ھەزار و یەک سێو (بە ئینگلیزی: Apples 1001) بەڵگەفیلمێکی کوردییە؛ لە دەرھێنانی تەھا کەریمی. ساڵی ٢٠١٣ بڵاو بووەتەوە.

ھەزار و یەک سێو
1001 Apples
دەرھێنەرتەھا کەریمی
بەرھەمھێنەرئاوا میدیا و تەھا کەریمی
نووسینتەھا کەریمی
چەشنی فیلمبەڵگەفیلم
وێنەگری سینەماییمەھدی ئازادی
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٣
ماوەی فیلم١٥ خولەک
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
خەڵاتەکانخەڵاتی باشترین فیلمی دیکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵی ئاسیا

لە ساڵی ١٩٨٨ حزبی بەعسی عێراقی ١٨٢ هەزار کوردی کۆمەڵکووژ کرد و لە ٣٥٠ گۆڕی بەکۆمەڵدا تەرمەکانی شاردنەوە لە گۆڕی بەکۆمەڵدا چوارچیوەی پرۆسەی ئەنفال. تەنها دە کەس توانیان خۆیان دەرباز بکەن لە گۆڕە بە کۆمەڵەکان. فەرەج یەکێک دەبێت لەو ڕزگاربووانە کە لە لایەن کۆمەڵی چاودێری مافی مرۆڤ دەبرێتە بۆ ئەمریکا. دوای چەندان ساڵ، فەرەج دەگەڕێتەوە بۆ باشووری کوردستان و گروپی رزگاربووانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عێراق دروست دەکات بۆ وشیارکردنەوەی جیهان بە جینۆسادی کوردان لە شاڵاوی ئەنفالدا. فەرەج لەگەڵ چوار ڕزگاربووی دیکەدا ١٠٠١ سێوی سوور بە مێخەک بەسەر ئەو خێزانەکاندا دابەش دەکەن کە ئەندامەکانیان ئەنفال کراون. ئەم سێوە مێخەکانە دەبنە هێمای ئاشتەوایی.

بەرھەمھێنان

دەستکاری

کاری وێنەگرتنی فیلمەکە لە ماوەی دوو مانگدا دەکرێت لە لۆکەیشن لە چەندان ناوچەی جیاوازی باشووری کوردستان کە تیایدا پرۆسەی ئەنفالی تێدا ئەنجامدرابوو، لە کفری لە گەرمیان بۆ کورێمێ لە بادینان. ستافێکی پێنج کەس بەشدار دەبن لە پرۆسەی وێنەگرتن و لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا دەمێننەوە. کارزان کاردۆزی وەکوو یاریدەدەری دەرهێنەر، سەیوان سەعیدیان وەکوو بەڕێوەبەری بەرهەمێنان، هۆمەر موحەمەد لە دەزگای ئەنفالستان وەکوو ڕاوێژکاری فیلمەکە، هەروەها مەهدی ئازادی وەکوو بەڕێوەبەری وێنەگرتن.[١]

فێستیڤاڵەکان

دەستکاری

خەڵاتەکان

دەستکاری
  • خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دھۆک[٤]
  • خەڵاتی باشترین فیلمی دیکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵی ئاسیا پاسیفیک
  • خەڵاتی باشترین فیلمی دیکیۆمێنتاریی فێستیڤاڵی ڕۆما ساڵی ٢٠١٣
  • لەوحەی فەخریی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فیلمە بڵندە دیکۆمێنتارییەکانی فێستیڤاڵی سینەما حەقیقەت لە ئێران[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Making 1001 Apples». Karzan Kardozi. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ TV، CHRA. «فیلمی دیکۆمێنتی 'ھەزار و یەک سێو' لە دوبەی و وارشۆ». چرا تیڤی. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ TV، CHRA. «فیلمی (١٠٠١ سێو) بەرەو کۆریای باشوور». چرا تیڤی. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ Freelancer، A. «ھەزار و یەک سێوەکەی تەھا کەریمی لە رێگەی ئیستانبووڵ دان». مەسعوود مەناف|Masoud Manaf (بە کوردی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ Sorani، Basnews. «سینەماکارانی کورد لە فیستیڤاڵی فیلمی (سینەما حەقیقەت) دا سەرکەوتن بەدەست دەھێنن». باسنیوز.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری