٠٩ (فیلم)
٠٩ فیلمێکی ٢٠٢١ی تاوانی ھەستبزوێنی کوردییە کە لەلایەن بەختیار فەتاح بەرھەمھێنەرێندراوە لە یەکەم کاری دەرھێنانیدا. شوان عەتووف، ماھیر حەسەن، سیروان جەمال، چریکە عەبەڕەش، ژاڵە ڕەسوول، بێساران جاسم و محمد وریا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. بە «یەکەم فیلمی ڕازئامێزی تاوانی کوردی» دانراوە،[٣] فیلمەکە دەربارەی لێکۆڵەرێکە کە ڕووبەڕووی باندێک دەبێتەوە کە بازرگانی بە ئەندامی مرۆڤەوە دەکەن کە ھەڕەشەیان لە دکتۆرێک کردووە بۆ ئەندامەکان.
٠٩ | |
---|---|
دەرھێنەر | بەختیار فەتاح |
بەرھەمھێنەر | بەختیار فەتاح |
نووسەر | دارکۆ جەبار |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | لارزان مەحموود |
وێنەگری سینەمایی |
|
مۆنتاژ | میران عومەر |
دەرچوون | ١٣ی ئایار (ھەولێر) |
ماوەی فیلم | ٩٢ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
تێچوون | $٤٥٠٬٠٠٠[٢] |
لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە تەلاری ھونەر، سلێمانی پریمیەر کرا. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢١ لە سینەماکان پەخشکرا. ڕۆژی ١٣ی ئایار، ھاوکات لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان فیلمەکە لە ھەولێر نمایشکرا. |
ئەکتەرەکان
دەستکاریئەکتەر | ڕۆڵ |
---|---|
ماھیر حەسەن | میکائیل |
شوان عەتووف | ئالان |
سیروان جەمال | جان |
چریکە عەبەڕەش | سارا |
ژاڵە ڕەسوول | لیزا |
بێساران جاسم | ئارام |
چالاک سالار | ماسیگر |
ھاڤین فوندا ساچ | سەوسەن |
دێلاویت مێسفین | مینا |
خەندوول | سەماکەر |
ڕەنج سەڕاج | ڕفێنەر |
محمد وریا | محمد |
ڕاگەیاندن
دەستکاریڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩، لە ڕێوەڕەسمێکدا لە ھۆتێل گراند میلینیوم لەشاری سلێمانی فیلم و کاستەکەی ئاشکرا کران. لەبۆنەکە ئەوە باسکرا کە لە ١ی ئەیلوولەوە دەستیان بەوێنەگرتنی فیلمەکە کردووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ "فیلمی 09 لەسەر شاشەی سینەماکان نمایش دەکرێت". Kurdistani Nwe. 4 February 2021. Retrieved 4 March 2021.
- ^ "کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فیلمی 09".
- ^ "یەکەمین فیلم لە ژانری نھێنی و تاوان" [The first film in the genre of mystery and crime]. YouTube. 09 Movie. 3 October 2019. Retrieved 4 March 2021.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |