ماھیر حەسەن

ئەکتەری کورد

ماھیر حەسەن (لەدایکبووی ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣) لە ناحیەی عەربەت، سلێمانی، هەرێمی کوردستان[٣] ئەکتەر و شانۆکاری کوردە،[٤] کە بە فیلمی یاخیبوونی ستار ناسرا.

ماھیر حەسەن

لەدایکبوون (١٩٦٣-٠١-١٠) ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ (تەمەن ٦١ ساڵ)
عەربەت، سلێمانی[١]
خوێندنگەپەیمانگای ھونەرەجوانەکان (١٩٨٥)[١]
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٩–ئێستا[٢]
مناڵ(ەکان)٤

خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی ھەر لە سلێمانی تەواوکردووە، لەگەڵ باوکیدا چەند جارێک سەردانی سلێمانییان کردووە تا دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بوون و پاشان خوێندنی ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٨٠ دەستی کردووە بە کاری ھونەری،[٥] لە ساڵی ١٩٨١ چووەتە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٥ بەشی شانۆی تەواوکردووە لە ھەمان ساڵدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بۆ باشترین ئەکتەر پێدراوە.[٦]

لە ساڵی ١٩٨٨دا خێزانی پێکھێناوە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچە بە ناوەکانی کادێر و کۆدیار و کۆشەن و ئانیا.

ژیانی ھونەری

دەستکاری

بەشداری زیاتر لە ٢٠٠ بەرھەمی ھونەریدا کردووە. یەکەم بەرھەمی شانۆگەریی (چینی چاوی چەوساوەی کرێکاران بە دەستی ئاغا و دەرەبەگدا) بووە. دیاترین بەرھەمەکانی بریتین لە (یاخیبوونی ستار، ھەمەڕەنگ، پەتریپۆت، ماڵەکەی مەعروف، بەخت ڕەش، فەنتەڵۆس، و کەشکۆڵ)، کە بە یاخیبوونی ستار ناوبانگی دەرکردووە.

بەرھەمەکان

دەستکاری
  1. لە ٣٠ بەرھەمی شانۆییدا بەژداری کردووە، لەنێوانیاندا تیپی ھونەریی ڕەنگاڵە ١١ بەرھەمی تێدا بووە.
  2. لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەموو بەرنامەکانی ڕەنگاڵە و ھەمەڕەنگ لە نووسینی ماھیر بووە.
  3. فەنتەڵۆس (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  4. پەتریپۆت (بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی)[٧]
  5. ماڵەکەی مەعرووف (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  6. فیلمی ٠٩[٨]
  7. خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ ئ ا «ھونەرمەند ماھیر حەسەن لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا سوپڕایزێکی تایبەتی بۆ کراوە و مۆمی ٥٥ ساڵەی تەمەنی کوژاندەوە». خەڵک. ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. ^ «ماھیر حەسەن بۆ یەکەمجار ژیانی منداڵی خۆی ئاشکرا دەکات، بەمناڵی ٣٠ جۆر کاسبی کردووە». سپی میدیا. ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ ماهیر حەسەن یادی لەدایکبونی کردەوە، ماڵپەڕی خەندان، ڕۆژی 11/01/2020 بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ «ماهیر حەسەن: تۆراوەكانمان ئاشتكردنەوە». www.rudaw.net. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  5. ^ «ماهیر حەسەن هونەرمەند ژیانی مناڵی پڕ بووە لە زەحمەت و بەمناڵ ٣٠ جۆر کاری لەناو بازاڕەکانی سلێمانیدا کردووە.. چەند وێنەیەکی ببینە.». speemedia.com. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ dashti. «کاتێ ماهیر حەسەن لەدایک بوو!». www.hawler.in. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «ئەحمەد جۆڵا باس لە گەڕانەوەی بۆ پەتریپۆرت دەكات». xelk.org. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  8. ^ Corporation، Nalia. «ماھیر حەسەن ھۆکاری نمایش نەکردنی ٠٩ ئاشکرا دەکات». www.nrttv.com. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری