کوێستانی قەندیل (فیلم)
کوێستانی قەندیل (بە ئینگلیزی: Qandil Mountains) فیلمێکی دەرھێنەری کورد تەھا کەریمییە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٠یە. ئەم فیلمە درێژەدرامایە و یەکەمین فیلمی درێژی تەھا کەریمییە و دژی ئەو توندوتیژییە دەوەستێتەوە کە لە چیاکانی قەندیلدا تا ئەوپەڕی دەمارگیری لە خۆ گرتووە.
کوێستانی قەندیل | |
---|---|
دەرھێنەر | تەھا کەریمی |
بەرھەمھێنەر | بەڕێوبەرایەتی ھونەری سینەمای سلێمانی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان |
نووسەر | تەھا کەریمی |
ئەکتەران | قوتبەدین سادقی جومەرد قارەمان عەیندەدین مەریوانی لەمیا حوسێن |
دەرچوون | ٢٠٠١ |
ماوەی فیلم | ٩٥ خولەک |
زمان | کوردی |
فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی بەشداربووە، ھەروەھا بۆتە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ لە شازدەھەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا.[١] لە فیستیڤاڵی فیلمی دیجیتاڵیی لە ھیندستان خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە.[٢]
چیرۆک
دەستکاریچیاکانی قەندیل لە لایەن سوپای تورکی و ئێرانییەوە بۆردمان دەکرێن، دایکی ھەموو لایەک بە دوای کوڕ و کچە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن، کاتێک سێ کۆنەھاوڕێ؛ شەماڵی دوعا، ڕەسوولی فرمێسک و عەینەدەینی دەف، لە کاتی خزمەتکردن و جێبەجێکردنی کاروبارەکانیاندا، حەز لە نەسرین، کە کچی مجێوری مزگەوتەکەیە، دەکەن، لە مزگەوت دەر دەکرێن. بەڵام ھەرگیز نەسرین لە یاد ناکەن و کاتێک ھەواڵی ونبوونی نەسرین لە چیاکانی قەندیلدا دەبیستن، بە دوایدا دەست بە گەڕان دەکەن. ئەمە چیرۆکی گەڕانی ئەوانە بە دوای خۆشەویستەکەیاندا.
ڕۆڵەکان
دەستکاریئەو ئەکتەرانەی لە فیلمەکە بەشداربوون:[٣]
- قوتبەدین سادقی
- جومەرد قارەمان
- عەیندەدین مەریوانی
- لەمیا حوسێن
- کامەران ڕەئووف (دەرکەوتنی تایبەتی)
- شەھێن ئەمینی
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئەمڕۆ تەرمی تەھا کەریمی دەگەڕێندرێتەوە رۆژھەڵاتی کوردستان، ماڵپەڕی ڕووداو، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ سینەماکارانی کورد لە فیستیڤاڵی دیجیتاڵی ھێندستان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا ٧ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵان، ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ فیلمی "کوێستانی قەندیل" بو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دیجیتاڵیی ھەڵبژێردرا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی کوردپا، ٩ی ڕەشەمێی ٢٧١١ بڵاوکراوەتەوە.