاسایی.

کامێرایەک بۆ وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی

سینەماتۆگرافی دەستکاری

سینەماتۆگرافی چییە؟ بەشێوەیەکی کورت لە وشەیەکی یۆنانییەوە وەگیراوە بە واتای (وێنەگرتنی وێنەی جووڵاو) دێت، بریتییە لە ھونەری وێنەگرتن و تۆمارکردنی وێنەی جووڵاو و بینراو بەشێوەیەکی ئەکادیمی و یەکێکە لە ٨ پێکھێنەرەکەی ھەر فیلمێک.

لەسەر چی بەندە؟ دەستکاری

سینەماتۆگرافی لەسەر چەند خاڵێک بەندە و دەبێ ڕەچاوبکرێت وەکو:

  • گۆشەی وێنەگرتنەکە
  • تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان شوێنی کامیراکە
  • جوڵەکەی ڕووناکی شوێنەکە لێنزی کامیراکە
  • بەکارھێنانی گرین سکرین و ڕووناکیە دەستکردەکان
  • ئیفێکت و ئیدێتکردن بە کۆمپیوتەر...ھتد

بۆچی گرنگە لە فیلم و زنجیرەکان؟ دەستکاری

لەبەر ئەوەی سینەماتۆگرافەر ڕەنگ و ڕووناکی فیلم و زنجیرەکە دیاری دەکات لەگەڵ دیمەنەکان تێکەڵی دەکات وا لە بینەر دەکات لە فیلمەکەدا ھونەر و جوانی ببینێت بۆیە بە بەشێکی گرنگ دادەنرێت لە ھەر بەرھەمێکدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

داڕێژە:Https://www.studiobinder.com/blog/what-is-cinematography/