خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا
فیلمێکی بڵاونەبووەوەی کوردی
خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا فیلمێکی ڕۆمانسی-کۆمیدیی کوردییە لە نووسین و دەرھێنانی شوان عەتووف.[١] هەریەکە لە ماھیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا، ڕێشان حەمۆ، سروشت کامەران، سیروان جەمال، شوان کەریم، و ژاڵە ڕەسووڵ بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدارن. فیلمەکە بڕیارە لە جەژنی ڕەمەزانی ٢٠٢٤دا لە کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.[٢][١][٣]
خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا | |
---|---|
دەرھێنەر | شوان عەتووف |
بەرھەمھێنەر | سۆران عوسمان |
نووسەر | شوان عەتووف |
ئەکتەران | |
وێنەگری سینەمایی | ئاوات شەریف |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | سۆ مارکێتینگ |
دەرچوون | نیسانی ٢٠٢٤ (جەژنی ڕەمەزان) |
ماوەی فیلم | ١٠٠ خولەک |
زمان | کوردی |
کورتە دەستکاری
فیلمەکە باس لە نەمانی خۆشەویستی و ماڵوێرانییەکان دەکات کە بەسەر مرۆڤایەتیدا ھاتن بەھۆی کۆرۆناوە.[٤]
ئەکتەران دەستکاری
بەرھەمھێنان دەستکاری
فیلمەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا، و لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ لە سلێمانی دەست بە وێنەگرتنی کرا.[١][٥] فیلمەکە بە کامێرای ئەلێکسا ٣٥ی کۆمپانیای ئاری وێنە دەگیرێت، کە بۆ یەکەم جارە لە عێراق و کوردستان بەکاردێت، کە بە کوالێتیی ٤،٦کەی وێنەدەگرێت.[٦] فیلمەکە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە باشووری کوردستان و بەغدا پەخش بکرێت.[٤]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا ب Corporation, Nalia. "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا شوان عەتوف، ماھیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا کۆدەکاتەوە". nrttv.com. Retrieved 2023-08-02.
- ^ "'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت". www.rudaw.net. Retrieved 2024-03-02.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" بەرھەم دەھێندرێت و ماھیر حەسەن و چەند ھونەرمەندێکی دیکە بەشدارن., retrieved 2023-08-02
- ^ ئ ا "لە سلێمانی بەرھەمھێنانی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' راگەیێندرا". www.rudaw.net. Retrieved 2023-08-02.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ئەمڕۆ وێنەگرتنی فیلمی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەستپێدەکات". www.rudaw.net. Retrieved 2023-08-02.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Corporation, Nalia. "وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی 'خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا' دەست پێدەکات". nrttv.com. Retrieved 2023-08-02.