زانیار فەتاح سینەماکارێکی کوردە. بەرھەمھێنەر و وێنەگری سینەماییی فیلمی ٠٩ و دەرھێنەری فیلمی تەمی بابا بووە.[١][٢]

زانیار فەتاح

زانیار فەتاح لە کاتی نمایشکردنی فیلمی تەمی بابا لە ٢٠٢٢
نەتەوەکورد
پیشەدەرھێنەری فیلم
چالاکبوون٢٠١٨-ئێستا

خوێندن و پیشە دەستکاری

لە ١٩٩٩، لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان دەستی بە خوێندن کردووە و لە ٢٠٠٤ بەشەکەی تەواوکردووە. کارە ھونەرییەکانی زانیار لە ٢٠٠٥وە دەستی پێ کردووە و ماوەی چەند ساڵێک لە کەناڵی گەلی کوردستان کاری کردووە. لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە و لە ستۆکۆڵم ژیانی دەست پێ کردووە. لە ٢٠١٤ چووە قوتابخانەی «فیلم سکووڵی ستۆکۆڵم» کە یەکێکە لە فێرگە تایبەتەکانی سینەما لەو وڵاتە و، لە ساڵی ٢٠١٦ تەواوی کردووە. زانیار لە ٢٠١٨ گەڕاوەتەوە کوردستان. سەرەتا وەک دەرھێنەری کاری ڕێکلام و پاشان دەرھێنەری کلیپ کاری بۆ ئەیوب عەلی، ھەردی سەلامی، شاناز زاھیر و کانی کردووە.[٣][٤][٥][٦] لە ٢٠١٩، وێنەی کورتەفیلمی شمشێری بیابانی گرت.[٧] دواتریش وەک وێنەگری سینەمایی لە فیلمی ٠٩ بەشدار بوو.[٨]

لە دوای ئەو فیلمە، بووە دەرھێنەری فیلمی تەمی بابا کە لە تەممووزی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش کرا. فیلمەکە لە نواندنی سەرەکیی شەماڵی عەبەڕەش، ھەڵوێست، ھەردی سەلامی و ھەژان ھێرشە.[٩] فیلمەکە لە ژانەری تاوان و درامییە.[١٠]

سەرچاوکان دەستکاری

  1. ^ وتوێژ لەگەڵ زانیار فەتاح یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی فیلمی سینەمایی 09 (بە کوردی), retrieved 2022-07-27
  2. ^ "هەواڵ لەبارەی 'زانیار فەتاح'". www.rudaw.net. Retrieved 2022-07-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "ئەیوب عەلی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە". Zagros News Agancy. Retrieved 2022-04-22. ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "ڤیدیۆ... كانی هەمووان سەرسام دەكات". speemedia.com. Retrieved 2022-04-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ "شەرەفی شاناز بڵاوكرایه‌وه". Omid barzani (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-22.[بەستەری مردوو]
  6. ^ "چوار ملیۆن كەس بینه‌ری كلیپی "په‌رى" بوون". www.wishe.net. Retrieved 2022-04-22.
  7. ^ "لەسەر فیلمی (شمشێری بیابان)، ڕێباز محەمەد-ی دەرهێنەر هەڕەشەی كوشتنی لێ دەكرێ". chawder.org. Retrieved 2022-07-27.
  8. ^ "لە دانیمارک فیلمی 09 نمایشکرا". www.rudaw.net. Retrieved 2022-04-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ "ئەکتەرانی تەمی بابا لەسەر فەرشی سوور". www.rudaw.net. Retrieved 2022-07-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "فیلمێكی نوێی سینەمایی كوردی رادەگەیەنرێت". www.xendan.org. Retrieved 2022-04-22.