مۆنتێر
مۆنتێر[١] (بە فەڕەنسی: Monteur) وە (بە ئینگلیزی : Film Editor) دەخوێنرێتەوە، بە کەسێک دەوترێت کە مۆنتاژی فیلم دەکات، مۆنتێر بەرپرسیاری ھەڵبژاردن، کات و ڕیکخستنی گرتکە و دیمەنەکانە لە فیلمدا، کارەکانی بەپێی تایبەتمەندیی چیرۆکی فیلمەکە و جۆری فیلمەکە و ھەروەھا شێوازی دیزاینی بینراوی فیلمسازەکە ئەنجام دەدات. مۆنتێر کەسێکە کە بە دەرھێنەری دووەم ناسراوە لەڕێگای ڕووناکی و بەیەکەوەلکانی شۆتەکان ئەبێتە میدیۆمێک لەنێوان دەرھێنەر و بینەر کە کۆتا گێرانەوەی چیرۆکەکە پێشکەش دەکات.
مۆنتاژ
دەستکاریدوا قۆناغی بەرھەم ھێنانی فیلمە و دوای تەواوکردنی وێنەگرتنی فیلمەکە دەست دەکرێت بە مۆنتاژ لێرە دا گرتە و دیمەن بۆ فیلمەکە ھەڵدەبژێردرێت، دەرھێنەر لەگەڵ مۆنتێر ڕەف کەت ئەکەن واتە دیمەکان لەتەنیشت یەکتر دادەنێن بۆ بینینی فیلمەکە بەشێوەیەکی گشتی.
مۆنتاژ بەو کارە تەکنیکیانە دەوترێت کە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی فلیمێکدا یان ڤیدۆیەکدا دەکرێت، وەک بڕین، کورتکردنەوە، دەستکاریکردن لە کاتدا و وشەکە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت و بۆ یەکەم جار لە سینەمادا لەلایەن سێرگەی ئایزنستاین[٢] بەکارھاتووە.
مۆنتاژ بریتییە لە ھونەری رێکخستن یان کۆکردنەوەو پێکھێنانی (گرتەکانی کامێرا) ئەمەش بەپێی:
- روانینی دەرھێنەر
- سکرێپت یان سیناریۆ
- سروشتی بابەتەکە
مۆنتێر دەبێت ئاشنا بێت بە لایەنەکانی بەرھەمھێنان، وەک دەرھێنان، فۆتۆگرافی، دەنگ. بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشی ھەڵەکان چاکسازی بکات لە کاتی مۆنتاژکردندا. مۆنتێری لێھاتوو کەسێکە کە زانیاری مەعریفی باشی ھەبێت لە باری کارەکەی خۆی وە بە باشی ئاگاداری لایەنە جوان ناسییەکانی فیلم دروستکردن بێت.
تایبەتمەندیەكانی مۆنتێر
دەستکاری- دەبێت توانای داھێنانی ھەبێت لەیارمەتیدانی دەرھێنەر لە جێبەجێکردندا.
- دەبێت شارەزایی ھەبێت لەسەر ئامێر و بەرنامە نوێکان و توانا ھونەریەکان.
- خاوەن خێراییەکی زۆر بێت لە کاردا، بەڵام لەسەر بنەمای وردی و دروستی.
- خاوەن روانینێکی ھونەری بەرز بێت، بەتایبەت لە دەنگ و وێنە.[٣]
شێوازەكانی گواستنەوەی وێنە
دەستکاریلە پڕۆسەی مۆنتاژ، شێوازەکانی گواستنەوەی وێنە بەچەند جۆرێک دەبێت وەک:
- بڕین (Cut): گواستنەوەی راستەوخۆییە لە دیمەنێکەوە بۆ دیمەنێکی تر.
- تێکەڵکردن (Dissolve): گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی تێکەڵکردن.
- ونبوون (Fade): گواستنەوەی دیمەنێکە بۆ دیمەنێکی تر بە شێوەی ونبوون و دیارنەمان.
- سڕینەوە (Wipe): ھاتنی دیمەنی دووەمە بەشێوەی سڕینەوە بۆسەر دیمەنی یەکەم، یان سڕینەوەی دیمەنی یەکەم.
یاریدەدەری مۆنتێر
دەستکاریئیشی یاریدەردەری مۆنتێر بریتیە لە دانان و تەواوکردنی ھەموو لایەنەکانی چاکردن و ڕێکخستنی فیلم. بە یارمەتی مۆنتێر ھەموو دەنگ و وێنەکان، پێکەوە بەستنی گرتەکان ئەنجام دەدات.
مۆنتێری دەنگ
دەستکاریئیشی مۆنتێری دەنگ بریتییە لە ڕێکخستنی دەنگ لە گەڵ وێنەکان، دانانەی ئیفێکتی دەنگی، رێکخستنی بەرزی و نزمی دەنگەکان و ھەر جوانکارییەک لە دەرەوەی ئەو دەنگانەی کە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێک تۆمارکراون. مۆنتێری دەنگ بە پێی ناوەڕۆکی چیرۆکەکە و خەیاڵ کردن بۆ باشتر کردنی دەنگەکانی فیلمێک چەندەھا ئیفێکتی دەنگی بە کار دەھێنێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «تدوین فیلم»، ویکیپدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی)، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ «Sergei Eisenstein»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٣، لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە
- ^ دیار (١٣ی ئابی ٢٠٢٢). «مۆنتاژ چییە؟». شارەزوور نیوز. لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنتێر تێدایە. |