ڕێشان حەمۆ
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕێشان محەممەد ئیبراھیم ناسراو بە ڕێشان حەمۆ (لەدایکبووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٩١) ئەکتەر، کۆمیدیان، و مۆسیقاژەنێکی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە.
ڕێشان حەمۆ | |||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | ڕێشان محەممەد ئیبراھیم ٨ی حوزەیرانی ١٩٩١ | ||||||||||||||
پیشە |
| ||||||||||||||
خەڵاتەکان | باشترین پڕۆژەی میدیایی، ڕێکخراوی کۆسۆڤ | ||||||||||||||
|
لە ساڵی ٢٠١٢دا، دەستی بە کاری ھونەری کرد. سەرەتا بە کورتە ڤیدیۆی کۆمێدی دەستی پێ کرد، پاشان دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕێشانیزم، کە یەکێکە لە سەرکەوتووترین کارەکانی. لە ساڵی ٢٠١٩دا، وەک ئەکتەر بەشداریی لە فیلمی پەیکەری دڵ کرد. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداریی لە درامای چەرخ و فەلەک کرد. لە ٢٠٢٢دا، وەک ئەکتەری سەرەکی لە شانۆی دوا ڕۆژەکانی بابلۆدا بەشدار بوو.
ژیاننامە
دەستکاریڕێشان حەمۆ لە ڕۆژاوای کوردستان لە شاری عەفرین لە ناو خێزانێکی ھونەردۆست لە دایکبووە. لە تەمەنی چوار ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری دەربووکە کردووە و لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی ڕۆژاوای کوردستان، وەک ڕەشید سۆفی و عەزیز محەممەد و باڤێ سەڵاح، بەشداریی کردووە.
تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠، باوکی ڕێشان، محەممەد حەمۆ، لەلایەن حکوومەتی سووریاوە، بەھۆی فرۆشتنی پەڕتووکی کوردی، چەندین جار زیندانی کرا و ئەشکەنجە درا، کە وای کرد کە خۆی و خێزانەکەی ناچار ببن بچن بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ ببن.
لە ساڵی ٢٠٠٧دا، چووە بەشی مۆسیقای پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان. دوای دوو ساڵ بەھۆی تەقینەوەیەکەوە لە شەقامی بەرامبەر پەیمانگەکە، کە بووە ھۆی شکاندنی دەستی، وازی لە خوێندن ھێنا. دوای بەجێھێشتنی خوێندن، دەستی بە ژەنینی ئامێری درامس کرد و لەگەڵ چەند ھونەرمەندێکی وەک یاس خدر، میکایل، ناسر ڕەزازی و دیاری قەرەداغی بەشداریی کرد.
لە ساڵی ٢٠١٢دا، بەھۆی باری ئابووری بڕیاری دا وەکوو پیشە واز لە مۆسیقا بھێنێت و دەست بە کاری نواندن بکات. سەرەتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بە ڤیدیۆی کورتی کۆمێدی دەستی پێ کرد و لە ماوەیەکی کورتدا ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەشداریی لە چەند ڕیکلامێکی تەلەڤیزیۆنی کرد، کە دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبوو لە ناو خەڵکدا بە وشەی «بەثیتە».
لە ساڵی ٢٠١٧دا، دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕێشانیزم، کە بەرنامەیەکی ھەفتانە بوو کە بە شێوەیەکی کۆمیدیئامێز باسی لە دیاردەکانی کۆمەڵگە دەکرد.
لە ساڵی ٢٠١٨دا، خەڵاتی باشترین پڕۆژەی میدیایی لەلایەن ڕێکخراوی کۆسۆڤەوە بە دەست ھێنا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٩دا، وەکوو ئەکتەرێکی سەرەکی لە فیلمی پەیکەری دڵ، کە لە دەرھێنانی شوان عەتووف بوو، بەشدار بوو.[٣][٤] لە ساڵی ٢٠٢٠دا، وەک ئەکتەری سەرەکی بە ڕۆڵی ئاسۆ لە درامای چەرخ و فەلەک بەشدار بوو.[٥] لە ٢٠٢٢دا، وەک ئەکتەری سەرەکی بە ڕۆڵی بابلۆ لە شانۆی دوا ڕۆژەکانی بابلۆدا بەشدار بوو.[٦]
فیلمۆگرافی
دەستکاریفیلم
دەستکاریساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠١٩ | پەیکەری دڵ | ھیوا | [٧] | |
٢٠٢٤ | خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا | [٨] |
تەلەڤیزیۆن
دەستکاریساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان | سەرچاوەکان |
---|---|---|---|---|
٢٠٢٠ | چەرخ و فەلەک | ئاسۆ | ٢٩ ئەڵقە | [٩] |
شانۆ
دەستکاریساڵ | ناو | ڕۆڵ | شوێن | تێبینییەکان | سەرچاوەکان |
---|---|---|---|---|---|
٢٠٢٢ | دوا ڕۆژەکانی بابلۆ | بابلۆ | ھۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی | [١٠] |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «About Reshan Hemo». یووتیووب.
- ^ «Rwanga Foundation & COSV Announces the Final Winners of "FURSA" Project | COSV» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «New Kurdish film 'Paykari Dil' hits theaters in Sulaimani and Erbil». ڕووداو. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «شوان عەتوف" بڕیارماندا"». archive.rachlaken.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «چەرخ و فەلەک میوانی شەوانی ڕەمەزانە». ھەولێر. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «https://esta.krd/124696/». ئێستا.
{{cite web}}
:|ڕێکەوتی سەردان=
پێویستی بە|ناونیشان=
ھەیە (یارمەتی); بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); پارامەتری|سەردێڕ=
|ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «پەیکەری دڵ لە ئەوروپا و ئەمریکاش پیشاندەدرێت». ڕووداو. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/culture/270620231. لە ١ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ «چەرخ و فەلەک لەنێوان ھەڵکشان و داکشاندا... حەیدەر عەبدولڕەحمان». دەنگەکان. لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شانۆگەریی "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" دەست بە نمایش دەکات». وشە. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.