تەھا کەریمی
تەھا کەریمی (لەدایکبووی ١٩٧٦–مردووی ٢٠١٣) دەرھێنەرێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. کەریمی لە دێی بۆیەن لە نزیک بانە لەدایک بوو و لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە سلێمانی لە باشووری کوردستان گیانی لە دەست دا.[١][٢] تەھا لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە باشووری کوردستان دەژیا.[٣]
تەھا خاوەنی چەندین بەرھەمی سینەمایی و کورتە فیلمی ھەبوو کە ھەندێکیان خەڵاتی نێونەتەوەییان بردبووەوە.[٤] فیلمەکانی تەھا کەریمی بە کوردی بوون و ناوەرۆکی بڕێک لە فیلمەکانی وەک کوێستانی قەندیل و کوێستانی سپی دەربارەی کێشەی کورد، شەڕ و براکوژی بوون.[٥]
فیلمۆگرافی
دەستکاریفیلمی سینەمایی
دەستکاریکورتەفیلم
دەستکاری- کوێستانی سپی
- من و تۆ
- زریان
- سەمای مروارییەکان
- سنووری ژین
- ھەزار و یەک شەو
- ھەزار و یەک سێو
- نان و نەوت
- بەکرێگیراوی سپی
- نێرگیزە جاڕ
کتێبەکان
دەستکاری- سیناریۆی کوێستانی قەندیل
- سینەماتیک
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «ڕووداو: ڕووداو فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر تەھا کەریمی بەرھەمدێنێت».
- ^ «ڕووداو: بانە.. ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی تەھا کەریمی بەڕێوەچوو».
- ^ رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەستێرەی دنیای ھونەر "تەھا کەریمی" + وێنە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردپا، لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ «طاھا کریمی، کارگردان سینما بر اثر سانحە رانندگی درگذشت».
- ^ «ئێن ئار تی: کوێستانی قەندیل نمایش دەکرێت».