دوا ڕۆژەکانی بابلۆ
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ شانۆگەرییەکی کۆمێدیای ڕەش-درامی کوردییە لە دەرھێنانی شوان کەریم، بەرھەمھێنانی سۆران عوسمانە.[١][٢] شانۆگەرییەکە لە ١٤٠ خولەک پێک دێت، ھەر یەکە لە ڕێشان حەمۆ، ڕووبار خالید، سۆران ئەکرەم، تاھیر عەبدولواحید و ھەنار کامەران ڕۆڵی تیدا دەگێڕن.[٣]
دوا ڕۆژەکانی بابلۆ | |
دەرھێنەر | شوان کەریم |
---|---|
بەرھەمھێنەر | سۆران عوسمان |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٠٢٢ |
ماوەی فیلم | ١٠٤ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
یەکەم نمایشی شانۆکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ لە سلێمانی دەست پێکرد،[٤][٥] و ماوەی ٥٥ ڕۆژ لە نمایشکردن لە سلێمانی بەردەوام بوو، ژمارەی بینەرانی شانۆگەرییەکە ٢٦٠٠٠ کەسی لە سلێمانی تێپەڕاند.[٣] دواتر لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، نمایشەکە لە ھەولێر دەستی پێکرد[٦] و ٣٠ تەممووز دوای ٣٥ەمین نمایش، لە ھەولێر کۆتایی بە کاری خۆی ھێنا. درێژەی نمایشی شانۆکە لە شاری کەرکووک بوو کە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکووک دەستی پێ کرد و ٩ی مانگ کۆتایی پێ ھات.
ئەکتەرەکان
دەستکاری- ڕێشان حەمۆ
- ڕووبار خالید
- سۆران ئەکرەم
- مەستان مەریوان
- تاھیر عەبدولواحید
- ساڤان عبولرەحمان
- ڕۆژان کارزان
- فەرھاد سەعدی
- ھەنار کامەران
- ڕەنجدەر سەعد
- تێشوو نامیق
- ژیوەر حسێن
- ڕۆژ ئازاد
- سەرخان یاسین
- سێوان یاسین
- نێچیر خەلیل
پێشانگا
دەستکاری-
دیمەنێک لە شانۆگەریی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
-
ھونەرمەند شوان کەریم، دەرھێنەری شانۆگەریی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
-
ھونەرمەند لاوک ئەبووبەکر، یاریدەدەری دەرھێنەری نمایشی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
-
بینەرانی شانۆیی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Corporation، Nalia. «ئیڤێنتی شانۆیی 'دوا ڕۆژەکانی بابلۆ' بەڕێوەچوو». nrttv.com. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ نمایشی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ لە شاری سلێمانی (بە کوردی)، لە 2022-06-21 ھێنراوە
- ^ ئ ا «تاوەکو مانگێک شانۆگەریی دواڕۆژەکانی بابلۆ لە ھەولێر بەردەوام نمایشدەکرێت». www.rudaw.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «2سەرەتا». بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «ئەمڕۆ لە سلێمانی 'دوا ڕۆژەکانی بابلۆ' نمایش دەکرێت». www.rudaw.net. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ ferman. «لە ھەولێر شانۆگەریی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ نمایش کرا». regaykurdistan.com (بە عەرەبی). لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.